helin🖤 · Sun Aug 16 2026 23:41:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تکایە هاوکاری !
دوساڵ و شەش مانگ لەمەوبەر مناڵم بوو بە عەمەلیات و ئەو ماوەیە مەنعی حەبم(حەبی زوهرە)کردووە و ئەم مانگە مەنعم شکاند و ئێشتا کاتی سوری مانگانەم ماوە .!
کێشەکەم ئەوەی بەڕەنگی ڕەش کردوومەتە بازنە ئەو ناوچەم ئازاری زۆری هەیە و زۆر گرژ بووە ئەو خەتە سپیەی دیاریم کردووە کە شوێنی عەمەلیاتەکەیە من ئازارەکەم ئەو شوێنەیە کە لەبازنەم کردووە ، ئایا کێشەکە ئەبێت چی بێت هۆکاری وازهێنانم بێت لە حەب یاخود سک بێت یان چی ئەم مانگە وازم لە حەب و ڕێگری دوگیانی هێناوە بەڵام ٣ ڕۆژ تەقریبەن دوای یەکێک لە سەرجێیەکان وام لێ هاتووە تکایە ئەوانەی سکیان کردووە دوای یەکەم مناڵ کە بە عەمەلیات ئەو ئازارەیان هەبووە یان ئەبێت کشەکەم چی بێت ؟!