پری داگرتنی ئەپ

بابەتە گشتییەکان

هودە · Sat Aug 15 2026 20:34:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هاورێیان ئەمڕۆ لەدکتۆر بوم ئاخیر مۆعیدی بۆ دانام کۆتا سوڕم 20 ی 1 بو وتی 16 ی 10 وادەی نەشتەرگەریەکەتە لە نەخۆشخانەی شۆرش میدیکاڵ کێ لەوێ نەشتەرگەری کردوە جۆنە باشن لەرووی نرخەوە جۆنە ؟
ڤینۆس · Sat Aug 15 2026 20:28:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام بێ زەحمەت من یەک رۆژی تر ئەچمە ناوە 5 مانگەوە ئیتهابم زۆرە وە ڕەنگی سپی کەمی بەلای زەردو سەوزە ئەچی خۆی مۆعیدی دکتۆرەکەم کە بچمەوە لای 20/9بوو وە کەمی سگم ئازاری هەیە لەدەوور و پشتی ناوکم من نازانم ئیستا چی بکەم باشە گەر جوابم دانەوە مەمنون ئەبم🥰
لۆنا١ · Sat Aug 15 2026 19:45:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاوتان لێبی خوشکان کوتانی یەکەمتان پاشی چەند رۆژی کرد لۆ مندارتان
سومەیە · Sat Aug 15 2026 18:30:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو ئەوە حەملە یان نا یەک رۆژە عادەم دواکەوتووە خەتێکی زۆر کال دەرکەوتووە بەلام واهەست دەکەم لە رەسمەکە دەرنەچووبێ
limoo🍋 · Sat Aug 15 2026 18:11:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو کچینە کەس هەبووە لە ئێوە حەملەکەی لە خوارەوەی ڕەحمی دروست بوبێت کێشەی نەبووە دوایی؟
mayle🤍 · Sat Aug 15 2026 15:59:37 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان بە پەلەم تکایە ئەگەر نوسیتان یەکسەر رەقەمم بۆ دانێن؟؟؟🥹🥹
mayle🤍 · Sat Aug 15 2026 15:46:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چ دکتۆرەکی ئافرەتان باشە تکایە زو جوابم بدەنەوە تا درەنگ نەبوە برۆم؟؟
Adam · Sat Aug 15 2026 15:33:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمان من حەملم هەیە جا کەسە نزیکەکانم ئەمە چەنەم جارە خەوم پێوە ئەبینن کە منالەکەم لەبارئەچی خۆشم دوانم لەبارچوە ئەو خەوە خراپە ؟
mayle🤍 · Sat Aug 15 2026 15:30:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان چ دکتۆرێک لە هەولێر باشە بۆ ئافرەتان سۆنەریشی لەلای خۆی بێت و پارەکەشی هێندە زۆر نەبێت؟سۆنەری ١٥ش بێت باشە
lisa · Sat Aug 15 2026 15:12:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
slaw xanman prsyarek dur la dw gyane w mnal azet nabe range qzhi suru maroni awa boiay qaway agret ?
Nuna Nuna · Sat Aug 15 2026 14:44:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم بێش دەرزی سیەکان جی نابێت بخورێت زانیاریم نیە تکایە یارەمەتیم بدەن
Nuna Nuna · Sat Aug 15 2026 14:39:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خوشکانم من ئەمڕۆ دەرزی سیەکانم هەیە دووڕۆژی تر عەمەلیات مناڵ بون دەکەم ئینجا ماڵم لەچەمچەماڵە دکتۆرەکەشم لەکەرکوکە لێرە نایکەن دەڵێن دەبێ فایلت هەبێ لێرە یانی لەچەمچەماڵ دکتۆرەکەم وتی سەعات10بەیانی لێی بدە نەیان کرد بۆم منیش کردمە سەعات چواری ئێوارە تاخزمێکمان دێ بۆم دەکا ئاساییە یانی خراب نیە ئەگەر سەعات چواربیکەم.؟
شە نیا · Sat Aug 15 2026 14:12:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاوخانمان کی دە رزی هیلکە تە قاندنی لیداوە من 9روژە لیم داوە دایم قە لبم گە رم گە رمە مە ممکیشم ئاویکی زە ردی لینجی لی دیت ئایا کە ستان وا بون
مەیلی · Sat Aug 15 2026 13:39:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاوتان لێبێت خاتونەکان مناڵەکەم ساڵێک و یەکمانگە جاپێی گرتوە بەڵام ئەشەلێت قاچیڕاستی دوائەکەوێت لەکاتی ڕۆشتن یەکمانگە پێی گرتوە کێی تر مناڵەکەی وابوە ؟ ئەڵێن ئاساییە تاسێ مانگ ئایە وایە ؟ هی ئەوەیە هێشتا جوان فێرنەبوە بڕوات یان ئەبێت بەخێرایی دکتۆر بیبینێت ؟
شەیما شفیق · Sat Aug 15 2026 13:22:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تخوا جوابم دەنەوە ئایا دوای تاخیربوون لەعادە منع نەکرێ مناڵ دروستەبێ من دوو هەفتە زیاترە دواکەوتومە ؟😢
helin❤ · Sat Aug 15 2026 13:22:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو جەماعەت کچەکەم تەمەنی یەک ساڵە کێشی کەمه ئەمەوێت قەڵەو بێ زۆر بەکەمی شت ئەخوات ئەبێ بەزۆر پاڵیکەوێنم شتی بدەمێ وە شیریش کەم ئەخوا بردمانە دکتور ئەڵێ باشە بەس وا دوومانگە هەست ئەکەم کێشی کەم بوە ئایا دۆشاوی خرنوب کێ بەکاری هێناوە تخوا وەڵام دەنەوە
ڕۆژانەی دایکێک🥑 · Sat Aug 15 2026 12:51:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
⁨ ⁨ پەتاتەی شیرین 🍠باشترین خۆراکە بۆ سەرەتاکانی خۆراکپێدانی منداڵ (لە ٦ مانگییەوە یاخود لە چوار مانگیەوە ئەگەر نیشانەکانی ئامادەیی بۆ خواردن نیشان بدات ). ئەم سوودانەی هەیە: گەشەی مێشک و جەستە: وزە و پڕۆتین دابین دەکات. بەهێزکردنی بەرگری: ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەری زۆری تێدایە. تەندروستی چاو و پێست: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A. ئاسانکردنی هەرس: بەهۆی ڕیشاڵەکانەوە ڕێگری لە قەبزی دەکات. ڤیتامین و کانزا: ئاسن، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکان دابین دەکات. ئاسانە بۆ گەدە: زۆر بە ئاسانی هەرس دەبێت و هەستیاری کەمە. تامێکی شیرین و خۆشی هەیە منداڵان حەزی پێ دەکەن
ڕۆژانەی دایکێک🥑 · Sat Aug 15 2026 12:14:58 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ماست یەکێکە لە خۆراکە زۆر بەسوودەکان بۆ منداڵان کە لە تەمەنی ٦ مانگییەوە دەکرێت پێیان بپیدرێت. سودە سەرەکییەکانی ماست بۆ منداڵ: تەندروستیی کۆئەندامی هەرس: دەوڵەمەندە بە پڕۆبایۆتیک (باکتریای بەسوود) کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات و ڕێگری لە سکچوون و قەبزی دەکات. بەهێزکردنی ئێسک و ددان: بڕێکی زۆر لە کالسیۆم و ڤیتامین Dی تێدایە کە زۆر پێویستن بۆ گەشەی ئێسکەکان. گەشەی ماسولکەکان: سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە و وزەی پێویست بۆ گەشە و چالاکیی منداڵەکە دابین دەکات. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: بەرگری جەستەی منداڵ لە بەرامبەر نەخۆشی و ڤایرۆسەکاندا بەهێز دەکات. ئاسان هەرس دەبێت: بەراورد بە شیری ئاسایی، هەرسکردنی بڕێکی زۆر ئاسانترە بۆ گەدەی منداڵ.
هێلین · Sat Aug 15 2026 11:54:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان ناونیشانی دکتۆرێکی زۆر زیرەکم ئەوێت لە سلێمانی دکتۆری منداڵان
ڕۆژانەی دایکێک🥑 · Sat Aug 15 2026 11:42:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بۆ بینینی تەواوکەرەکەی فۆڵۆوی پەیجەکەم بکەن لە ئینستاگرام organic_baby_house
← پێشوودواتر →