پری داگرتنی ئەپ

بابەتە گشتییەکان

‏…💙m · Thu Jul 23 2026 21:58:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتونەکان ئێوە ئەم زەیتی بۆ منالەکانتان بەکارئەهێنن وە چۆن بەکاردێت ؟
26kk9p9sk2 · Thu Jul 23 2026 21:47:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خوشکان تکایە جوابم بدەنەوە من ١٨ مانگ چوم سۆنەرم کرد دکتۆرم گۆتی هیلکەت ١٢ دواتر ٢٢ مانگ چوم گۆتی هیلکەت تەقیە هاتە خوارئ ئەوجا دەبی زگ بیت کئ وەک من بوە تکایە
N🤎 · Thu Jul 23 2026 21:32:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
​نەک هەر تەنیا هاوسەرێکی، هاوڕێی ڕاستیی ڕۆحمی لەنێو بەشی باشی ژینم، تۆ گەورەترین بەشمی.تب ئەم پۆستانەنم هەر بۆ خۆشیە💞💞
wrdila · Thu Jul 23 2026 21:28:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام خاتوونەکان چۆنن سکم شەموی دەبتە ٢٨ حەفتە بە کەمی هەست بە جولەی دەکەم یانی دەجولێ بەس لە چاو ئەو تەمەنەی هەیتی هەست دەکەم کەمە دەرێن لەو تەمەنەی دەبی زۆر چالاک بی توخوا زۆر قەلەقم هەتا ٢/٨ ناچمەوە سۆنەر نازانم چبکەم ئاساییە یان نا ؟
ناز · Thu Jul 23 2026 20:48:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان من زگم ٢ مانگو نیوە مووم زۆۆر زو دێتەوە پێشتر وا نەبووم زۆر کەم بوو تاخیر ئەهاتەوە بەس ئێستا هەر فریا ئەکەوم چاکیکەم ئینجا خۆم پێستم زۆر سپیە بەس هەست ئەکەم رەش دەبم و تۆخ دەبێ ڕەنگم کێیتر وایە ؟ پەیوەندی بە رەگەزی مندالەوە هەیە
لانە · Thu Jul 23 2026 19:26:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەتەمای مەنعم کۆندۆم پیتان باشە؟؟؟
جولیا · Thu Jul 23 2026 19:04:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمان ئێوە لە کاتی حەملدا هیچتان بەکارهێناوە بۆ خەتەکانی دوگیانی بۆی دروسنەبن ؟
پەری🤎 · Thu Jul 23 2026 18:41:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمان من کۆتا عادەم ٣/٦ بو ١٢/٦ ئەو فەحسە ڕێژەیەم کرد ئەلین سک نیە تا ئیستاش عادە نەبومە و نەچومە بۆ دکتۆر بەتەمام ١/٨ برۆم بەڕای ئێوە سکە یان نا
جولیا · Thu Jul 23 2026 18:24:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو ئێوە هیچتان بەکار هێناوە لە کاتی دوگیاندا بۆی خەتەکانی سکتان بۆ دروستنەبێت ؟
نووڕ گوڵ · Thu Jul 23 2026 18:14:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو ئەوانەی منداڵتان بە پێش وەختە بووە بەس شیری خۆتان دەدەن یان قتوش ؟بەخۆتان دەزانن منداری پێش وەختە زۆر وردو وەزن کمن دەبی بەس بە شیری خۆم گەورە بی وەزنی زیاد بکاتن ؟
asmaahmad · Thu Jul 23 2026 18:09:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو بیزەحمەت مندال لە ١٨ هەفتە لە زگی دایک دەجەقی یان جاری زووە
pare · Thu Jul 23 2026 17:15:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ژنینە زۆر دودڵم کەس هەبوە ریژەکەی ئاوا بێت سک بوبێت ئەم فەحسە هەفتەیک پێش سوڕ کردم کچەکەی سەیدەلیە وتی سکە و دو هەفتەیە تکایە کەس زانیاری هەیە هەشت رۆژ دەبێت ئەو فەحسەم کردوە
ایمان · Thu Jul 23 2026 16:48:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو بێ زەحمەت خاتوونەکان من پیشتر لەولەبم کردبوو لە ٢٨/٦کردمەوە ئەم مانگە یەکجار جووتبوونمان ڕوویداوە ئەوش٧/٥بۆۆ ئیستا بەسەر سوڕی مانگانەم تیپەڕییە تیستم کرد پۆزەتف بۆۆ ئایا من چۆن حسابی بکەم
pare · Thu Jul 23 2026 15:51:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو خانمەکان من فەحسی ریژەییم کرد کاتێ سکەکەم هیشتا نەببو بە سێ هەفتە ریژەکەی ئاوایە باشە سکە وانیە ؟
Dayke mena · Thu Jul 23 2026 15:36:41 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو هاوریان بۆ من حملم ١٦ هوفتەیە هەست بەجولە ناکەم
♥️🥹sara · Thu Jul 23 2026 15:04:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
حەملەکەم ٣مانگ ٢ هەفتەیە وا لەنا هەفتەیی٣مم زۆرزۆر بی تاقەتم بەس دەرشیمەوە نانم پی ناخوریت زەختم دادەبەزیت کی تر وابوە چی بکەم تاکەمیک باشتررر ببم؟؟؟
simo · Thu Jul 23 2026 14:43:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتونەکان ١٨ ڕۆژە مناڵم بووە بە عەملیات جا تا ئیستاش کەمێک زەردا و چلکاوم هەر هەیە ئایە هەر ٤٠ ڕۆژەکە وا ئەبم ئەبێ زوتر تەواو بم ؟ پیاوەکەم داوای سەرجێی ئەکا کە تەواو بوم ئەتوانم سەرجێی بکەم یان بۆستم تا ٤٠ ڕۆژەکە تەواو ئەبێ یەکەم مناڵمە هیچی لێ نازانم و ناشزانم چۆن بزانم کە چۆن تەواو ئەبم !!؟؟
مەلەک · Thu Jul 23 2026 14:34:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بزةبت لة جةند دلي مندال ليدةدا
گـوڵـێـم🌹 · Thu Jul 23 2026 14:22:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
پرسیارێکی زۆر گرنگی ئافرەتان .... پرسیار / ئافرەت چۆن ماوەی سوڕی مانگانەی دەس نیشان بکات ، و چ کاتێک دەس دەکات بەنوێژ کردن دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانەکەی ؟ پرسیار: ئافرەت چۆن ماوەی سوڕی مانگانەی دەس نیشان بکات؟ و چ کاتێک دەس دەکات بەنوێژ کردن دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانەکەی ؟ جیاوازى نێوان خوێنى سوڕى مانگانە (حیض) و خوێنى (الاستحاضة ) چیە؟ ئافرەت چۆن بزانێت بە تەواوى پاک بوتەوە ؟ ئەگەر پێی وا بوو سوڕی مانگانەکەی تەواو بووە بەڵام دواتر خوێنى بینى چی بکات ؟ وەڵام / یەکەم : گەر ئافرەت کەوتە سوڕی مانگانەوە ، ئەوا پاک بوونەوە بەوەستانی خوێن دەبێت جا کەم یاخود زۆر ، وزۆربەی زانایان ئەندازەیان بۆ دیاری کردووە کەکەمترینی شەو وڕۆژێکە وزۆرترینى پازدە ڕۆژدە . وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله پێی وایە حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، واتە : نە بۆ زۆری و نە بۆ کەمی کاتێکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵکو هەرکاتێ سیفەتە دیاری کراوەکانی سوڕی مانگانە هاتە دی ئەوا سوڕی مانگانەیه جا زۆر بێت یاخود کەم ، وە پاک بوونەوە لەنێوان دوو سوڕی مانگانەدا بوونی نی یە لەگەڵ ئەوەی کەزۆر بەی ئافرەتان تووشی ئەوە دەبن وپێویستیان پێ یەتی (واتە : گەر کەوتە سوڕی مانگانەوە وپاشان پاک بووە و دوو بارە کەوتە سوڕی مانگانەوە ئەوا ئەو ماوەی کەپاک بۆتەوە بەپاک بوونەوە ئەژمار ناکرێت ، چونکە ناگونجێ پاک بوبێتەوە و دواتریش یەکسەر بکەوێتە سوڕی مانگانەوە ، دیارە ئەسڵەن پاک نەبۆتەوە) جا شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەفەرموێت : خوای پەروەردگار لەقورئان و پێغەمبەر ﷺ له سوننەتدا چەند حوکمێکیان تایبەت کردووە بە سوڕی مانگانەوە ، و نەبۆ زۆری ونەبۆ کەمی کاتێکی دیاری كراویان دەس نیشان نەکردووە . وە هەروەها دەفەرموێت : " والعلماء منهم من يحدُّ أكثرَه وأقلَّه ، ثمَّ يختلفون في التحديد ، ومنهم من يحد أكثره دون أقله والقول الثالث أصح : أنَّه لا حدَّ لا لأقله ولا لأكثره ." مجموع الفتاوى ( 19 / 237 ) . واته : "هەندێ لەزانایان کاتی کەمی وزۆریان دەس نیشان کردووە ، پاشان جیاوازن لەتەحدید کردنیدا ، هەندێکیان لایەنی زۆریەکەیان دەس نیشان کردووە ولەلایەنی کەمەکەیان دەس نیشان نەکردووە ، وبۆچونی سێیەم کە بۆچوونی ڕاستە ئەوەیە : نە بۆ زۆری و نەبۆ کەمی ئەندازەیەکی دیاری کراوی نی یە . دووەم : خوێنێک هەیە پێی دەوترێت ( الاستحاضة ) کەسیفاتەکانی جیاوازە لە خوێنی سوڕی مانگانە ، جا ئەم جۆره بەم شتانەی لای خوارەوە لە خوێنی سوڕی مانگانە جودا دەکرێتەوە : ڕەنگ :خوێنی سوڕی مانگانە ڕەشە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) سوورە . کاڵی : خوێنی سوڕی مانگانە تۆخە وتوندە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) کاڵە . بۆن : خوێنی سوڕی مانگانە بۆنی ناخۆشە بەڵام خوێنی (الاستحاضة) بۆنی نایەت ، چونکی خوێنی دەمارە . گرسان : خوێنی سوڕی مانگانە نا گرسێت واته جامد نابێت ، بەڵام خوێنی (الاستحاضة) دەگرسێت ، چونکی خوێنی دەمارە . خوێنی سوڕی مانگانە ڕێگری دەکات لەنوێژ کردن بەڵام خوێنی (الاستحاضة) ڕێگری ناکات لەنوێژ کردن ، بەڵکو تەنها خۆی لەپیس بوون دەپارێزێت وبۆ هەموو نوێژێک دەس نوێژ دەگرێت گەر خوێنەکە لەکاتی نوێژەکە ودوای نوێژ بەردەوام بوو ، جا ئەگەر لەکاتی نوێژ کردندا خوێنی لێ هات ئەوا هیچ زیانی نی یە ، وە ئەسڵ لەهاتنی خوێندا خوێنی سوڕی مانگانەیە ، مەگەر بەردەوام بێت وتەواوی مانگەکەی داگرتبوو ئەمە لەسەر بۆچوونی شيخ الإسلام ، یاخود لەپازدە ڕۆژ تێپەڕ بکات کە دوا ماوەی سوڕی مانگانە لەلای جمهوری زانایان ، جا لەوکاتەدا بە خوێنی (الاستحاضة) ئەژمار دەکرێت . تێبینى : خوێنی نه‌خۆشی (الاستحاضة): بریتیه‌ له‌و خوێنه‌ی كه‌ له‌ شوێنی منداڵبوونی ئافره‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چێت به‌ به‌رده‌وامی یان بچڕ بچڕ له‌ غه‌یری كات وحاڵه‌تی ئاسایی خۆی دا، به‌ هوێ نه‌خۆشیه‌وه‌. سێیەم : ئافرەت بەدوو شت پاک بوونەوەی دەس نیشان دەکات : 1- دەرچوونی لیقاوێکی سپی لەڕەحمی ئافرەتەوە کەنیشانەی پاک بوونەوەیە . 2- بەتەواوی وشک بوونەوە گەر ئەو لیقاوە سپی یە نەهات ئەوا لەو کاتەدا بەوە دەزانرێت پاک بۆتەوە کە پارچە پەمویەکی[ پارچە لۆکە یا پەڕۆی سپی] سپی لەجێگای دەرچوونی خوێندا دا دەنێت خۆ ئەگەر کاتێ دەری دێنێت پاک بوو ئەوا پاک بۆتەوە وخۆی دەشوات ، پاشان نوێژ دەکات . بەڵام گەر پەمووەکە سوور بوو یاخود زەرد بوو ، ئەوا نوێژ ناکات . جا ئافرەتان پەمووی زەردیان لە قاپێکدا دەنارد بۆ لای عائشة ، ئەویش پێیانی دەگوت : پەلە مەکەن تاوەکو لیقاو وئاوە زەردەکە دەبین . رواه البخاري معلقاً ( كتاب الحيض ، باب إقبال المحيض وإدباره ) ومالك ( 130 ) . بەڵام گەر زەردایی هات لەو کاتانەدا کەعادەتەن ئافرەت تیایدا لەسوڕی مانگانەدا نی یە ئەوا هیچ حساب بۆ ئەو خوێنە ناکرێت وئافرەت واز لەنوێژ ناهێنێت بەڵکو خۆیشی ناشوات ؛ چونکە پێویست ناکات .
djd8vkdyfh · Thu Jul 23 2026 13:45:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو من له حه فته ي ١٠ دوگيانم سونه رم كرد وتي خوين له چوارده وري مناله كه يه كه س وا بوه باش بو بي.؟؟
← پێشوودواتر →