🌸🩷 zaynabm · Mon May 25 2026 20:45:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سبەی ڕۆژی عەرەفەیە.. ڕۆژی لێخۆشبوون و قبوڵبوونی نزا و دوعاکان 🕊️✨
یەکەم نزا و دوعام بۆ ئێوەی ئازیزە:
خودای گەورە لەم ڕۆژە مەزنەدا دەرگای ڕەحمەت و بەرەکەت بە ڕووی هەموواندا بکاتەوە، دڵەکانتان پڕ بکات لە ئارامی، ناخۆشی و خەمەکانتان بڕەوێنێتەوە و هەر ئاوات و مەرامێکی خێرتان هەیە بۆتان بهێنێتە دی. یان ڕەببی هیچ کەسێک لەم ڕۆژە بێبەش نەکەیت لە بەخشیش و لێخۆشبوونی خۆت. 🤲
منیش لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە شەش ساڵە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، دڵم پڕە لە ئومێد و ئاوات.. تکام وایە لە کاتی دوعاکانتاندا منیش لە بیر نەکەن و بە دوعایەکی خێری ناخی خۆتان بەشدارم بکەن. بەڵکو بە هۆی دوعایەکی پاکی ئێوەوە خودا دەرگای خێر و مرادی زیاترمان بە ڕوودا بکاتەوە. 🌸⭐
گشت لایەک هەمیشە لەژێر سێبەری ڕەحمەتی خودادا بن