اسيا · Thu May 07 2026 02:06:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو جەماعەت چۆنن من دوسالە شوم کردوە لە قاتی سەرەوەی مال غەزورمم جا من هەموشتێکم جیایە هیچڕەبتێکمان بەسەر ئەوانەوە نییە ماوەیە زۆر تێکەلیان بوم هەستم ئەکرد بە چاوێکی کەمەوە سەیرم ئەکەن بەس تەقریبی مانگێک ئەبێ زیا لە حەد لێیان دور کەوتومەتەوە لە حەفتەیەک جارێک یا دو جا ئەچمە خوارەوە بۆ مالیان ئەویش لەبەر هاوسەرەکەم چونکە زۆر ڕێزم لێ ئەگرێ و خۆشی ئەوێم چۆن وا بکەم قەدرم بزانن و ڕێزم بگرن؟؟ هەنێ کات خەسوشم تەداخول ژیانم ئەکا زۆر بەوە پەست و تورە ئەبم هیچ ڕێگایەک هەیە بۆ ئەوەی واز بێنێ لەو تەداخول کردنەی ژیانمان بە جدی ئێستا زۆرم ڕق لێی ئەبێتەوە