لە ژیانی هەر یەکەماندا قەناعەت زۆر پێویستە بەو شتەی کەهەتە جا کەم بێت یان زۆر کە قەناعەتیت بەکەم هەبوو بە زۆریش ئەبێ بەڵام گەر بە کەمت نەبێ بەزۆریش نابێ فەراغێک بەدایمی لە ژیانتدا دەبێ چونکە ئەمە تاقیکردنەوەی ژیانە ژیان واتا تاقیکردنەوە وصبرگرتن لەسەری هیوادارم زۆر ورد بین بن لە خوێندەوەی ئەم پۆستە
ئەم بڕە پارەیەی دەیبینن ئەمڕۆ منی تاساند...
دوای ئەوەی تەلەفۆنێکی نەناسراوم بۆ هات و گوتی جەنابت "دایکی سارا"ی گوتم بەڵێ فەرموو، گوتی هەندەک هاوکاریم پێیە چۆن بیگەینم بە دەستتان، کاتێک هات و لە پاسکیلەکەی هاتە خوارەوە گوتی تۆ دایکی سارای گوتم بەڵێ بەخێربێی، گوتی زۆر سوپاست دەکەم گەر بتوانی ئەم بڕە پارەیە بیدەیت بە خێزانێکی هەژاری مستەحەق کە پێویستی بێ، ئەمە پارەی کۆکراوەی چەند ساڵەی هاوسەرەکەمە! من کە رۆژانە بەم پاسکیلە لەفەی فەلافل لەبەردەم قوتابخانەکان دروست دەکەم و بژێوی ژیانم لەسەر ئەوەیە و خۆم و منداڵ و خێزانەکەم چاوەڕوانی دینارێکی حەڵاڵین کە بە ئارەقەی نێوچەوان دەستمان بکەوێت و بتوانین بە حاڵ کرێی خانوو و مەسروف دەربکەین بەڵام بەداخەوە خێزانەکەم نزیکی مانگێک دەبێت وەفاتی کرد و چۆوە بەر رەحمەتی خودا، ئەمڕۆ لەناو کەنتۆری ماڵ زەرفێکم بینی کە کردمەوە بینیم هەموو ئەو پارانەی کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو رۆژانە داومە بە خێزانەکەم، ئەویش هەڵیگرتووە و لەسەر پارچە وەرەقەیەک نوسیویەتی بۆ کڕینی خانوو کۆی دەکەمەوە... ئێستا من تەنهام و کاری خۆم دەکەم رەنگە بەم بڕە پارەیە نەتوانم خانوویەک بکڕم بەڵام دەتوانم بیبەخشم و ئەم پارانە پێشی خۆم بنێرم بۆ قیامەت و ئەو رێگە خۆشکەر بێت بۆ گەشتنم بە بەهەشت و وە لە دونیاش دڵی ماڵێکی هەژار خۆشکەم بۆیە حەزدەکەم بیدەیت بەو کەسەی کەوا مستحەقە.
بۆیە دڵنیابن بەخشین سامانێکی زۆری ناوێت بەڵکوو دڵێکی گەورەی دەوێت.
"سێوجیل کەمال (دایکی سارا"
وەرگیراوە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە