پری داگرتنی ئەپ
mahnaz · Sat May 16 2026 11:37:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمان من لە۳۸هەفتە دام و زۆر زۆر دڵم توندە زۆر نەخۆشم رشانەوەم تەواوی ئەو ۳۸هەفتەیە بەردەوام بوە و زگ چوونم زۆرە هێزم نەماوەیە لەهەفتەی ۳٦نیو پەنچە روحمم کرابۆوە تخوا چی بکەم بۆ ئەوەی کرانەوەم زیاد بکات و ژانم بۆ بێت زۆر زۆر بێزار بومە لەگیانی خۆم یەکەم مندالمە رێک شێت بومە هەموو کاتیش بەرەژانم هەیە بەس ژانی تەواوم بۆ نایەت مردم تخوا چی بکەم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

helin♥️ · Sat May 16 2026 11:48:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ڕۆیشتن بە پێ و سەرجێی کردن و حەمام کردنی گەرم و شێپان زۆر باشە هەندێک ڕیازەش هەیە لە ئینتەرنێت سەری بکە ئیسفادەی زۆرە ان شاء اللە خوای گەورە ڕوحمت پێبکات و بە سەلامەتی دەرچن
mahnaz: @helin♥️ بەخوا دادە زۆر زۆر بەپێ دەرۆم و دوور لەرووت سەرجێیش دەکەم بەلام نازانم بۆچی ژانم بۆنایەت ئەش لێن مندالی کچ زووتر دەبێت کەچی واش نیە بەخوا
helin♥️: @mahnaz وەڵا وا نیە کچ درەنگتر دەبی ئەمنیش کچەکەم لە ٣٩ هەفتە و ٦ ڕۆژ بوو کوڕەکەشم لە ٣٤
helin♥️: @mahnaz خورماو ڕۆن و هێلکەش زۆۆر باشە ڕوحمت دەکاتەوە ئەمن ئاخیرەکانی حەملی بەس خورماو ڕونم دەخوارد
mahnaz: @helin♥️ وەالله رێک شێت بوومە من دەرونم زۆر زۆر خراپە
mahnaz: @helin♥️ دەی خۆم ان شاءالله
helin♥️: @mahnaz ان شاء اللە خوای گەورە ڕوحمت پێبکات یاڕەبی بە ئاسانی و بە زووی نەجاتت ببی بیخۆ ان شاء اللە ئیسفادەی لێ دەکەی
mahnaz: @helin♥️ سەلامەت بی بەقوربان امین ان شاءالله بەتەمای خوای
🌸A🌸 · Sat May 16 2026 16:36:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زەحمەتە بەس هەموو دایکێک ئەوە ئەبینێت کۆتاییەکان هەر ڕۆژە و بەچەن ڕۆژ ئەڕوات بەس ئیتر هەڵبدە سڵاوات زۆر لێبدەی چونکە خەم و دڵتەنگی ناهێڵێ و تەنها پێویستت بەکاتە ئیتر زۆر خۆت مشەوەش مەکە لە ئادەمەوە هەروابووە
hala · Sat May 16 2026 14:08:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەو وەختەی کە ژانت لێیە دانیشە و ڕانەکانت فش بکە و پێیەکانت بە یەک بگەیێنە وەک ئەو وەرزشەی یۆگا جا لەو کاتەیە خورما بخۆ باشترین شتە لۆ کرانەوەی 👌🏻
mahnaz: @hala هەر خۆم کاتێک ژانیشم نیە هەروا دائەنیشم چونکە زگم زۆر گەورە بوە ناتوانم بەشێوەیەکی تر دانیشم بەس ئیتر خورماش ئەخۆم ان شاءالله باش دەبێت