پری داگرتنی ئەپ
Asman · Wed May 20 2026 13:47:06 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من ٥ ڕۆژە نەشتەرگەری مناڵبوونم کردووە جا دکتور گوتی دوای یەک هەفتە وەرە داوەکە دەردێنم لۆت بەس من دووەم ڕۆژ خۆم شوشت برینەکەشم شوشت دەمەوێت ئەمرۆش بیشۆم دەبێت؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

Selen · Wed May 20 2026 14:32:01 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لەوەیە ئینتیهاب بکات باش نیە
دایکی لیا🫀 · Wed May 20 2026 14:45:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلامەتیە خاتوون گیان کەمیک باسی حەمەلیاتی منال بوون بکە جۆن چۆنیە ئازاری جۆنە ئیمەش ئەو ریگایەمان لە پێشە🥺
ئاسیا: @دایکی لیا🫀 ڕاستە بۆمان باس بکە
Asman: @دایکی لیا🫀 وەڵا با نەتان ترسێنم چونکە هی من جیاوازبوو من پێش کاتی نەشتەرگەری خۆم سەراوم تەقی ئازارەکەم هەموو دیت نەمبوو منیان کردە نیو بەنج بەنج نەیگرتم ئەوجا کردیانە عام نیوەی عملیاتم بە نیو بەنجی بوو نیوەکەی دی عام بوو ئیدی باسی ئازاری خۆم با نەکەم باشترە بەس هی من جیاوازبوو لۆیە ئازارم زۆرە ژانەسەرم هیچ ناڕوات خەریکە شێت بم دەڵێن هی نیو بەنجەکەیە کە لە پشتت دراوە دەرزی بەس تەسەورناکەم بەس بەنجی عام ئاوا بە ئازار بێت
دایکی لیا🫀 · Wed May 20 2026 14:51:53 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوا شیفات لۆ بنیری خۆشکم بەخوا دەمویست کەمەک زانیاریم هەبی لە حەمەلیات جا دکتۆری ئیستاش بەس نیو بەنج دەکەن
دایکی لیا🫀 · Wed May 20 2026 14:53:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەی هی تۆ دکتۆر مەوحیدی حەملیاتی بۆ دانەنایی بۆ ژانت گرت ؟؟