پری داگرتنی ئەپ
بەهرە · Wed May 20 2026 21:31:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام خانمە گوڵەکان بەپێی تەجروبەی خۆتان جوابم دەنەوە سوپاستان دەکەم من کچەکەم وا ١٠ مانگە حەز ناکەم هەتاوەکو چوار پێنج ساڵی تر منداڵم ببێت باشترین مەنع چیە؟ خۆم لە ئێستایە مەنعی سروشتی ئەکەم تاوەکو ئێستا هیچ حەبوو هیچ شتێکم بەکارنەهێناوە بۆ مەنع
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

🌸A🌸 · Wed May 20 2026 21:37:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
با ببێتە دوو سێ ساڵ ئەوکات بیرکردنەوەت ئەگۆڕێ چونکە زۆر بێزار ئەبێت و هەست ئەکەی پێویستی بەمناڵێ ترە و خۆت زکت پێی ئەسووتێ وە لەپیریش تاقەتت نابێ مناڵ بەخێو کەیت ئەی کەپیر بوی ماڵێکی سارد و سڕ کەس نایا بەلاتا
بەهرە: @بەهەشت وەڵا خوشکم تازە ٢٠ ساڵم تاوەکو ٢٥ ساڵی حەزم لێی نیە منداڵیش تەمەنی لەیەکەوە نزیک بێت خۆش نیە لەم سەردەمەش ماشاءاللە شت زۆر گرانە منداڵیش مەسرەفی گەلێک زۆرە هەتاوەکو ئەوەی یەکەم لەخەم دەردەچێ ئنجا بیر لە دانەیەکی تر دەکەینەوە
🌸A🌸: @بەهرە بەینیان زۆر بێت زەحمەت ترە بیرکردنەوە و حەزیان لەیەک دورەبێت بەیەکەوە ناخافڵێن و یاری ناکەن بەخوا ڕزقی لەگەڵ خۆی دێت إن شاءالله جارێ زووە دواتر خۆت شتەکان هەست پێدەکەیت
بەهرە: @بەهەشت قوربانی گیانەکەم سوپاس بۆ قسەکەت بەس وەک خۆت وتەنی تاوەکو ئەم کاتە حەزم لێی نیە ئنجا نازانمیش قسمەتی خودا چیە ماشاءاللە کچێکم هەیە بە دە منداڵە ئەوەندە هارە هێشتا نەبۆتە ساڵێک وایە گەورەتر بێت ئەفەوتێم😂
moon · Wed May 20 2026 22:46:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منعی تبیعی و کۆندۆم باشترین منعن
بەهرە: @moon وەڵا گیانە خۆشم هەر مەنعی تەبێی دەکەم
hanan · Thu May 21 2026 01:19:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
باوەڕت بە مەنعی تەبیعی نەبیت منداڵی یەکەمم بوو پاش ۹ مانگ لەسەر مەنعی تەبیعی زگم بوو لەپاش منداڵی دووەمیش ئاقڵ نەبووم هەر مەنعی تەبیعیم کرد لەپاش ٤ ساڵ ئێستا دیسان زگم بووە