پری داگرتنی ئەپ
mina · Sun May 24 2026 15:25:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هاوڕێیان بێزەحمەت لە چەند مانگیەوە ئەتوانی خواردن بدەیت بە منداڵ ؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

لـــیانــا❤️ · Sun May 24 2026 15:28:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زۆرکەس لە چوارمانگیەوە خواردنی پێدەدا بەس واباشترە لە شەش مانگی پێی بدرێ
mina : @لـــیانــا❤️ وەڵا بۆیە پرسیم ئەڵێن چوار مانگی تەواو کردوە شۆربای بدەیە ، شیر باش ناخوات هەستیاری پڕۆتینی هەیە وتم ئەگەر خراپ نەبێ خواردنی ئەدەمێ
rose: @mina شیرەکەی بۆ بکە بە کۆمفۆرت تایبەتە بە هەستیاری ، جارێش مەعیدەی توند نەبووە گوناحە بۆ خواردن ، هەموو شتێک لە کاتی خۆی پەلەی لێ مەکە
mina : @rose ٩ ڕۆژە دکتۆر بۆی کردوە بە کۆمفۆرت هێشتا هەر کەم ئەخوات دوو ڕۆژ باش بوو دیسان وای لێهاتەوە
rose · Sun May 24 2026 17:44:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە شەش مانگی پێی بدە
mina : @rose خراپە ئەگەر لە چوار مانگیەوە خواردنی بدەمێ ؟شیر ناخوا مانگ یەک لەدایک بووە لە ٢٤ سەعات ١٣ ڕەقەم ئەخوات دکتۆر وتی ئەبێ ٢٦ بخوا ئەگەرنا زیاد ناکا