پری داگرتنی ئەپ
asma · Wed Jun 10 2026 23:42:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
توخوا. جوابم بدەنەوە 😰 کیێ مندالەکەی حساسیەی بە پرۆتینی شیری مانگا هەبوە. و چاک بوبئ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

helin♥️ · Wed Jun 10 2026 23:47:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچەکەی من وابوو بەڵام بردمە دکتۆر مەڵحەمی بۆ دانا پێستی توشی ئێگزیما ببوو
asma: @helin♥️ ئەی شیرەکەی بۆ نەگۆری
helin♥️: @asma من شیری خۆمم پێدەدا بەس چونکە من خۆم شیری مانگام خواردبوو لە ڕێگەی شیری خۆم توشی بوو
asma: @helin♥️ ئەی ئیستە جۆنە باشبوە
helin♥️: @asma الحمداللە زۆر باشە ئێستا گەورە بووە تەمەنی ٤ ساڵە بەڵام ئەوکات هەر زوو فەرقی پێکرد مەڵحەمی بۆ دانا و لەگەڵ سابونی تایبەت
asma: @helin♥️ الحمداللە هین من وایە زۆر خەمی. پێ ئەخۆم.دکتۆر شیری حساسیەی بۆی نوسی هەندیک کەس ئەلین گەشەی ئەوەستیت.😭
helin♥️: @asma نا نا خوشکم ئەو شتانە نیە خەم مەخۆ بەخوا مانگێک نابا باش دەبێت ان شاء اللە قەت گوێ مەدە قسەی کەسیش هەر کەسە و قسەیەک دەکا جا قسەی خێر لە دەمیان نایەتە دەرەوە
asma: @helin♥️ توخوا. زۆر خەم ئەخۆم. ئەلین زۆر ورد ئەبیت مندالەکە ئەگەر شیری قتوی تایبەت بە حساسی پێ بدەی من شیری خۆشمە بدەمی ئەبێ باش نەبئ
helin♥️: @asma بەخوای خوشکم بەوەی نیە مناڵ ئەگەر ورد بێ هەر ورد دەبێ دکتۆر چی بۆ داناوە هەر ئەوە بکە
asma: @helin♥️ باشە پرسیاریک بیزەحمەت. من ئەمرۆ ماستی مانگام خوارد. جەنیک شیری خۆم بدۆشم فریی بدەم هەتاوەکو سینگم. پاک ببیتەوە لەو پرۆتینە
helin♥️: @asma بەخوا زانیاریم نیە گیانەکەم بەس ئەوەنەی بزانم ئەو ڕۆژە نابێ بیدەیتێ
نێرگز 💎: @asma نا وانیە باوەڕ بە هەمو قسەیەک مەکە بەس ئەوەیە ئەو شیرانە گرانترن و پڕۆتینەکەی شیکراوەتەوە باوەڕکە مناڵ بە بونیەتە تۆ زوزو شیری بەرێ و گرنگیپێبە و کاتی بۆ تەرخانکە و ماوە ماوە بیبە دکتۆر بۆ کێش و گەشەی ئیتر خۆت مەکە دودڵی و قەلەقی و ئەگەر شیرەکە پێستی سورناکاتەوە و پیسای و شتی کێشەی نیە بێخەمبەلێی ماوەیەکە تێئەپەڕێ و قەلەقی شیر و قەڵەوی مەبە