پری داگرتنی ئەپ
جوان · Tue Jun 16 2026 16:11:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو هاوریان منالم دو مانگە مەمکی من ناگریت نازانم ناو دەمی برینداربوە …چ شتیک بکەم باشە تا بگرێت ؟؟؟تکایە زور زەرورم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

🌼sha · Tue Jun 16 2026 16:20:30 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
شیری قوتو ئەخوات؟
جوان: @🌼sha بەس بە شەوان بەلام یستا هی من ناخوات ینجا مەجبورم شیری قوتوی بدەمی پێشم ناخوشە زوور حەز ئەکەم هی من بخوات نازانم جیبکەم کە ئەیکەمە بەر باوەشم ئەگریێت ناخوات بەلامم مەمەوشکە و شیری قوتو ئەخوات
🌼sha: @جوان ئەوە شیرە قوتوەکە بۆی ئاسانترە بۆیە ئەیەوێت ئەوە بخوات مناڵەکەی منیش وابوو جاری وابوو بەسەعات ئەگریا ئەموت بشمرێ شیرە قوتوەکەی نادەمێ ئەبێ هی خۆشم بخوات گاڵتەیان پێم ئەکرد ئەیان وت عینادی لەگەڵ ئەو مناڵە ئەکەیت یان ئەیان وت دڵت نایات شیری قوتوی بدەیتێ😂 من دکتۆر پێی وتبوم گرێ لە مەمکم هەیە بە شیردان بچوک ئەبێتەوە لەبەر ئەوە زۆرم لە مناڵەکەم کرد تا فێربۆیەوە ئێستا وا ١٠ رۆژی تر ئەبيتە ٧ مانگ رۆژانە جاريک زۆر زۆر دووجار شیری قوتوی پێ ئەدەم هەر شیری خۆمی ئەدەمێ ئەگەر بتەوێ هەردوکی بخوات بەشەو بەس هی خۆتی بدەرێ و هەرکات زانیت مناڵەکەت ئەیەوێ واز لە یەکێکیان بێنێت تەنها ئەو شیرەی بدەرێ تا چاک ئەبێت و کێشەی لەگەڵ شیرەکە نامێنێ ئینجا لەگەڵیا ئەوەی تریشی پێ بدە تەحەمولی گریانی بکە برسی بێت ناچار ئەبێت خۆی بیخوات
Roshna · Tue Jun 16 2026 16:43:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تۆزی هەنگوین لەسەر مەمکت بدە بەشکم بیگری
A❤️💍E: @ROSHNA ئەزیزی من هەنگوی بۆ منداڵی ساوە ژەهرە نابێت تا ساڵێك پێی بدرێ
Roshna: @A❤️💍E خوشکم بۆژەهرە من مناڵەکەم دوومانگ نەبوو ئەم یاپێی هەزار ماشاللەی لیبئت هیچ کێشەی نییە هی ئیستا ئەڵین ژەهرە پئشر مناڵ لەدایک ئەبوو شەکراویان ئەداپێی بەس ئیستا دکتۆر وا لە ئافرەت ئەکا ترسی هەموو شتک ئەکاتە دلیوە گوڵی من
A❤️💍E: @ROSHNA ئێ ئەزیزم ئەو مندالە هێشتا كلیەكانی چالاك نەبوە هێشتا مەعیدە بەرگەی ئەو شتانە ناگرێ منداڵ سەری مەعیدەی هەر قەپات نابێ پێشان نەیان زانیوە هەر ئەرۆشتن بۆ سەر ئیش و مندالی ساوایان بەجێ ئەهێشت دایك تا ئەهاتەوە شیر تا قاچی دەهات بۆیە مەجبور مندالیان بەو شێوەیە كر دەكرد و وەكو ئێستا هەمو كەس شیری قوتو پێ نەدەكرا
Roshna: @A❤️💍E واللە هەزار ماشاللە مناڵی جاران زۆر جوانترو جوانتریش گەشەیان کرد ڕئزم هەیە تەربیتیشان زۆر زۆرزۆر جوانتربووە لەهی ئیستا هی ئیستا هەتا شتیک ئەخوا گیانت دەرەچی ئینجا ئیحترامەن هەیە زۆر بئ تەربئتە ڕئزی گەورە نازانی دایکم 12مناڵی بووە بەخوا هەموویشمان باڵا بەرز بەهیلکەلین بئ چوانی بین هەڕ بەو شەکراوەیش گەورە بوین بەخوا زۆر جار ئەیان وت شیرنەبووە شیر بزن یان مانگامان داوەتە مناڵ کۆرپە هی ئیستایش ئەونە شیر هەیە کەسیش نازانی لەچی دروست کراوە
Helin🪽🩵 · Tue Jun 16 2026 19:48:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کجی وەللە خوشکم وەک منت لی هاتیە نەکەی هی قۆدی بدەیتی ئەوە لەبەر قۆدیەکەیە وازی هینایە هی منیش کە بجوک بوو دەیخوارد ئیستا دوو مانگە نەیدەخوارد بەگریان مۆر دەبۆوە لەبرسان هیجم نەدەدای تا بە مەجبوری هی خۆمی گرتەوە
kcha sha🖤 · Tue Jun 16 2026 18:55:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەو کولی پێدەلێن شیر لەسەر زمانی دەمینێتەوە دەبی قەترەی بۆ وەرگری