پری داگرتنی ئەپ
Sana Mohammad · Wed Jun 17 2026 02:28:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هاوڕێیان من یەکەم دوگیانیمە کۆتا سوڕم ٦ مانگی ٥ بوو دوێنێ فەحسم کرد دوگیانم لە بەرنامەکەش ئەڵێ ٦ هەفتەیە ئنجا ئەمەوێت بچم بۆ دکتۆر ئایا کاتەکەی ئێستا باشە ئنجا سکم ئێشێت زۆۆر بێهێز و بێتاقەتم یانی هەفتەیەکە هەر لە جێگایا کەوتم ناتوانم هەستم هیچ شتێك بکەم دڵتێکچونم نیە تەنها مەعیدەم قورسە بەس شتی ترش و سوێر ئەخۆم بەپێی زانیاری خۆتان ئەکرێت مناڵەکەم چی بێت ئەزانم هێشتا زۆر بچوکە بەس چونکە یەکەم مناڵمە زۆۆر بەپەرۆشم سوپاستان ئەکەم بۆ وەڵامدانەوەم♥️
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

Susu · Wed Jun 17 2026 03:21:47 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتوون ڕاستە سکەکەی ٦ حەفتەیە ئینجا چەند ڕۆژێکی تر پشت بەخوا سۆنەر بکە بۆ لێدانی دڵی و بێهێزی و نیشانەکانی تر وتت هی حەملە ئاساییە هەر کەسەو نیشانەی بە جۆرێکە منیش دڵ تێکهەڵاتنم نەبوو سوێری و ترشیم ئەخوارد کوڕ بوو بەڵام دوور لە حەملی هەموو لایەک هی من نەما، بەڵام ئاگادار بە سوێری و شیرینی زۆر مەخۆ دواتر دووربێت توشی شەکرە و زەخت ئەبی بەسەر حەملەوە من زۆر سوێریم ئەخوارد هەموو گیانم ئاوسابوو هەناسەم بۆ نە ئەدرا گومان هەیە توشی زەخت بووبم و مناڵەکە خنکانبێ بە ٦ مانگی دڵی وەستا لە سکما با توش نەبیت پارێز بکە ، خوای گەورە بە لەش ساغی و سەلامەتی پێت ببەخشێ ڕەبی
Sana Mohammad: @Susu زۆۆر سوپاس خاتونی گوڵ خوای گەورە بەباشتر بۆت قەرەبوو بکاتەوە یاڕەبییی وەڵاهی ٣_٤ ڕۆژە دڵم بەس بۆ سوێری و ترشی ئەچێت ئاگام لەخۆمە وەڵا دەست خۆش بێت هەرچەن حەزی زۆر لێ ئەکەم بەس ناوێرم زۆریش بخۆم خۆم یەکێکم لەوانەی قەت حەزم بە ترشی نەبو هەمیشە شیرینیم ئەخوارد ئەوە ئەم هەفتەیە گرتومە بە ترشیەوە سوپاس ئیشااللە خوای گەورە بە زوترین کات بتکاتە باشترین و جوانترین دایك یارەب
Divan & Mirvan💙 · Wed Jun 17 2026 02:50:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تەمەنت چەنە ،،،،، ئینجا ان شاءاڵڵە باشەبی منیش ۹ی٥م دوەم سکمە لای چەپی ژێر سکم ئێشێت
Sana Mohammad: @الحمداڵڵە🩷 گیانەکەم مانگی ٧ ئەبمە ٢٣ ساڵ زۆۆر سوپاس ان شاءاللە خوا هاوکارمان بێت تۆش باش ئەبیت لەسەر خێر و بەسەلامەت بیکەیتە باوەشت
linda · Wed Jun 17 2026 02:56:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمنیش٧/٥ ئاخیر سورم بوو هێشتا فەحسم نەکردیە تخوا نیشانەت ج بوو
Divan & Mirvan💙: منیش جارێ فەحسی ڕێژەیم نەکردوە خۆمم وتم با زیاتر دواکەوم بۆ ئەوەی یەکجار بەرزبێ نیشانەشم سنگ ئێشە گیان ئێشە حەزەکەم ڕاکشێم گەرمامە دایم سک ئێشە لای چەپ @linda
linda: @الحمداڵڵە🩷 وەلا ئەمن هەمدەجار زگ و سینگ و پێم دێشی ئەویش زۆر نیە دئ و دەروا هیج نیشانەم نیە بەخۆشم تەکەیوسم هەیە ئەتو فەحسی مالێت کردیە
Divan & Mirvan💙: ئەروەڵا گیان ڕێک بوە دووخەت @linda
Sana Mohammad: @linda گیانەکەم نیشانەکانم بێهێزی زۆر بوو لەگەڵ دڵ پڕیم تێک نەئەچوم بەس دڵم زۆر پڕ بوو بێتاقەت بوم ئنجا زۆۆر ئەخەوم خەوەکەم تەبیعی نەبوو پێشتر وانەبوم ئنجا نزیکی ١١ ڕۆژ بو دواکەوتبوم ١٥ مانگ تێستی ماڵەوەم کرد یەکسەر دەرچوو نوخشەت لێبێت یاڕەبیی
Sana Mohammad: @linda منیش کیسی هێلکەدانم هەمیشە هەیە کۆتا جار سۆنەرم کرد کیسم هەر هەبوو هیچ دەرمانیشم بەکار نەهێنا و سکیشم کرد
linda: @Sana Mohammad وەلا ئەمنیش وردە کیسەم هەیە ئەو مانگەی هیج عیلاجەکم نەخواردیە ١٠ رۆژم تاخیر کردیە تخوا دوعام لۆ بکە
Sana Mohammad: @linda ئیشااللە خوای گەورە مناڵێکی تەندروست باشت ئەیاتێ یاڕەبی بەیانی هەواڵی خۆشمان بەیتێ بڵێی دوگیانم ئیشااللە ڕاستیشە چونکە ١ ڕۆژت لەگەڵ من جیاوازە هی من ٣ ڕۆژە دەرکەوتووە