خاتونەکەم ٩ رۆژە مناڵم بوە خوا بیدا بە هەموان ئیشەڵا
جا تا ئیستە هەر دوو رەقەم شیر ئەخواو دوو سێ سەعات جارێ لە خوا بەزیاد بێ بەڵام هیچ زیادی نەکردوە زوو زووش شیرەکە ئەهێنێتەوە زۆر ئەرشێتەوە چەنێ بخوا ئەی هێنێتەوە جا کورەکەم وانەبوو ماشەڵا زوو گەشەی کرد
ئەمە دوەم مناڵمە ئەترسم شیرەکەی پێ نەکەوێ چۆن بزانم شیرەکەی پێ ناکەوه موتابەعەی بکەم هەتا دوو حەفتەی تر بزانم سکچونی هەیە یا زۆر پیساسی ئەکا یا زیاد نەکا؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە