سڵاو خانمان ، پرسیارێک زۆر مێشکی مەشغووڵ کردیمە من لە مناڵی یەکەمم پرسیارم لە دکتۆر کرد ئایە مناڵم بە تەبیحی دەبێ یان عەملیات کەچی وتی دیار نیە تا ڕۆژی ولادە ئیدی دواتر نۆ مانگی خۆم تەواوکرد ژانم نەهاتێ ژانی دەستکردیان بۆ کردم ڕەحمم ٢ سەنتیم بەوە دواتر لەناکاو بووە حەمەلیات جا پرسیارەکەم ئەوەیە من هاوڕییەکم سکی ٤ مانگ بوو پێی وتبوو بە تەبیحی دەتببێ واش بوو ئەی چۆن دکتۆرەکان دەزانن ئەو کەسە بە تەبیحی دەیبێ یان نا جا ئێستا سکم هەیە دەمەوی لە دکتۆر بپرسم بەس نازانم دەڵێم نەکا شتی وانەبێ دکتۆر چۆن بزانی تا ڕۆژی خۆی بەڕای ئێوە شتی وا هەیە دکتۆر پێش وەخت بزانێ کە چۆن چۆنی دەتبێ؟؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە