پری داگرتنی ئەپ
sozyar faxer · Sat Jun 20 2026 15:55:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
حەملەکەم دوانە بوو ٥ مانگ و ٣ هەفتە بوو ڕۆژ بوو٦/٦ چومە دکتۆری هیچ عەیبەکم نەبوو گۆتی مەیەوە هەتا مانگەکو نیوی دی پاش ٣ ڕۆژی ٩/٦ژانم هاتێ منداڵەکانم بوون یەکیان کور بو یەکیان کچ ٢ جاریش سۆنەرم کردبوو دکتۆر گۆتی هەردووک کچە کوڕەکە ڕۆژەک ژیا کچەکە نیو سەعات هەردووکیان مردن💔😢بە تەبیعی بوون هەردوکیان دەبی هۆکاری چبی هیچ نەخۆشیەکیشم نەبوو پاش چەندی زگم ببتاوە باشە یارمەتیم بدەن💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

خونجەکەم❤️ · Sat Jun 20 2026 16:52:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەوە ڕەحمت شلە ئەبوایە ڕەبت بكردایە منیش ئەوا دانەیەكم لەبار چوو هەركاتێ سك گردەوە ئەبێ١٢هەفتەیی ڕەبت بكەی
asmaa~🍇🩷 · Sat Jun 20 2026 18:06:28 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەی گیانەکەم خوای گەورە باشترت پێ ببەخشێ منیش ڕێک وەک تۆ لە ٥ مانگ و نیو سەراوم تەقی من زەختم بەرز بو وام لێهات تۆ دڵنیای زەختت نەبوە ؟
🌼sha · Sun Jun 21 2026 00:04:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەی یارەبی خوای گەورە بە باشتر بۆت قەرەبوو بکاتەوە منیش رێک وەکوو تۆبووم دوای دکتۆر پێی وتم نۆبەرەت بوەوە سکت دوانە بووە هەر ئەبوو رەبتت بکردایە چۆن بۆت نەکراوە وتیان لە سکی تر تۆ پێویستت بە رەبت ئەبێت بەس الحمدللە سکم بوو رەبتیشم نەکرد بەخوا حەپی تەسبیتەکەشم ناخوارد ئینجاش ٤٠ هەفتەم تەواوکرد هەر ژانم نەبوو بۆ ئەوەشی کە دوانە بوو خۆت ئاسایی هەر نازانم چۆن بووم بەس من ئەوکاتیش ژانم نەبوو دور لە روی تۆ لە توالێتا دەستم بەر شتێکی لوس کەوت چوم سۆنارم کرد وتی هەر ئێستا داخڵبە یەکێکیان هاتۆتە خوارەوە
zhila · Sat Jun 20 2026 16:16:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
zhant le hat??? xwa bot qarabw bkatawa habi folic acid bxo la estawa ta 3 mang dwatr man3 bshkena