پێنجشەم ڕۆژی عاشوڕایە چی لەسەر دەزانیت؟
گەورەترین ڕۆژوو دوای مانگی ڕەمەزان
ڕۆژووی مانگی محرمە
پێغەمبەری خوا ﷺ بە تایبەت باسی مانگی موحەڕەمی ڪردووە و ڕۆژووی زۆری گرتووە لەو مانگەدا وە ناوی ناوە شهر اللە.
لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی: گەورەترین نوێژ دوای نوێژە فەڕزەڪان شەونوێژە، وە گەورەترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە.
یەهودیەڪان جەژنیان دەگێڕا بەبۆنەی عاشوڕا
لە ئەبو موساوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی یەهوودیەڪان عاشورایان دەڪردە جەژن، لە ڕیوایەتێڪی تردا( یەهوود ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕادەگرت بە ئاهەنگ گێڕان) لە ڕیوایەتێڪی تردا( ئەهلی خەیبەر یەهوودیەڪان ئەو ڕۆژەیان دەڪردە جەژن و خۆیان تیادا دەڕازاندەوە) بۆیە پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی ( ئێوە تیایدا بە ڕۆژوو بن).
خۆشویستنی ڕۆژووی عاشورا
لە إبن عباس ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ: هەرگیز نەمبینی پێغەمبەری خوا ﷺ فەزڵی هیچ ڕۆژووێڪ بدات بەسەر یەڪێڪی تردا تەنها ئەو ڕۆژەو ئەو مانگە نەبێت( مەبەست لێی ڕۆژووی عاشورا و مانگی ڕەمەزان بوو).
تەنانەت قورەیشیەڪانیش ئەو ڕۆژووە دەگرن و بەگەورەیان دادەنا
لە عائیشەی دایڪی ئیمانادارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: قوڕەیشیەڪان لە جاهیلیەتدا لە عاشورا بە ڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خوا ﷺ تیایدا بە ڕۆژوو بوو، ڪاتێڪ چووە مەدینە ئەو ڕۆژووەی گرت و فەرمانیشی بە خەڵڪەڪەی ڪرد ڪە بیگرن دوای ئەوەی کە ڕەمەزان فەڕز کرا فەرمووی ئەگەر توانیتان بیگرن .
بۆچی عاشوراء بەڕۆژوو بین ؟
پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆشتە مەدینە و بینی یەهوودیەڪان عاشورا بە ڕۆژوو دەبن فەرمووی: ئەوە چیە ؟ وتیان ئەوە ڕۆژێڪی پیرۆزە موسی لەو ڕۆژەدا نەجاتی بوو بەنی ئیسرائیلیش لەو ڕۆژەدا لە دوژمنەڪانیان ڕزگاریان بوو بۆیە موسی لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بوو فەرمانی بەقەومەکەشی کرد کەبەڕۆژوو بن ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی: من لەپێشترو نزیکترم لەموساوە لە ئێوە، بۆیە خۆی بە ڕۆژوو بوو فەرمانیشی بە خەڵڪەڪە ڪرد بە ڕۆژوو بن.
گرینگی و پاداشتی عاشورا
پرسیار ڪرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی ئەو ڕۆژە ئەویش فەرمووی: تڪام وایە لە خوای گەورە ڪەفارەتی ساڵی پێشووترتان بڪات.
دەبێت مخالەفەی بێباوەڕان بڪەین و ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو بین
لە عبداللە ڪوڕی عباس ڕەزای خوایان لەسەر بێت فەرمووی ڪاتێڪ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بوو پرسیاریان لێی ڪرد ئەی ئەو ڕۆژە یەهوود و نەصڕانیەکان بەرزی ناگرن؟ ئەویش فەرمووی ئەگەر ساڵی داهاتو بێتەوە گەشتینە ئەو ڕۆژە ڕۆژێڪ پێشتریش بە ڕۆژوو دەبین با پێچەوانەی ئەوان بین، بەڵام بۆ ساڵی دوای ئەو پێغەمبەر ﷺ ڪۆچی دوایی ڪرد.
تێبینی:
بۆ ئەو ئافرەتانەشی ڪە قەرزیان لەسەرە باشتر وایە نیەتی قەرزی لێ نەهێنن
ڕۆژی پێنج شەم عاشوڕایە ڕۆژی چوارشەمیش کە بەیانیە تاسوعایە .
لە ئەپی پریدا بکەرەوە