پری داگرتنی ئەپ
🌼sha · Wed Jun 24 2026 12:43:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو هاورێیان توخوا حەلێکم پێ بڵێن مناڵەکەم زۆر کەم شیر ئەخوات نازانم بۆ وایە ٧ مانگە تازە وەزنی ٧ کیلۆیە زۆر وردەڵەو سیسە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

لـــیانــا❤️ · Wed Jun 24 2026 13:09:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من شیری گەشەشم بە کچەکەم دا سوودی نەبوو
🌼sha: @لـــیانــا❤️ بەخوا خەریکە ئەمرم لە خەفەتیا هیچ زیاد ناکات زۆر هەست بە تاوان ئەکەم هەست ئەکەم من دایکێکی باش نیم و نازانم بەجوانی خزمەتی بکەم
لـــیانــا❤️: @🌼sha وەڵا گەر بە خزمەت بێ دەبێ کچەکەم وەک فیل بووایە بەس من دەڵێم مناڵ گەر زۆر بە خزمەت بوو هەر زیاد ناکا هەتا ئیهمالی کەی مناڵ قەڵەوتر دەبێ🥹
🌼sha: @لـــیانــا❤️ بەخوا نازانم ئەوەی من هیچ ناخوات زۆر سەیرە بەس سریلاک کەمێک ئەخوات
سیــــا · Wed Jun 24 2026 14:16:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
٧ مانگە گەورەیە بۆ خواردن ئامادەیە شیری کەم کەوە با نان بخوا شۆربای زۆر بۆ دروستکە خوشکم سریلاکی زۆر بدئ
🌼sha: @سیــــا بەخوا شۆربای حەز لێ نیە چەن جارم بۆ کردوە نەیخواردوە سەموونم بۆ کردۆتە شلەوە زۆر کەمی لێ خواردوە برنج شلەی خۆمانم پێ داوە هەر زۆر کەمی لێ خواردوە بەس سریلاک تۆزێک ئەخوات ئێ ئەبێ رۆژی چەن جار پێئ بدەم و چۆن نازانم چونکە یەکەم مناڵمە هیچ شارەزاییم نیە هەر کەسەو ئەڵێت شتێکی بدەرێ تیا ماوم
سیــــا: @🌼sha رۆژی سئ جەمە پئی بدە سریلاکیش باشە خراپ نیە ولا بەس ئەوانەی لەسەریان نوسراوە ماما میلک زۆر باشە رۆژی سئ جار پئی بدە ئەگەر بتوانی شیری کەم بکەوە هئلکەی کولاوی بدئ رۆژئ یئکجار
سیــــا: @🌼sha ئەوجا کە زانیت سریلاکەکە باش دەخوات دەتوانی کەم کەم. شیوی بۆ ئامادە بکەی لە شئوازی سریلاک. و کەوجکئ سریلاکەکە بخە ناو شۆرباوەکانی
💞 Asma · Thu Sep 24 2026 10:55:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەرێ تو ئەوی کەرکوک نی
🌼sha: @💞 Asma بەڵێ خۆمم چۆنی ئەوە بۆ رەقەمەکەت داخراوە؟