پری داگرتنی ئەپ
دایکی پەری🩷 · Tue Jun 30 2026 10:25:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو دایکان من سێ مانگە منداڵم بووە بە عەمەلیات دوای مناڵ بوون نەکەوتمە سوڕ لە ٣١/٣ منداڵم بوو لە ١/٦ یەک ڕۆژ کەوتمە سوڕ دوای نەما بەس هەر دولەڕووتان ڕەش ڕەش بوو دوای نەما لە ١٠/٦ هاتەوە بۆم پێنج ڕۆژ لە سوڕ بووم نەما هەر وەک و سوڕی مانگانە بوو ئەم ڕۆیش بۆم هاتەوە ئەوەی ئەمڕۆ خوێنێکی زۆری کڵۆ کڵۆیە سوریشە نازانم چیە شیری خۆشم ئەدەمە منداڵەکەم ؟ هۆکار چیە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

نێرگز 💎 · Thu Jul 02 2026 01:54:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون بۆ دڵنیای ئەتوانیت بچیتە دکتۆری ئافرەتان بەس عادەتەن دوای مناڵبون هۆرمۆنەکان گۆڕانکاری زۆریان بەسەر یەت هەنێ جار بێهۆکار ئازاری سکت بۆ دروست ئەبێ وە دواکەوتن و ناڕێکی سوڕ و دروستبونی زیبکە و بێتاقەتی و تێکچونی میزاج ئەمانە هەموی ڕوئەیەن هەتا دوساڵ جەستەی ئافرەت ناچێتە باری ئاسای بۆیەش لە شەرع ئەبێ ئافرەت تا دوساڵ شیر بە مناڵبات لەوە زیاتر نابێ بیات چونکە جەستەی ئافرەت دوای دوساڵ ئاسای ئەبێتەوە و ئەحەسێتەوە بەس بۆ ئەو ئافرەتانە قورسە کە مناڵیان بە دوای یەکا ئەبێ ئنجا ئەگەر هەر خەمتە بچۆ دکتۆر با فەحسی غودە و ئاسن و خوێن ت بۆ بکات وە ئەتوانیت پێیبڵێیت فەحسی هۆرمۆنیشت بۆبکات بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆن دەرمان هەیە هەس نازانم بۆ شیردەر گونجاوە یان نا ئیتر ئاساییە دوای مناڵبون گۆڕانکاری زۆر لە سوڕ و جەستە و دەرونی ئافرەت ڕوئەیات خوایگەورە ساخوسەلامەتت بکات و بە ئاسانی تێیپەڕێنیت