پری داگرتنی ئەپ
amadshna · Sun Jul 05 2026 00:51:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاۆ هاوریان کی ئەزموونی هەیە لە کاتی دووگیانی کۆکەی هەبووبیت چی کردەوە بۆ چاکبونەوە زۆر پیویستم پیە حالم ویرانە بە دەست کۆکەوە هیچ نەما وە نیکەم تخوا پیم بیلین خیرتان ئەگات🥺🤲🏻
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (9)

دایکی لیا🫀 · Sun Jul 05 2026 00:54:37 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
شەوان پیش خەوتن بەینیان لە خورێنی زەیتی زەیتون بخۆ
amadshna · Sun Jul 05 2026 00:56:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کە زیتی زیتون ئەخۆم سکم ئیشت زۆرش ٣٠ هەفتەیەم کەئازارم ئەبیت ئەترسم
amadshna · Sun Jul 05 2026 01:00:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کە ئەکۆکەم منالەکەم ئەسوریت سکم رەق ئەبیت هەموو شەویک بە ڕیگای مامانەوەم
noor · Sun Jul 05 2026 01:10:42 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من وابووم بەسەر حەملەوە زۆر خراپ بوو کۆکەکەم بەخوا عیلاجی دنیام خوارد سودی نەبوو بەس بەمە چاک بووم دو جار خواردم یەکاو یەکە کەوچکێ زەیتی زەیتون کەوچکێ دوشاو کەوچکێ تەحین گەرمی بکە لەسەر ئاگر با زۆر گەرم نەبێ دەبت بسوتێ ئەوها رێک بیکە سەر قورگت من نەمەهێشت بە زمانم کەوێ هێلنجم ئەهات یەکسەر قوتی دە زۆر باشە کچی کۆکەکەی من گەلێ خراپ بوو🥲
amadshna · Sun Jul 05 2026 01:12:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وام وەلا بەس چی دوشاویک گیان؟
noor · Sun Jul 05 2026 01:13:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دۆشاوی خورما
amadshna · Sun Jul 05 2026 01:16:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەستەکان خۆش بێ یەخوا و خیربنوسیت. بەس چی کاتیک باشە بیکەم شەوان یان بەیانیان دوای نان خواردن یان چۆن گیان ئەگەر عەزیت نیە❤️
noor: @amadshna من کە فید باکی خەلکم بینی مەغریب بوو یەکسەر خواردم زۆر خراپ بووم شەوێ پێش خەوگن خواردمەوە تەواو هیچکە نەم خوارد بەس من وەک خۆم زۆر زۆر پێی باش بووم سەرەتا قەناعەت دروست کە. ان شاءاللە باشە بی بەخوای من نەمەوێرا بکۆکم ئێسکم هەمووی دێشا. دەگریام لەگەل کۆکە
amadshna · Sun Jul 05 2026 01:23:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا منیش زۆر خراپم یەکەم جارمە گوێم لیی ئەبیت ان شاللە تاقەت ئەکەمەوە مالت ئاوا بی یەخوا خۆت و منالەکانی تەمەنتان پربی لە خیر و خۆشی زۆرر سوپاس هەمیشە لەش ساخ بیت 🤲🏻🤲🏻🤲🏻❤️
noor: @amadshna خوای گەورە شیفای پر خێرت بۆ بنێرێ حەیاتم
amadshna: @noor قوربانی گیان لەگەل هەموولایک اللەوامین تۆش سەلامەت و ساخ بی گیانەکەم ❤️
لەرێ · Sun Jul 05 2026 02:07:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من دکتۆرەکەم شڕوبی پڕۆسپانی بۆ نوسیم گەڵایەکی سەوزی تێدابوو ڕسمەکەی دەرەجە یەک بوو بۆ ژنی حامیلە بێ زیان بوو وتی تاکە شڕوبە بۆ ئافەرەتی دووگیان زیانئ نیە بەس من خەریک بوو بمرم بە کۆکە خۆتیش لە گۆگڵ سڕیچی بۆ بکە باشترین شڕوبە
noor: @bella من ئەوەشم تاقی کردەوە سودی نەبوو 🥲
Sara: @bella rast daka dctori mnish shrube prospan nusi zor bash bu zgm 5 mang bu tushi koxayake xrap bbum rek chak bwm
amadshna: @bella دەستەکان خۆش بی دڵەکەم بۆ منیش نوسیوە هیچ سوودم لیی نابینەوە گیان دەرمان نەماوە نەیخۆم کیشەم لەگەل کۆکە نیە بەلام کە ئەکۆکەم سکم رەق ئەبیت