پری داگرتنی ئەپ
kozhin · Sun Jul 05 2026 01:49:04 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هیوادارم لەخەت بن و وەڵامم بدەنەوە ، من ٥ مانگە منداڵم بوە بەس ماشاء الله نە خەوی هەیە نە ژیر دەبێ ، بەردەوام دەگریێ و فەحسمان بۆی کردوە دکتۆر دەڵێ خوێنی کەمە و ئیلتیهابی میزەڵدانیشی زۆرە بەس رێک مردومە پێوەی وەزنم زۆر دابەزیوە زۆر هیلاکم شیری خۆشمی دەدەمێ دەرونیەن تێکچومە لەگەڵی بەس هەر لەوەتای بوە منداڵێکی فەقیرو بێدەنگ نەبوە جا بە ناشکوریش ناڵێم قەت ساغ نەبوە هەتا بردومە بۆلای دکتۆر شتێکی بوە ، جا ئەمشەو دور لەروی ئێوە کە پیسایی کردبو هەستم کرد خوێنی لەگەڵ بێ زۆرر ترسام بە مێردەکەمم وت یەکسەر وتی سبەی دەیبەینە لای دکتۆر بەس بەڕای ئێوە خوێن لەناو پیسایی مانای چیەو سەبەب چیە کە وایە ؟؟ تخوا دڵم زۆر توندە زۆر بەزەیم پێیدا دێتەوە یانی جاریوایە مەمکیشم ناگرێ جا دەڵێم ئیلا ئازارێکی هەیە دەنا منداڵ لەخۆوە ئەوەندە ناگریێ کوێر بممم💔🌚
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (4)

rayan · Sun Jul 05 2026 02:08:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە هەولێری دکتۆرەکئ زۆر زیرەکی مندالانت پی دەریم لە بس کەمەک گرانە عیادەی دەبی زوش سرە بگری دکتۆر زاهیر تاهیر لە کۆمەلگای نۆما دائەنیشی لیژنەیە زۆر بە وردی فحس دەکا مندالت پیت دەری یەک بەیەکی هۆکارەکانی
klara_klara: @rayan بەڵێ دکتۆر زاهیر تاهیر گەردی زۆر زیرەکە دکتۆری هەر چار منداڵەکانمە
kozhin: @rayan وەڵایی گیانەکەم خۆم لە ڕانیەم کوا دەگەمە هەولێر
Dayki Liam · Sun Jul 05 2026 10:52:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ولا خاتون گیان من تا سالو حەوت مانگ ئەوە حالم بوو شیری خۆم ئەدایە کە لەشیرم کردووە زۆۆر باشبوو الحمدللە چونکە خوی پێوە گرتبوو
هێلان💕 · Sun Jul 05 2026 02:02:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئی جەرگم بیبە دکتۆرەکی زۆر باش و زیرەک ئەمنیش مندالم ئینتیهاب و رملی کلیەی هەبوو نەمان دەزانی هەموو شەوێ بە دوو سێ سەعات دەگریا ئەوجە رۆژەک بردمە دکتۆری دکتۆر پێی گۆتین کە ئەوهایە عیلاجم لۆی بەکارهینا زۆر باش بوو بەس ماوە ماوە شەوان دەگریتەوە یەکسەر فەحسی میزی لۆ دەکەمەوە یەک دەرەجەش زیاد بکا شەوان خەوی نیە و دەگریەتن ئێستا وا ٤ سالە دکتۆر زۆر شت هەیە دەرێ نابی بخوا
kozhin: @نەفەس💕 بەخوای خوشکۆڵێ ئیمنیش هەر جاری دەیبەم دکتۆر دەڵێ فڵانە شتیەتی بۆیە ناخەوێ و دەگریێ حیلاجی دەدەمێ تۆزەک فەرق دەکا ماوەک و دوایێ وای لێدێتەوە ئەوە ئەورۆش قەولە بیبەمە دکتۆری و دەمەوێ هەمو فەحسەکانی بۆ بکەم خوێن میز پیسایی
klara_klara · Sun Jul 05 2026 07:54:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەس خووشکم ئەوە ئی ئامۆزام ئەوها بوو شیری داکی دەخوارد تێر نەدەبوو ئەو منداڵە برسی بوو شیری قۆدیان لۆ کڕی خواردی چابوو ئی توش لەوانەیە برسی بی شیری قۆدی لۆ بکڕە بیدێ گوناحە ئەویش بەس دەگریا هیچ کڕ نەدەبوو
kozhin: @klara_klara ناوەڵا کلارا خان برسی نیە ئەوشەو سریلاکم داوەتێ دوێنێ شوتیم بۆ لەمەمە ئێڵەگەکەی کردوە داومەتی ئێوارەکەی رەقەمەک شیری قتوم داوەتێ کەچی هەر وایە بەس شتێکیش لە کاتی شیر خواردندا دەنوزێتەوە بۆیە دەزانم ئازارێکی هەیە دەم دەمەش دەقیژێنێ مەمکم بەر دەدا
هێلان💕: ئی لەوانەیە ناو دەوی یان گەرووی فتریاتی کردبی @kozhin