پری داگرتنی ئەپ
M♥️ · Fri Jul 10 2026 00:01:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلام علیکم دایکان کچەکەم ١٧ ئەم مانگە دەبێتە ساڵێک خۆشی توند کردوە خۆی دەڕوا بە شتەوە هەڵ دەگەڕێ بەس کە دەمەوێت بەری بدەم و بڕوات ڕێک دادەنیشێت خۆی شل شل دەکا تا بەپێوە بەری نەدەم دەترسێت چی لێبکەم باشە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

دایکی میر · Fri Jul 10 2026 00:18:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هی من ساڵو مانگێکە ناتوانی بڕوات هەر بەشتەوە دەڕوات ئاساییە
sara‌🖤 · Fri Jul 10 2026 00:36:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئێ جارێ بچووکە
هەژان💙 · Fri Jul 10 2026 00:53:15 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
موشکیلە نیە بێ خەمبە کوڕم ساڵ و دوو مانگە هەفتەکە دەستی بە ڕۆیشتنی کردیە
نێرگز 💎 · Fri Jul 10 2026 01:12:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاساییە بەس کە بو بە ساڵ بیبە دکتۆر هەنێ فەحسی بۆ ئەکات تا بزانێت ئاسن و ڤیتامین و خوێنی چۆنە چونکە زەڕورە ئنجا زەختی لێمەکە بڕوات یان بۆستێت با بە سروشتی خۆی پێبگرێت چونکە هەنێ جار زۆرلێکردن یان زەختکردن زیانی ئەبێ بۆ قاچی
ShatU xanm🩷🍓 · Fri Jul 10 2026 00:58:49 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
kche zua damaua hhh bashysha masha ala
Nun · Fri Jul 10 2026 06:07:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هێشتا زووە خەمی لێ مەخۆ هەر دەڕوات ئەوەی منیش ساڵێکو مانگێکە بەشت هەڵدەستێتەوەو دەڕوات بەڵام خۆی ناڕوات ڕۆژێک لەماڵ خوشکم بووم منداڵی لەدەور بوو وەهای دەکرد بەخۆی هەڵدەستاوە ئێستا لەماڵ هیچ هەڵناستێتەوە لە ناو منداڵان باشتر دەبی ئینجا منداڵ خۆی وایە لەسەرەتادا ترسی هەیەو ڕەنگیشە هێشتا قاچی تەواو توندنەبووبێت سەبرت هەبی سەبر سەبر باش دەبێم من هەر دڵم نەدەهات زۆر هەوڵی لەگەر بدەم دەمگوت خۆی هەر نەخۆشەو گەشەی کەمە با جارێ نەڕوات بەس ئێستا وا حەزم لێیە بڕوات چونکە یەکی دیم لەزگە دەڵێم با هەتا دەبێت ڕۆیشتنی مەزبوت بی..