سڵاو خانمان، تکایە بەپێی تەجروبەی خۆتان جوابم بەنەوە ، من مناڵی یەکەمم ساڵێک و ٤ مانگە وە سکم هەیە سکەکەم ٢٧+٥ تا ئەم مناڵە لە دایک ئەبێ کوڕەکەم ئەبێ بە ساڵێک و ٧ یان ٨ مانگ بۆ لەدایک بونەکەی هەردوو ئازارەکەم بینی و ٨ سم کرانەوەم هەبوو ٢ دە رزی ژانم بۆ کرا و سەراویشم لە خەسخانە بۆیان تەقاندم بەس لە کۆتاییا هەر بوو بە نەشتەرگەری چونکە دڵی مناڵەکەم خاو بۆوە، ئینجا پرسیارەکەم ئەوەیە ئایە بۆ ئەم مناڵەی ترم ئەگەر چاوەڕێی سروشتی بم تۆ بڵێی وەک ئەوەی یەکومی لێ نەیەت؟ کێ زانیاری هەیە تکایە جوابم باتەوە.الحمداللە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە