پری داگرتنی ئەپ
Gullan · Mon Jul 13 2026 23:56:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو ئەرێ خانمینە مانای چیە خەسووت هەمووکات زەمی هاوگیانت بکات🤦🏻‍♀️😂 خەسووم و کچەکانی نازانم بۆ هەموو کات زەمی بووکە گەورەکە لای من دەکەن من بووکی ناوەڕاستم بەخوا زۆر خەشیمم ئەوە چەندساڵە ئاوایە نازانم لۆ تازە فکری لێ دەکەمەوە دەبی ئاواش زەمی من لای ئەو بکەن یان من هەڵە تێگەیشتووم🤷🏻‍♀️😂
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

soz🤱🏻 · Tue Jul 14 2026 00:04:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چەن فەقیری ئەڕەوەللە ئاواش زەمی تۆ ئەکەن زۆرزانن لای تۆ زەمی ئەکەن بۆی تۆش دوو قسەبکەی ئاگاداربە تۆش لەگەڵیانا زەمی نەکەی بڵێ تخوا باسی مەکەن ئەوە کەی مەوزوعە خەسوی منیش وایدەکرد وامەزانی منی خۆشتر ئەوێ منیش بەڵێم بۆی ئەکرد دوای سێرەکەم بەناوی منەوە قسەکانی بۆ هێوەرەکەم گێڕاوەتەوە حەلەساس من زەمی هێوەرەکەم لای خەسوم کردوە دوای بەدواداچونێکی زۆر سێرەکەم چۆن زەمی ئەوی ئەکرد لای من ئاواش زەمی منی کردوە لای ئەو بەس بۆی بەینمان تێکدا ئێستا منو هێوەرەکەم لە ڕقی ئەو یەکمان گرتوە خەریکە خەسوم شەقەبا😆😂
Gullan: @soz🤱🏻 نا من ئەوەم باش بوو زەمی ئەوم نەدەکرد لەگەڵیان قەت قەت بەس هەر دەمگۆت ئا وەیە ئ وایە ئەرئ واللە یانی درێژم نەدەکردەوە قەت بەس یانی گەر باس بیطە سەر ئەو هەر نابڕنەوە بە هیچ نەوعە هاوگیانەکەشم بێ لە هەندی لەوەتەی دەیناسم تیکەڵی یەک نەبووین یانی کەسەکی کڕ و بێدەنگە هەتا سوبحەتیش هەڵناگری زوو حێدز دەبی هاتوو چۆشم ناکات لە کاتەک من حەکسی ئەوم زۆر لیی دەچوومە پێش بەس ئەو وانیە
soz🤱🏻: @Gullan ناهەقی نەگرم لەمڕۆژەیا گوناحە خێرا تێکەڵی هەمووکەس بیت دیارە خوسوتو ئەوان خراپن ئیتر ناوێرێ تێکەڵ بەهەمووکەس بێت تۆش ئامان زەمی نەکەی ئەوانیش زەمیان کرد بڵێ تخوا باسیمەکەن با گوناحی ئەوشمان نەیەتەسەر مەوزوع بگۆرە
شنروئ · Tue Jul 14 2026 00:14:29 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
شةرت نية چؤن زةمي ئةو دةكةن ئاواش زةمي تؤبكةن هةنديك جار بوكي گةورة ئةوةندة تةداخولي شتي دةكات يان ئةوةندة بئ سفةتة بگاتة هةر كةسيك زةمي مالي خةسوي دةكات بؤية ئةوانيش لةپيش چاويان دةكةويت زةمي دةكةن
Gullan: @شنروئ واللە فەقیرەی بووکە گەورەکە بەزم و شت نیە بەس هەر خۆیان کەیفیان بە چارەی یەک نای هەرچەندە ئەوەی باسی لیوە دەکری دەڵین خەسووم زۆر باش بووە بۆی ئەوجە نازانم من گونجاندوومە لەگەڵیان ئەوی تریش بەتەمای خوای
گەشبین · Tue Jul 14 2026 00:44:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچێ بەس ئەوەیە بەینیان لەگەڵ ئەو نیە بۆیە بەس باش ببنەوە ئەو ئەگرن و تۆ وەلەکەن بەس کە لایتۆ زەمیان کرد بڵێ من حەز ناکەم باسی کەس بکەن گوناح بار ئەبین بۆی بابەتەکە داخەن ئەگینا کچی شوکردوی هەبێت لای کچەکانی زەم ئەکات نەک لای بووک
🌸A🌸 · Tue Jul 14 2026 01:17:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زۆر تێکەڵبێ بۆی هەیە دەردی زۆر بدەنە تۆش و تحمول ناکەی ئاگاداربە تاحەددێک تێکەڵبە و ئەوان لای تۆ وتیان ئەو بوکەمان خراپە تۆ بڵێ وەڵا بێدەنگە و تەداخول ناکا و ئاوا قسەبکە نەک بچن قسەی تۆ بۆ ئەو بەرن دڵنیابە کەسێک باسی کەسیترت لابکا باسی تۆش ئەکا بەس ئیتر بۆی هەیە کەمتر
Elina · Mon Jul 13 2026 23:56:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
😂😂😂عامة
Gullan: @Elina ئ کچی ڕاوە با تێبگەم 😂 لێم ڕادەبینن لۆیە زەمی لای من دەکەن یان چۆن زەمی ئەو دەکەن ئاواش زەمی من لای ئەو دەکەن ئێستا کامیانە😂🤷🏻‍♀️🤦🏻‍♀️
Elina: @Gullan a hatman let radabennn loya bas aw shtash haya base tush bkan awash haya baxot xot danasi dazani la knawan kuy u bay chande har. chand zamish har dakre agar bashish bey awja bataibat xasww dsh😐🙂
Gullan: @Elina ئاخر دەزانی چۆنە بووکە گەورەکە لەوەتەی هێناویانە کە خۆیان باسی دەکەن کێشەی هەبووە لەگەڵیان هەتا شەڕی گەورە کەوتۆتە بەینیان ئێستاش کە ماڵی جیایە دایمە ئاگادارم کێشەیانە بەس من مەحتی خۆم نەکەم زۆر خۆم گونجاندیە لەگەڵیان ئەو گەر قسەی پێ بڵێن یان شتێ دەتۆرێ دەچیتەوە ماڵ باوکی کە تەمەنیشی هەیە جارێکیان ١ مانگ لەسەر یەک کەلیمە پیاوی خۆی جێ هێشت بەس من گەر کێشەشم هەبووبێ لەگەڵیان گەورەم نەکردووە کەپسم کردووە و زیاتر پەیوەندیم باش کردووە یانی بە سیاسەت بوومە لەگەڵیان وە زۆر زۆر پشتی پیاوم گرتووە ئەویش هەروا کە دەبینن ئێمە واین بۆ یەک هیچیان بۆ ناکرێ وە تەبحەن زۆر ڕێزیان دەگرم هەرچەندە ستەمیشیان لێم کردبی
Kcha Harki: وەلاهی خوشکم انشاءالله باشتریش دەبن لۆیەک بەس بەو خوایەی هەرچەند باشبی خەسوو هەر لە بووکی رازی نییە خەسوو ئێستا بەینی لەگەر نییە بەس با بەینیان ببتەوە تێرو پر زەمت دەکەن بەو خوایەی تەبیحەتی خەسوی وەیە @Gullan
Gullan: @Kcha Harki واللە وایە تا لەگەڵیان بووم دۆزەغ یان نیشان دام بەس من زۆر خۆ ڕاگر بووم تا جیانەبوومە باشیان دەرنەکەوت ئیستاش بۆ زۆربەی جیگا من و خەسووم پیکەوە دەچین یانی بەینمان زۆر باش بووە جا زۆر دەردە دڵ لای من دەکات جا نازانم بڵیم چ