پری داگرتنی ئەپ
gallay paiz♥️ · Thu Jul 16 2026 01:00:33 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جەماعەت فریام کەون سەرم لێ تێک چووە لە کۆتایی دووگیانیم بەتەمای نەشتەرگەریم کێشەی ئەوەم نیە بەس نازانم کەی بیکەم چونکە لێم تێک چووە کە زگم چەن هەفتە و چەن مانگە سەرەتا وامزانی ٣٦ هەفتەیە کە سۆنەرم کرد ووتی مناڵەکەت بە ٣٦ هەفتە ناکا بە ٣٤ بۆ ٣٥ هەفتە ئەکا ئیستە سەرم لی تێک چووە دکتۆرەکەشم نازانێ یان من بەرواری سووری مانگانەکەم هەڵە بووە یان مناڵەکەم ووردە جا نازانم چی بکەم بەڵام کۆتا جار بیرمە کە نەم ئەزانی دووگیانم لە ٢٢/١١/٢٠٢٥ بوو سەرەتا بوو نەمزانی بوو
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (8)

مانگەشەو · Thu Jul 16 2026 01:01:45 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵاچاوەڕێکە باتوشی شوشە نەبێت
Nunu🩷 · Thu Jul 16 2026 01:28:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
به راي من پياسه و شت زوربكه و خورما زوربخو و ريازه بكه با به ته بيعي بتبيت باشتره به خواي ژانه كه هه ر ئه وه يه تا مناله كه دئته ده ر كه بوو هه ر نازاني ئه ويش بووي كه ژانت هه بوو بروا ده كه ي دوو منالم بووه به ته بيعي هه ردووكي به خوم گه وره م كردن پيويستم به كه س نه بوو به س لو سه ر شوشتني خه سووم ده هات ،، ايستاش ژانه كه م هه ر له بير كردووه هه ر نازانم جونيش بوو
gallay paiz♥️: @Nunu🩷 بەخوا ناوێرم من خۆم کابرایە ترسنۆکم 😂
sara · Thu Jul 16 2026 15:19:30 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
پێویست ناکا بترسی خۆی دکتۆر بەپێی سۆنەر عەمەلیاتت بۆ دائەنێ ئەگەر حەفتەیە بچوکتر دەکەوێ لەگەڵ سورت هیچ کێشەنابێ دکتۆر حەفتەیە تاخیرتر دەری دەکا لەسۆنەر چەن نوسرابێ هەر ئەوەیە
gallay paiz♥️ · Thu Jul 16 2026 01:02:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاخر من نامەوێ بە سرووشتی بمبێت چونکە فەحسی دامێنم کرد ووتی پەنجەو نیو کرایتەوە ناوێرم بۆ ئەوە
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ دەی کەزانیت ژانت بۆهات یەکسەر باعملیاتت بکات من سەراویشم تەقی‌ انجا ڕام کردە خەستەخانە عملیات کرام نەمزانی ئاوا زوئەمبێ
gallay paiz♥️: @مانگەشەو ئاخر من ئەوکاتە ژان بمگرێ عەمەلیات ناکرێم چونکە مناڵەکەم بە سەرا هاتووە منیش نازانم چۆن بمبێ خۆشم زۆر ئەترسم
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ باشە بۆعملیاتەکەی؟
gallay paiz♥️: @مانگەشەو واللە ئەترسم لە تەبیعی 🙂
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ بەخوا مادام کرانەوت هەیە بەسەراهاتوە مەیک عملیات پەشیمانەبیتەوە من زۆر پەشیمانم چەن سەعاتێکەوتەواو کەهەڵسیتەوە ئەڵێی هەرمناڵیش نەبوە
gallay paiz♥️ · Thu Jul 16 2026 01:05:57 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئیستە نازانم چی بکەم و کەی عەمەلیاتەکە بکەم چوونکە نازانم زگم چەنێکە 😵‍💫
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ وەڵا ئەم فلیمە خۆشە🤣
gallay paiz♥️: @مانگەشەو وەرە بمکوژە بەس ئەوەنە ئەزانم لە کۆتای مانگی ١١ من دووگیان بوومە 😂
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ وەڵا ئەوەکێشەیە حالیەن بیرەکەمەوە منیش تیاماوم نازانم چیت پێ بڵێم 🤣🤣🤣
gallay paiz♥️: @مانگەشەو ههههه بڵێ حەیات هەبێ جارێتر زگ ناکەی😂🙂‍↕️
مانگەشەو: @gallay paiz♥️ ناناکچێ هیچ نیەان شاءاللە بەسەلامەتی تۆوبەبەش نەجاتتانەبێ😍
gallay paiz♥️: @مانگەشەو ئامین 🥹🤲🏽
Dedam Kalari · Thu Jul 16 2026 01:46:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم بادکتۆرەکەت سەیری سۆنەرەکانی پێشوت بکات
gallay paiz♥️: @Dedam Kalariئی سێری کرد بە پێی ئەو سۆنەرانە بێت زگم ئیستە ٣٧ هەفتەی رێکە بەپێی سۆنەرەکانی ئیستەش بێت ٣٥ هەفتە بۆ ٣٦ 😐
Dedam Kalari · Thu Jul 16 2026 01:49:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەی کەوایەسۆنەری ملەوەن بکە
gallay paiz♥️: @Dedam Kalari ئێ ئەویشم کرد ئەڵێ مناڵەکەت ووردە بۆیە وا دەرئەکەوێ ئیتر نازانم
Lesa 💕 · Thu Jul 16 2026 06:57:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
اكةر كوتا سورت ٢٢/١١ بي اوة سكت ايستا ٣٣ هةفتةو بينج روزة حةياتم هي من ٢٥/١١ ايستا ٣١ هةفتة و دوو روزة
pamoo💕: @Awat Zanyar 💕 باشە خوشکم ئەمن دووی دوازدەم سکم ٣٢هەفتەو دوو رۆژە ئەتوو کوو ئەوەندەی خەلەت نی؟
Lesa 💕: @Awat Zanyar 💕 راستةكةي هةلة نوسيومة مةبةستم ٣٣هةفتةو دوو روزة ههه