پری داگرتنی ئەپ
asmaa~🍇🩷 · Fri Jul 17 2026 14:58:51 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
چۆنن خانمە گوڵەکان زۆر زۆر حەزدەکەم فێری دورمان بم کراس و جل دورین واتە بەس بۆخۆم بە ڕای ئێوە قورسە یان دەستپێبکەم 🥰🥹بە ڕاستی زۆر بێزار بوم جلم لە پێش جەژنەوە لای خەیاتە تا ئیستە💔🙂
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

م · Fri Jul 17 2026 15:02:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نا دورینی قورس نیە بەس برین برەک
asmaa~🍇🩷: @مروو وللەی زۆر سێری ڤیدۆو شتم کردوە مێشکم هەندێک وەری گردوە بەس کێشەم لە مەکینەیە نازانم کامە جۆر باشە
م: @A🐣❤️ یەکەکی سادە و هەرزان بکرە هەتا رادینئەمم داکم دایمئ مەکینەی گەورە خەسوشم مەکسی و کراس و ئەوانەم لۆ دەبری ئەمن دەدورم
asmaa~🍇🩷: @مروو مەکینەی جاک و برازەر دەبینم دەستی دوو ئایا دەبێ باش بێ
م: @A🐣❤️ ی من جاکە زۆر باشومە
asmaa~🍇🩷: @مروو دەیکرم کێشەم نیە بەس لێی نازانم😢
🩷H · Fri Jul 17 2026 15:06:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
برۆ دەورەی خەیاتی ئەگەر دەتەوێ فێربی لۆ مەکینەش jaki زۆر باشە
asmaa~🍇🩷: @مینا🤍 وابزانم جاک چەند جۆرێکی هەیە وایە
selen · Fri Jul 17 2026 15:59:03 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەلا بەس فێر بیت ئیتر بەستە منیش سەرەتا دەترسام دەم وت ناتوانم قورسە بەس وانیە هەر ئەوەندە دەست راهات هیچ قورسەیکی تێدانیە پێشەکی لەسەر سفرەی سەفەری بۆخۆت برین و قیاسو شت دیاری بکە تا بەتەواوی فێرە بیت و دەست رایەت لەگەلیا
asmaa~🍇🩷: @malen کام مەکینە بەکاردێنی من کەمێ لە مەکینە دەترسم نازانم چۆن بەکارئ بینیم یان کامە بکرم ههههه
‏mina · Fri Jul 17 2026 17:48:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا خوشکم خۆت فێربکە بەخوا زۆر خۆشە حەزت لە هەر شتێک بێ خێرا بۆ خۆتی ئەدووری من لە ئۆنلاینیش چومە دەورە ئەوەنە باش بوو ئەتوت مانۆستاکە لە بەردەممە لە ئینستا گرام بنوسە handan center مامۆستا هاودانگ زۆر بەڕێز و زیرەکە کۆرسەکەی بە ٦٩ هەزارە بڕوا بکە هەر هیچ نییە پارەکەی من سەرەتا ئەیانوت زۆرە و ئەوە چییە بەس کە شتەکە بۆخۆت ئەدووری و حسابی ئەکەی ئەگەر خەیات بیدوریایە ١٥ ٢٠ هەزاری وەرەگرت خولەکە پارەی ٣ سەست جلە بۆ مەکینەکەش هەوڵبدە لە سەرەتاوە شتێکی هەرزان بکڕە برازەر بێ ئاوا لەو بابەتە تا ئەوەنە فێر ئەبی دوای بیکە بە جاک لێی ئەحەسێیتەوە منەتت بە خەیات نامێنێ ١٢ شەویش بوو تۆ جلی خۆت ئەدووری
asmaa~🍇🩷: @‏mina گیانەکەم ئەو کۆرسە هەموو شتت فیر دەکا واتە جلی کوردی و کراس قەمیس عەزیە و ئەو شتانە ؟
‏mina · Fri Jul 17 2026 17:52:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئینجا ئەو ئۆنلاینە ڤیدۆکان هەتاهەتایە لات ئەمێنێتەوە و سەرەتا بە سفرەی سەفەری فێرت ئەکا دوای ئەڕۆیتە سەر قوماش زحر ئاسانکاری ئەکا و تەکنیکی زۆر چاکی تیایە خولەکە ئاستی سەرەتا و ناوەندە ئیتر هەر لە جلی مناڵ بیگرە قاتی ماڵەوە ماکسی عەزی جلی کوردی کامل جلی شەرعی لەچکی نوێژ هەمووی تیایە زۆر بە جوانی تێتەگەیەنێ و هەر پرسیارێکیشت هەبوو لێپرسینەوە ئەکا واجب ئەنێریتەوە لە کاتی دەورەکە سێری ئیشەکانت ئەکا زۆر خۆشە
Nunu🩷 · Fri Jul 17 2026 21:50:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ناولا هيج قورس نيه ،، لو بريني قوماشي بكه جوار قه د و كراسه كي خوت به قياسي خوت بيت دانئي سه ري و ئاوا پارجه ي بكه
asmaa~🍇🩷: @Nunu🩷 وللە ئاسان باسی دەکەی بەس من نازانم هههههه😁