پری داگرتنی ئەپ
Gullan · Wed Jul 29 2026 18:56:39 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمان ، هۆکارچیە من عەملم ٢٣ هەفتە و ٦ ڕۆژە جووڵەی نیە دووەم مناڵیشمە زۆر کڕ و کپە نازانم بۆ وە هیچ نیشانەکی خراپیشم نیە هەست بە هێڵنج و شتیش دەکەم کەس هەبووە وابووبێ؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

fraula🍓 · Wed Jul 29 2026 19:18:23 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سۆنەرەکی بکە خوشکم
Gullan: @fraula🍓 مەوعیدم ١ مانگی ماوە جا نازانم بچم یان نا بەس هێڵنجم هەیە
fraula🍓: @Gullan مەعیدەت دێشێ یەعنی هەست بە مەعیدە ترشی دەکەی؟؟ چونکە ئەمنیش وا دوور لە ڕووتان توشی مەعیدە هێشان و هێڵنج و ڕشانەوە بوومە لە ٦ مانگی نابی ڕشانەوە و هێڵنجیش بمێنێ بەس دکتۆر گۆتتی ڤایرۆسە هیچم پێ ناخورێ
Gullan: @fraula🍓 ئەوەی هەستی پێدەکەم زیاتر گەر برسی بم ماعیدەم زۆر دێشی پێ تێک دەچم ئەو شەو زۆرم برسی دوای ئەوەی نانم خوارد لەسەر لا پاڵکەوتم هەستم بە چەند ترپەکی گچکەکرد
fraula🍓: @Gullan مادەم ئی حەملەکەتە الحمد اللە ڤایرۆسەکەی وەکی ئی من نییە ئەمن مردیمە لەگەری الحمدللە ئەوەش لەوانەیە ئەجر بی لۆ من
🌸A🌸 · Wed Jul 29 2026 19:20:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
من لەیەکەم زو هەستم پێکرد بەس ئەمە وا ٢٠ حەفتەیە کەسۆنەر ئەکەم ئەڵێ زۆر ئەجوڵێ بەس خۆم زەحمەت هەستی پێبکەم هۆکارەکە ئەکرێ ئەوەبێ پێستی ورگ لەیەکەم تەنکە و زو هەستی پێ ئەکەی بەس دووەم پێستی ورگمان ئەستور ترە ئینجا بۆ دڵنیایی سۆنەریش بکە و لەدکتۆر بپرسە بزانە جوڵەئەکا کاتی سۆنەر
Gullan: @عائیشە بەخوا جا وەیە من لە هی یەکەمم زۆر زەعیف بووم بەس لەوەیان پێش سک خۆم کێشا ٩٥ کیلۆ بووم جا حیساب بکە ئێستا چەند کیلۆم یانی زۆر زۆر قەڵەو بوویمە دەکرێ هی ئەوەش بێ وەرگم گەورەیە
🌸A🌸: @Gullan ئەی بابە لەمن خراپتر تۆی🥲منیش پێش زگ ٨٥ بوم ئێستە لەوەیە ٩٥ بم دەس لەخۆمان بەر ئەدەین بە زگیشەوە ئیتر تەواووو🥲 داماوە لەناو دوو بەتانی بجوڵێ خۆی تۆزێکە لەکوێ هەستی پێئەکەین🤣
Gullan: @عائیشە بەخوا ڕێک وایە 😂 من پێش حەمل حیلاجی کیس و تەکەیوسم دەخوارد دایم شەڕمان بوو لەگەڵ دکتۆر دەیوت خۆت زەعیف بکە هەر چم دەکرد دانەدەبەزیم تا وای لێ هات خودا بە گەورەی خۆی یارمەتی دام عەملم کرد بەس ئێستا بڕوا بکە ٣x جل لەبەر دەکەم😂😢
muhamad: @عائیشە خاتون گیان کۆتا سورت کەی بو؟ منیش وەک تۆم دوگیانم ٢٠ هەفتەیە
🌸A🌸: @muhamad ١٢ی٣
muhamad: @عائیشە خوا گیان بۆت بینیتە پیش ئینشاللە وەلا من جواری رەمەزان کۆتا سورم بو واتا ٢٢/٢ بەس نازانم بۆ سۆنەرەکە کەمتر دەیخوینیتەوە
fraula🍓 · Wed Jul 29 2026 19:21:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئی منیش هەست دەکەم دووەم جوڵەی کەم ترە ئێستا ٦ مانگ و ٤ ڕۆژە