پری داگرتنی ئەپ
Guli · Fri Jul 31 2026 12:48:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەلام دایکان …. منداڵ لە چەن مانگی لە سکی دایکا سەری یەتە خوارەوە ٣٠ هەفتەیە سکەکەم هێشتا سوارە زۆر زۆر نارەحەتی کردوم چی بکەم تا سەری رێک بێتەوە ؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

‏mina · Fri Jul 31 2026 15:12:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم ڕیازە هەیە بۆ مناڵی سوار بگەڕێ بەدوایا ئەیدۆزیتەوە ئەوەنە ئیسفادەی لێ ئەکەی
Guli: @‏mina کورە خۆم لەتاو گەرما وەختە بمرم هەر ئەوەنیە ناچمە ناو موبەریدەکە بەخواییی جا وەرزش بکەم 💔😭
‏mina: خوشکم ناڵێم خۆت هیلاک بکە بەس من ئەمە زۆر ئیسفادەم لێکرد لە مودەی حەفتەیەک فەرقم پێکرد و سواری نەما لە حەفتەیەک دوو بۆ سێ جار بیکە یان هەرکات پشتت ئێشا یان بۆ میزەچورکەش دەرەجە یەکە پشتیەک بهێنە کەمێک بەرز بێت ئەژنۆت لە بەرمەدەمی دابنێ و سنگت با لەسەر پشتەکە بێت و هەردوو دەست لەبەردەم پشتەکە دابنێ و عەیب نەبێ سمتت با ڕووەو سەرەوە بێ نازانم تێ ئەکەی یان نا بە وێنە دەستم بکەوێ بۆت دا ئەنێم زۆر باشە هەم پشتت حیسراحەت پێ ئەکا هەم مناڵەکەش سواری نامێنێ @Guli
‏mina: یان لە یوتوب بنوسە cat cow کۆمەڵێک وەرزشی باش ئەهێنێ بۆ مناڵبوونی سروشتی و هەم بۆ سواری مناڵ و هەم بۆ جەستەی خۆشت زۆر باشە و هیلاکیشت ناکەن و گەرمات ببێ زۆر سوک و ئاسانن بیکە جا ئەوکات ئەزانی چەنە جسمت هیلاکی دەرچووە و باشیش بووە @Guli
Guli: @‏mina دەست خۆشبێ گیانەکەم ئەیکەم انشاءاللە ♥️
‏mina: خوشکم ئەو شێوازە ئەڵێم ئێستە دۆزیمەوە@Guli
wrdila · Fri Jul 31 2026 22:32:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
باشە کوو هەست دەکەن کە سەری لە سەرێیە یان خوارێ لە چەند هەفتەیی دەزانن ؟ یان هەر بە سۆنەر دەزانن ؟
Guli: @wrdila بەسۆنەر دەر ئەکەوێ هەندێ کات خۆشت هەستی پێ ئەکەی کە بەشی سەرەوەی سکت قورسترە یان رەقترە
wrdila: @Guli ئەمن ناو قەلبم زۆر قوڕسە هەست دەکەم زۆر هاتیتە خوارێ دەبی سەری لەوێ بی ؟
baby : @wrdila ئـیمن ٣ ڕۆژ مابوو ٦ مانگی تەواو کەم جولەی گەلەک زۆرو سەریعی دەکردو ھەستم پێ دەکرد لەسەر زگم دیار بوو کە جولەی گەورەی کرد ٣ ڕۆژ پێ چوو چومە سۆنەری گۆتی خۆی سوڕاندیە سەری لەخوارێیە
wrdila: @baby ئیمنیش ماوە ماوە جولەی سەریح و لە ناکاو دەکا بەس ئەمن بن زگم زۆر قورسە و دێشی ئاخیر جار سۆنەریشم کرد گۆتی سەری لە خوارێیە ئەجە ئێستاش نازانم خۆی سووڕاندیە یان نا
baby : @wrdila زۆر زەحمەت خۆیان دەسوڕێنەوە لۆ سەرەوە ھەر کاتی سوڕان چونکە گەورە دەبن ھەر ئـەوھا لەخوارێ دەبی بەس ھەستان و دانیشتم زۆر زەحمەتە پشتم پێوە شکایە 🥹
Kcha Harki · Fri Jul 31 2026 13:05:58 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سەری منداڵ لە کۆتاییەکانی مانگی هەشت یان لە ماوەی هەفتەی ٣٤ بۆ هەفتەی ٣٨ـی دووگیانیدا دێتە خوارەوە بۆ ناو حەوزی ڕەحم ئامادەکاری بۆ لەدایکبوون بەڵام ئەم کاتە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر جیاوازە لە یەکەم منداڵ زۆرجار سەری منداڵ پێش چەند هەفتەیەک لە وادەی لەدایکبوون دێتە خوارەوە بۆ نموونە لە هەفتەی ٣٦ یاخود ٣٧ چونكە ماسولکەکانی حەوز و ڕەحم توندترن و کاتێکی زیاتریان دەوێت بۆ خۆگونجاندن لە دووگیانی دووەم یان زیاتردا: زۆربەی کات سەری منداڵ تاوەکو سەرەتای دەستپێکردنی ئازاری منداڵبوون نەیەتە خوارەوە و ڕەنگە تەنها چەند کاتژمێرێک پێش لەدایکبوون یان لە کاتی زایاندا بێتە خوارەوە
Guli: @Kcha Harki من دووەم مناڵمە بۆ ئەوەی یەکەم هەر پێم نەزانی بەس ئەمە زۆر نارەحەتی کردوم سکم گەورەیە بۆ دانیشتن زۆر زۆر ناخۆشەو عەزێتم ئەیا دەست خۆشبێ گیان
Kcha Harki: انشاءالله هەر ساغ و سەلامەت بن @Guli
Kcha Harki: وەلا گولێ گیان من سکم ٦ مانگە وا لە دەست مردم ناتوانم هەستان و دانیشتن ئیحتیادی بکەم دایم تەنگە نەفەسم @Guli
Kcha Harki: @Guli انشاءالله هەردوکتان ساغ و سەلامەت دەبن یارەبی چی جوانە بێتە سەر رێگاتان
Guli: @Kcha Harki بەخوای منیش ئەوهام حالم نیە هەرچی ئەمبینێ بەزەی پیاما یەتەوە 😂💔بەساقەوبم لەگەل تۆشا گیانەکەم ئامین خوایە
baby · Fri Jul 31 2026 13:31:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
واللە ئـیمن لە ٢٦ حەفتەیەوە سەری لەخوارێیە ئـەوڕۆ یەکەم ڕۆژی ٣٥ حەفتەیمە بەس ئـەوەندە وێرانم ئـەوەندە ناڕەحەتم چونکە سەری لەخوارێیە سحاتەک بەڕۆژ لێم دەڕوا ھەر دەرێم خۆزگە خۆی نەسوڕاندبا
Kcha Harki: ئافرەت لۆ ئافرەت فەرقە ئەتوو چەندەم مندالتە ؟ @baby
baby : @Kcha Harki یەکەمە
Kcha Harki: ئی مندالی یەکەم زوتر سەری دێتە خوارێ لە مندالی دووەم وەختی مندال بوون سەری دێتە خوارێ @baby
Guli: @baby بەخوای من سەری نزیکە لە لای هەناسەدانمەوە زۆر قورسە کە پاڵ ئەکەوم ناتوانم هەناسە بەم خوا خوامە رێک بێتەوە سەری
Guli: @Kcha Harki من دووەممە
baby : @Guli خۆشی بسوڕێنی ھەر ئـەوھا دەبی گەورەدەبی و بن ھەناسەت دەگری
baby : @❤ S ٥ مانگی ١٢
baby : @❤ S واللە خوشکم بە پێی سۆنەرو بەپێی عادەشم ئـەوڕۆ یەکەم ڕۆژی ٣٥ حەفتەیە ئـەمن ٨ مانگ دەچم دەرزی سیەکان دەکەم
baby : @❤ S عملیاتم دانایە لۆ ٢٩ مانگی ٨
baby : @❤ S ئـاخر تەبیعی ئـەگەر بێلم ١٢ی مانگی ٩ دەمبی ١٣ ڕۆژ زووتر عملیات دەکەم بەس دکتۆرم دەرزی ھەر دادەنێ لۆت ئـەگەر عملیاتت بکا بەس ئـەگەر بەخۆت ببی لۆت دانانێ
baby : @❤ S بەتەمای خوای یاڕەبی خودا لۆمان ئـاسان کا
baby : @❤ S ئـەمن بەحسابی پری ناڕۆم پری ھەندەک جار ٣ ڕۆژ ڕادەوەستی ڕۆژم لۆ حیساب ناکا ئـەمن بەحسابی سۆنەرو عادەی خۆم دەڕۆم واللە ئـەمن لەدەست و لاق کەتیمە بەخوای نەدەستم شتی دەگری نە لاقم پێم ناکرێ ڕاوەستم نوستنم ھیچ ھیچ نیە ھەموو شەوێ دەگریێم پێم ناکرێ لەسە یەک تەنیشت پاردەمەوە
gull · Fri Jul 31 2026 14:23:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ايمنيش له ٣٠هه فته وه دانيشتيه وا ايستا ٣٥ه نازانم ده بي به خوي خوي بسوريني ؟جاري ليگه رايمه كوتم با بكه يشته ٣٧هه فته جونكه ئه من اكه ري بيشوهخته ي هه بو ئه كه ر حيلاجم نه كردبا له به ر التهاب
Kcha Harki: @gull ئەکید خۆی دەسورینتەوە بەس سەبرت هەبیت بەس مندال بونەکەت تەبیحی یە یان حەمەلیات ؟
gull : @Kcha Harki ئه وه دووه م مندالمه كجه كه م به ته بيعي بوه ده ترسيم ئه وه خوي نه سوريني ژانه كه ي ببينمو توشي عه مه لياتيش بم
gull : @❤ S ٢٦/١١بو له سونه ريش هن فته ك كجكه تر دياره
gull : @❤ S ولله له ئاخيره كان هه ر به ناخوشي ده نوي يان به گراني خوم ده سورينم لاقم نايشي به س حه وزم جار جار ديشي به س زور نا امن له سه ره تايه كان حه وزم زور ده هيشا نه مده تاني هه ستمو دانيشم
Guli: @gull خوای گەورە بۆت ئاسان بکا گیانی من ♥️
gull : @Guli له كه ل توش انشالله