پری داگرتنی ئەپ
خانم · Sun Aug 09 2026 04:32:27 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کچینە توخوا لە ژیانی خۆم بێزارم بەدەست دش و خەسوو و هێوەرژنەوە من کات خۆی کە شووم کرد ئاڵتوون هەرزان بوو ئاڵتوونی چاکم هەبوو جا لە گرانی فرۆشتم ناوماڵم پێ کرد ناوماڵی چاکم کرد بەس شتەکانم زۆربەیان لە کۆنە کڕی بەس شت کە لە کۆنەش بکڕی هەر پارەی زۆریەوێ و ئەوەنەی تریش سەیارەمان کڕی پێی جا ئێسە دشەکانم و خەسووم حەیایان پێوە نەهێشتووم ئەڵێن ئەو هەموو پارەی بە ناوماڵ نەیاوە شتی ماڵەکەی هەمووی لە کۆنە کڕیوە درۆ ئەکا خوا ئەزانێ پارەی لە چی یاوە یانی بۆ نمونە پارەم یاوە بە چی؟ ئاخر هەنێ قسە زۆر ناشرینە بکرێ یانی لە چاکە و پیاوەتی خۆم ناوماڵم هەمووی بە پارەی خۆم داناوە یەک ٢٥٠ پیاومی تیا نەبوە سەیارە بە پارەی خۆم کڕیومانە یەک ٢٥٠ ئەوی تیا نەبوە ئێسە لە هەموو شوێنێ باسمەکەن ئەڵێن درۆ ئەکا شتی ماڵی هەمووی لە کۆنە کڕیوە ئەونە پارەی پێ نەیاوە ئێ ناوماڵ هەمووی دانێی نیوەی کۆنە و نیوەی نوێ بەس کەوانتەرم کڕیوە بە ٤٩٠ هەزار وایە لە کۆنە کڕیومە بەس شتی کۆنەش سعریان گرانە خۆ قابیلە بەلاش نەم هێناون بەڕاستی ژیانیان تێک یاوم جا ئەمەوێ لە مەجلیسێکا بیەمەوە لە چاویان بەبێ ئەوەی بڵێم واتان وتوە چوونکە نامەوێ ناوی کەسەکان بێنم کە قسەکانیان پێ وتوم بەس نازانم چۆن پێیان بڵێم و چیان پێ بڵێم😭💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (12)

لـیـلی🍒 · Sun Aug 09 2026 04:41:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بڵێ زۆر قسەم بۆ دەگەڕێتەوە باسیان کردووم ئاوا و ئاوا ئەگەر گوتیشیان کێیە بڵێ قسەکەتان خراپە قسەی خراپیش پۆستەچی زۆرە خێرخوازێک پێی گووتم ، نازانم هەتا کەی حەسوودی و چاوچنۆکی ماڵەخەزوران بەرامبەر بووک تەواو نابێ باش دەبی هەر وەی خراپ دەبی هەر وەی سەبارەت بە بووکیان لەگەل یەک 250ڕۆحیان دەردەچی داوەشێن هەموو شتێک بۆ بووک بە زۆر دەزانن.
خانم: @لیلی🥀 کچێ لە ڕوی خۆیان وایان پێ بڵێم بەخوا حەیامەبەن قەرزاریشمەکەنەوە ئەڵێن لەژێر سەریان خوێندوی تۆ بەدوای قسەی خەڵکەوەی فتنە ئەکەی بۆیە ئەمەوێ بە نەوعێ قسەکەم کە بەحساب باسی کەسی ترەکەم بۆ ئەوەی بزانن و شەرمەزار بن😭 بەخوا قەت بە خراپ لای کەس باسیان ناکەم یان خراپەیەکم لەگەڵ کردبن کە شایەنی ئەم شتانە بم بەس مرۆڤ کە ناخی ڕەش بوو چی لەگەڵ ئەکرێ؟ 💔
nza❤️: @لیلی🥀 وەلا لۆکجی خۆیان وانین بەس لۆ بوک وانە
خانم: @ پەنا❤️ ئەرەبەخوا ڕاستەکەی
🌸A🌸 · Sun Aug 09 2026 05:43:03 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
فشەت پێبێ لەحەسودیایە واتەقیون بزانن گوێت لێیە و پێی سەغڵەتەبی زیاتر قسە ئەکەن وەلیان کە
خانم: @عائیشە ئەرەوەللە خۆی لە حەسوودیانە بەس ناخۆشە بەڕاستی درۆ و بوختان
🌸A🌸 · Sun Aug 09 2026 05:43:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جا با هەر وابڵێن قابیلە ژن پارە ئەدات بەچی یان ناو ماڵە یان زێڕە
Asma · Sun Aug 09 2026 09:01:09 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوا بە دەردی نەنکم خوا عافوی بکات قسەیەکی ئەکرد زۆر بە مانا بوو ئەیوت ڕۆلە دەنگ نەکەرێ دارێکی لە قونی دەنگ کەرێ بڕیوە واتە جوابیان مەیەرەوە ئەوان ئەونەیتر تەقیون بەوەت تۆ خۆت بەرە دەست خوا و دوعا بکە قەت موحتاجی کەس نەبیت با ئەوان هەر وا بڵێن
خانم: @Asma بەخوا بڵێم چی دادە کە يەچمە دەرەوە هەمووی بە چاوی کەسێکی خراپ و زمان درێژ و هەزار شتی تر سێرمەکەن بەخوا بەحەیاتی هیچی غەڵەتم نەکردوە بەس ئەونەیان درۆ بە دەممەوە کردوە و جوابم نەیاتەوە هاتوونەتە سەر سەرم
Asma: @خانم baxwa azanm har chan diqatm yawa ta lagal mali xaswa bash bit ba gel azann
Roshna · Sun Aug 09 2026 09:16:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشکم تۆ لیان ئەترسی ناویری پێیان بڵی ئینجا نیازت هەیە لە فرسەتیکا شەرمەزاریان بکەی دەی بەخوا ناتوانی ئەوەیش بکەی بۆیە ئەوکەسی ئەوقسانەی بۆگیرایتەوە دلنیابە قسەی تۆیش ئەبات بۆئەوان چونکە فیتنەیە هەرکات بینت بڵی گوێی بەقسەی کەس نادەم چیەلین بۆخۆم ئەژیم هەرکەسیک قسەکات وازانم مێشە گیزە گیزی هیت
خانم: @ROSHNA بەخوا دادە هەر کەسێ لە شوێن من بێ لە دەم و زمان ئەمانە ئەترسێ خەلک هەمووی بە چاوی کەسێکی خراپ و زمان درێژ و هەزار شتی تر سێرمەکەن بەخوا بەحەیاتی غەڵەتم نەبوە بەس ئەونەیان درۆ بە دەمەوە کردوە و جوابم نەیاوەتەوە هار بوونە هاتوونەتە سەر سەرم
Roshna: @خانم خوشکم حسابیان بۆمهکە
N🤎 · Sun Aug 09 2026 11:08:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وللە خوشکی خەتای خۆتە چۆن هەقی خۆت ئەفرۆشی بۆ ماڵ با پیاو ماڵی کردایە ئنجا کە شت کرێوە بۆچی لەکۆنە شت ئەکری
خانم: @N🤎 ئاخر چی بکەم بەخوا دینار لە ماڵمان نیە ناچار بووم
گـوڵـێـم🌹 · Sun Aug 09 2026 14:21:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
داکم دایم دەی وت کە ماڵە خەسو کە قسەیان کرد وابزانە کەر زەڕاندیەتی حاشەیەکی ئێوە تۆش وابکە گوێیان پێمەدە مادام خۆتو پیاوت ئەزانن و خواش ئاگادارە بە هەمووشتێکی ژیانت تەواو با هەر بڵێنو زوڕنا لێبدەن
خانم: @گـوڵـێـم🌹 خۆی وایە وەللە بەس هەموو شتێک لە حەدی خۆی خۆشە بەخوا ئەونەیان درۆ بە دەمەوە کردووم هەموو خەڵک ڕقیان لێمە و بە چاوی کەسێکی خراپ و زمان درێژ و هەزار شتی تر سێرمەکەن
freshta · Sun Aug 09 2026 16:41:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئێ بڵێ داومە بە ئاڵتون با بتەقن لای یەکێک لەوان وا بلێ کە باستیان کردوە بڵێ داومە بە دایکم بۆم هەڵگرێت 😂
freshta · Sun Aug 09 2026 16:42:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش جاران زۆر گوێم بە قسەی خەسو ئەدا ئێستە زیاتر دلیان ئەتەقێنم من کە خراپرم نەبێت ئاخر بۆ خەفەت بخۆم شەرت لای خودایە
خانم: @freshta بەخوا ڕاستەکەی خۆی ئاوا باشە بیان تەقێنی بەس بەخوا ڕاستی بڵێم من زۆر حەپۆلم🥲 یەک شت نازانم
روزئ · Sun Aug 09 2026 05:23:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
تو كجه كي تيگه يشتوي. ده ته واي مالي خوت ئاوه دان بيكه ي. گوي مه ده قسه ي حه سود نه حه زه كان. كام خه سو دش هه تي حه زي له بوكي خوي بيت. امه راستيه اوجا بوخوت ناخوش مه كه اوه موهيمه خوتو ميرده كه ت دل خوش بن اواني تر بلا هه ر قسه بكان له حه سودي
خانم: @روزئ بەخوا دادە زۆر خۆم بێدەنگ کردوە لێیان و قسەم نەکردوە ئێسە بون بە بەڵا بەسەرمەوە حەیایان پێوە نەهێشتووم لەناو خەڵک ئەگینا هەر لەناو خۆیانا قسەکە بکەن کێشم نیە چیان لێکەم بەس شتەکە ئەوەیە لای هەموو کەسێ وا ئەڵێن
روزئ: @خانم وا به منيش ده لين هنيك باره م كوو كردبو قه نه به م بوخوم بكرم دشه كه م وا زاني به من ميردم خه لك وتي اي نه تان وت وه زعمان خرابه. به خوا وا قسه يان كرد قه نه به كه شم نه مكري 💔 زور ناخوشه جياينه به لام هه ر ته داخولي ژيان مان ده بن. زور به خه لك ده لين باسمان ده كه ن. به لام بوخو خه م نينه. حسابيان بو ناكه م. ناروامه مالي اوانيش مورتاحم
خانم: @روزئ بەخوا ئەوانەی منیش وان جا ئەمەوێ لێرەوە تەواو نوقتەیەکیان بۆ دانێم بێزار بوومە بە دەستیانەوە بەڕاستی
روزئ: @خانم گوي مه ده ي به رده وام به لسه ر ريكاي خوت. خوا خوت و خيزانه كه ت بباريزي ان شاء الله 😍🤲🏻
خانم: @روزئ امین ان شاللە زۆر سپاستەکەم بەقوربان لەگەل ئەوەی تۆش ان شاللە
ئەیهان · Sun Aug 09 2026 05:39:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زۆر جار وەلام نەدانەوە خۆی وەلامە بۆیان دڵنیابە،دووەم جاخۆ لەبەر پارەکە نیە ئەزیزم هەموی چاو پێ هەڵنەهاتنە وا ئەڵێن دڵنیابە خۆیان بە تەمەزۆری ئەوەن ماڵێکیان هەبێ وەک هیخۆت خۆش بێ بۆیە قسەئەکەن وای دابنێ هەر گوێشت لێ نەبوە زۆر ئیسرحات تری هەوڵبە هاوسەرەکەت تیبگەیەنی بڵێ من زۆر رێزی دایکت ئەگرم وەک دایکمە بەڵام ئەوان لە مەجلیس وا باسی بوکەکەیان ئەکەن چاکەکەم بەم شێوەیەیە دەدەنەوە ئەوە زۆر دڵم دەشکێنێ ئەگەر قسەکە بەوانیش نەڵێیتەوە هاسەرەکەت روی ئەوان ببینی ئەوە زۆر باشترە لە وەلام دانەوەیان هەوڵبە هاسەرەکەت بگریت بەرامبەریان قەت وەلامیان مەدەوە بۆ قسەو قسەڵۆک
خانم: @صەفایار بەخوا دادە قسەکانت ئاڵتوونن بەس بەڕاستی بێتامیان کردوە سوێن بەخوا ئەونەیان درۆ بە دەمەوە کردووم هەموو خەڵک ڕقیان لێمە و بە چاوی کەسێکی خراپ و زمان درێژ و هەزار شتی تر سێرمەکەن لە کاتێکا بەحەیاتی غەڵەتم نەبوە بەس ئەونەیان درۆ بە دەمەوە کردووم و جوابم نەیاوەتەوە هاتوونەتە سەر سەرم
daek mir · Sun Aug 09 2026 07:17:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشكم هيج خوت تيك مةدة اكةر لةكةليان ناژيت باشتر اوة بيت تةقينة لوية يانى بلى باشتر كورمى كردة خاوةن شت اوةش جاكةى سةربةخو
خانم: @daek mira ئەرەبەخوا وەللەی لەم ماڵە هەر شتێکی تیابێ هەمووی بە پارەی خۆم کڕیومە بەس ئیتر چیان لێ ئەکەی