پری داگرتنی ئەپ
Raz · Sun Aug 09 2026 10:13:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خاتونەکان ئیشەڵا بەیانی نا دووبەیانی مناڵم ئەبێت بە نەشتەرگری زۆرە ترسم توخوا ئازارت زۆر زۆرە کە بەنج بەرت ئەیا ئەوەنە ئەترسم زیڕەشیان پێکردوم ئەڵێن زۆر قورسە کێ مناڵی بوە بە نەشتەرگەری ئایا ڕاستە ئازارت زۆرە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (7)

astera · Sun Aug 09 2026 11:30:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ناوه لا خوشترين هه سته من كه منداله كه يان پيشان دام خه واندميان كه ميك ئازار هه ر ده بيت به س ئه و ئازاره نيه كه خه لك باسي ده كا هه ر چه ندي پياسه بكه ي قه لبت خوشتر ده بي بو خوت جيژي ليببينه له و كاتي له خوشي ئه وكات حه ز ده كه م منداليكي ترم ببي به س منداله كه م زور گرينوكه ده ليم تا فام ده كا به س به راي من خوشترين روژي ژيانم بوو
wafa · Sun Aug 09 2026 12:59:59 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
لە جەند هەفتە دەری ئەکەی خاتون گیان دەرزی سیەکانت کردوە ؟
Raz: @wafa ناوەڵا دەرزی سیەکانم نەکردوە ٣٨-٣٩حەفتە
🌸A🌸 · Sun Aug 09 2026 13:22:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا من بومە بەعەمەلیات ئەونە دڵت خۆشە مناڵەکەت لەدایک بوە ئینجا ئەونە مسکنت لێ ئەدەن هیچ ئازارێ وات نابێ بەڕاستمە بۆ دڵدانەوەشم نیە💜🥰
mansa · Sun Aug 09 2026 10:16:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نەوەلە من دوینی شەو کرام هەر هیچ نیە خوای گەورە ئەوەندەت بۆئاسان دەکا
Raz: @mansa بەنازی دایک و باوک گەورە بێت ئیشەڵا وەڵا زۆرە ترسم لە چی خەستەخانەیەک کردت نیو بەنج بوی
Raz: @mansa ئنجا خاتون پرسیارێکی تر تۆ ئینتیهاباتی دامێنت هەبو بە ڕەنگی سەوز یان زەر من زۆرم هەیە تۆ بڵێی دوای مناڵ بون باش بم
mansa: @Raz منیش نیو بەنج بوم خوشکەکەشم هەفتیک پیشمن کرا ئەویش هەرنیو بەنج ئەوەی هەستی پینەکەی بەنجەکەیە جەرگی من بەس پشت بەخوا ببەستە من دەرزی ئازارەکەشم نەکرد خوشکیشم نەیکرد سوپاس بۆخوا زۆر زۆر باشم بەلی منیش هەم بوو هەر زۆر بەتەواوەتی ئیسحاجی کردبوم
mansa: @Raz من جاری نازانم بەلام خوشکەکەم پیش من کراوە ئەلی باش ئەبی لەگەل حادەکە هەموو ناو لەشو ناو سکت پاک ئەبیتەوە دوای وەک پیش حەملەکەت لیدیتەوە خەمت نەبی
Raz: @mansa ڕاستەکەی وەڵا توخوا دوعام بۆ بکە ئەی ئەڵێن بە نەشتەرگەری خوێنت زۆر نیە دوای مناڵ بون وایە
Raz: @mansa ئیشەڵا منیش نەجاتم ئەبێ
mansa: @Raz یارەبی خوای گەورە بۆت ئاسان کا هیچ مەترسە گیانی من من وا دوینی شەو کراوم سوپاس بۆخوا زۆر باشم تەنها یەقینت بە اللە هەبی بەپیی کەسە بۆخوین کەس تاکەس دەگۆری بەس حادەتەن زیاتر تاهەفتەی سەرەتا خوینت زۆرە تاناو سکت پاک ئەبیتەوە دوای وردە وردە کەم دەکا وای لیدی رۆژی پینج شەش دلۆپیکە
Raz: @mansa سپاس بەڕاستی پێویستم بەو قسانە بو زۆر دەترسام بەس ئیشتە ترسەکانم هەموی ڕەوینەوە🥺🤍
mansa: @Raz بەخوا هیچ مەترسە منو خوشکەکەشم وابوین وەللە خوشکەکەم تابەیانی دەگریا ئەوەندە دەترسا کەچی دەیوت هیچ شایەنی ئەو ترسە نەبوو خوای گەورە ئەوەندە بۆت ئاسان دەکا کە زانیشت لەو کاتە ترست هەیە لەکاتی حەمەلیات کەچویە ژورەوە بلی بمخەوینن منو خوشکەکەشم هەردوکیان خەواندین خۆمان داوامان کرد وەک بەنجی حامت لیدی تاتەواو دەبی ئینجا بەهۆش خۆت دیەوە هەموو شت تەواو بوە ئاگات لەهیچ نیە نەقەلەقی نەهیچ بەخەوەکەش زۆر ئیسراحەت ئەکەی وەک وزەیەک وایە بۆت دوای حەمەلیات
mansa: @Raz من کەشەو چومە ژوری حەمەلیات وتم بمخەوینن وتیان باش بەنجەکەیان بۆکردم راکشام هەر ئەوەندەم ئاگالیبوو کە کانۆلایەکی بۆدانام وتی دەستت مەجولینە تەواو ئاگام لەخۆم نەما هەتا بانگیان کردم کە بانگی کردم هەر وەمزانی بۆوە بانگم ئەکا بلی دەستت مەجولینە وەک خەونی وابوو وتی هەستە گیانی من تەواو بوی وتم بەراست وتی بەلی ئەوە منالەکەتو دوریبویانمەوە پاکیان کردبومەوە ئەیان بردمە دەری وەک خەویک بو تەواو هیچ هەستم بەهیچ شتی نەکرد بۆئازاریش زۆر باشی ئازارو شتت بای خۆی هەر دبی بەلام زو زو حیلاجت بۆ ئەکەن دوای هاتنەوەش حیلاجت بۆئەنوسی شافی ئازاری تیایە کەهاتیەوە مالەوە هەر زانیت ئازارت دەسپیدەکا خیرا شافی هەلگرە ریک باش ئەبی دوای دوو دەقە
mansa: @Raz وەللە خەلک بەس زیرەت پیدەکا بەمنیان دەوت مردن خۆشترە لەیەکەم هەستانەوە وەللە دەمری وەللە بائەوەت ببی بزانە جاریچکە دەویری منالت ببی کەچی هەموی پیچەوانە بەوو وەللە تەنها یەقینت بە اللە هەبی بەو خوایە ئەوەندە ئاسانە نەبیتەوە من لەبەیانیەوە دایکم لیم تورە ئەبی ئەلی تۆ دانانیشی تازە حەمەلیات کراوی خراپە حەز ئەکەم هەر بیمو بچم
rominah: @Raz خاتون عةملي منيش ١٤ عةفتةسة ئاوها اينتهابي زةرد. و جار جار سةوزم هةية هةموو شتيكم بةكار هينا نةرويي دةبي ايشي ج بي انكوش وابونة كةي واتان لي هات
Raz: @rominah وەڵا دەمێکە وام بەسەر ئەم حەملەوە توشم بوو هێشتا مناڵم نەبوە بۆیە نازانم دوای مناڵ بون دەمێنێت یان نا
rominah: @Raz وةلا امنيش وام لة سةرةتاي عةمل ههه دور لة خواردنةكة الي كاستةرة زةر زةردة يان سةوزة دةري ئاوي كةرةوز و شتة اوجا لينجة
Raz: @rominah هیتۆ بۆس نیە خەستە ئینتیهابەکەو هی منیش وابو سەرەتا دوای ڕون ئەبێت ئەڵێی ئاوە دولەڕوت یەتە خوار پیاتا
ئاسان · Sun Aug 09 2026 12:03:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئازار شکێنەکان بەکار بهێنە هیچ نیە من دوو هەفتەیە کراوم لەکاتی خۆیا چ دەرمانێکت بۆ نوسراوە بەکاری بهێنە و تەواو
دالی · Sun Aug 09 2026 13:04:48 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نا خەمت نەبێت هیچ وانییە کە بەنج بەرت ئەیات ئازارت هەیە بەڵام پەرستارەکە خۆی دەرمانت ڤۆ هەڵەواسێت دوای ١٠ دەقە عەیبت نامێنێت جا ئەڵێن هەستانەوەکەی ناخۆشە وانییە بەو دەرەجەیە ئازارێکی ئاساییە و بە دکتۆرەکەت بڵێ عیلاجی ماڵەوم با بەقوەت بێت من ئازارم ئەوەنە زۆر بوو شافی بۆ دانابووم هەر ئەوەنەی باکارم ئەهێنا ئیسراحەتم ئەکرد بە دڵی خۆم ئەخەوتم
ayda · Sun Aug 09 2026 18:06:21 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
به خوا هيج نيه