پری داگرتنی ئەپ
لەندی محمد · Mon Aug 10 2026 00:57:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوشكەكانم شتێك لە دڵمە دەمەوێ باسی كەم هەرچەندە ئەوە ئیشی من نیە بەس وەكوو خێرێك ئینشاڵا ئێوەش بیگەیەنن بە كەسە نزیكەكانتان تاوەكوو خۆیان بپارێزن هەموو كەسێك موعەڕەزە بۆ هەڵەكردن بەس بەجدی گەر هەڵەش بكەین خوانەخواستە داوای لێ خۆشبون بكەین لە خوای گەورە ڕەحمی زۆرە و دەرگای بەڕوی تۆبەكاران دا دانەخستوە ئەلحەمدولیلا بەس ئەوەندەی قسەو هەڵەی هەر كەسێك بكەوێتە ناو دەمی خەڵك خوای گەورەش لێت خۆش بێ خەڵك لێت خۆش نابێ ئێستا گروپێك فێر بونە دەچن بەدوای كوڕی دەوڵەمەند و كوڕی جوان و قۆز یان ئەوانەی باوكیان دەوڵەمەندە یان باوكیان دەسەڵاتدارە دەچن كچێكی جوانی بۆ دەنێرن تاكوو ئەو كوڕە یان ئەو كچە بكەوێتە داوی خۆشەویستی خۆی لێ نزیك دەكاتەوە تا كار دەگاتە سەر ڤیدیۆو ڕەسمی نەشیاو واتا ساویلكەبێ و هەڵخەڵەتێ ڕەنگە هەر بە موبایل وێنەی نەشیاو بنێرێ بۆ رەگەزی بەرامبەر و دەكەوێتە تەڵەكەوە یان پێكەوە دەچنە شوێنێك و كاری خراپ دەكەن بە ناوی خۆشەویستی دوای ئەوە پێی دەڵێ وێنەو ڤیدیۆت بڵاو دەكەمەوە ٣ ملیۆن بێنە ئەویش ناچارە دوایی دەڵێ كەمە دیسان بێنە ئەو كەسە ناچارە بدزێ لە ماڵەوە پارەو پول و زێر تا حەیای نەچێ ئیدی لە ئەخیر كە زانی چیتر ناتوانێ بدزێ خۆی دەكوژێ كەسێك دەناسم وای لێهات مانگێك پێش ئیستا وتیان ڤیدیۆی نەشیاوی كەوتە دەست ئەو كەسانەوە كە تۆڕن و چەند كەسێكن پێكەوە كار دەكەن دەزانم هەموتان كەسی باشن بەس خۆ شەیتان ئیشی چیە هەر ئیشی كاری خراپە بۆیە نزیكەكانتان ئاگادار كەنەوە براو باوك و هەموو كەس گەر لە ڕوشتان نەیە بە دایكتان بڵێن با لای باوك و براتان باسی كا ئێوەش هەر وا خوشك و كەسی نزیك ئاگادار كەنەوە خوای گەورە هەموانمان بپاڕێزێ
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

shahla💚 · Mon Aug 10 2026 01:06:25 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوایگەورە جەزات بداتەوە
لەندی محمد: @ئیلاف💜 ئینشاڵا خوای گەورە هەموانمان پارێزراو بكات
soz🤱🏻 · Mon Aug 10 2026 10:42:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەست خۆش منیش بیستومە. بەداخەوە. ئەم خەڵکە. کوژراوی دەسی. ئینتەرنیتە. بەڕاستی لەسەڕەتان پیسترە🥲
لەندی محمد: @soz🤱🏻 ئاروەڵا خوا حەقیان بكاتەوە با هەڵەیەكیش بكەن بۆچی هەڕەشەی ناموس و بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیان لێ دەكەن داوای پارەو شتی زۆر زیاتریش دەكەن مانگێك پێش ئێستا پیاوێك ژن و منداڵیشی هەبوو وتیان خۆی كوشتوە هەرچەندە ماڵی كوڕە شاردیانەوە لە خەڵك بەس دەنگۆی ئەوە هەبوو كە هەڕەشەی لێ كراوە داوای پارەی زۆری لێ كراوە دیارە چیتر نەیتوانیوە پەیا بكات و بیدزێ و بۆیان ببا ناچاربوە خۆی كوشت بەداخەوە خواحەقیان بكا ئینشاڵا