پری داگرتنی ئەپ
sola xanm · Wed Aug 12 2026 01:56:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دلم زۆر توندە رەبی خوا لە پیاوی زالمو خراپ هیدایەت بدە پیاو قەت جی سیقە نیە بەخواا بەو حالەوە ئەو هەموو خەفەتە بداتە دایکی دوگیان رەبی خوا لی هەلنەگری باشە 💔💔وا دەبیتە دوەم مندال ینا ئەوها لەمن بکا لەسەر مالم بۆ بگری خۆم لە شوقەمە جەند سالە وەعدم دەداتی دوای دەیکاتە فشەو درۆ هەموشی خەتای مالە خەزورانە ئەو پیاوەیان کردۆتە بن دەستی خۆیان خەستەن بابی جونکە یشیان پیکەوەیە مەعەملیان هەیە لەوەتەی شوم کردوە هاتومەتە شوقە بەس وتیان هەتا دەبیتە سالەک دوایە بەخۆمان خانی لۆ دەکرین درۆۆ هەموو زگم وا ٢٨ هەفتەیە لەوەتەی زگم هەیە بەس خەمو گریان و شەر بەریم کرد ئەم شەویش بۆوە شەرمان وتم بەسە ئەوە هەموو فشە پئکردنە مردم لەگەل خەم هەموو شەو بە خەیەلی خانوو دەنوم هەلدەستم ئەوانیش فشەیان پیدی کورەکەم ٢ سالە شیت دەبی لۆ دەری لۆ ناو مندالان کەجی هەمو رۆژ بەس لە ژۆریە قوربەسەرە کەس خەمی نیە نازانن لە ج حەزابەکینە بلیم فەقیرن ناوللە ئەوەندە فەقیر نینە بەس رەزیلو پیسکەنە خەزورم ٣ ژنی هەیە فول فول دەژی ١٨ مندالیشی هە یە ئەمنیش لەو رەزەلەتەمو تەلوفۆنم ئەو شەو بۆ حایلەی خۆم کرد وتم تەواو بیزار بوم لیان ئەو مالەی لۆ بەجی دیلم هەتا سەر لوتم هاتیە جەرگم رەش بووو پیاویش لەو لا ج قسەی ناخۆش زبرە پیت دەلیت وەرە ژن بەخۆت لەسەر زگ توشی خەمۆکئ دەبیت پیاویشت ئەو نەوحە بی ج بکەم تخواااا زۆر دل پرو بیجارەم نازانم سەر لۆ جی هەل گرمم بەخوای ئەوشەو بەتامە بومم برۆم جەند شەو بە جادە کەتیمە لە خەفەتان تخوااا بەخۆ بەو حالەوە ج بکەممم قورئ جیندەر بکەمە سەرم دەرئم کاکە خانی ناکرن بەکری بگرن دەرین نا ئەوە نیە شوقەی خۆمانە بەلاشە ج حەیبتە وا لە هاریان وادەکەەی تخوااا ریگا جارە ؟؟؟💔💔😭زۆر دلم پرە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (6)

دایکی لیا🫀 · Wed Aug 12 2026 02:18:19 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئی خۆشکم ئەو شوقەی تیدای بلا بە رەسمی بیدەنە ئێوە با بەناوت کەن مادام خانوت لۆ ناکەن
sola xanm: @دایکی لیا🫀 وللە خوشکا ئەوها بلیم راست دەمخۆن کورە خۆ نالیم خانی بەناو ئیمەش بکا با بەناو خۆیان بی بەس نەجاتمم بی لیرە مردم وللە
Mihreman · Wed Aug 12 2026 02:22:44 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
baxway xamakat zor nzeka la aemn bas amn nawerm blem maleshm dawe basha atu qsan dakay
sola xanm: @Mihreman وللە خوشکم ٤ سالە نااو ئەو عەزابەم وا قسەشم کردیە ئەوجا ناکەن 😭
sola xanm: @Mihreman خۆ ویستن زۆر وللە هەناوم رەش بوو لەگەلیان میردیشم لەوان خراپ ترە روەندە قسە رەقو زبر زگم بەخۆم دەسوتی ج مئردەکم هەیە ئەو نەوحانە زۆرن قسەی دەکەم دوایە حاشا لیدەکەن خوا دەردیان بەسەر بینی💔
sola xanm: @Mihreman هی خراپ زۆرن هەتا دەت خوازن سەد درۆت لۆدەکەن وللە دویەش پاش دو مندالان ئەوها دەکەن لەمن خوا هەقمان بکا
Mihreman: rek mnesh pash baxway dway du mndal bas ch dakay xushkm lagal bashare nafs nzm w xo ba gawra zan ch dagutre walay hamu dunya dazane amn nabm kas lagalyan nahawetawa dayma hasude ba pyawakam daban ka basha bom jun frosh nya ba ashkra peman dalen awan dayanawe darak lasar kare be yak lasar mn be bas baxway har ch be mahela malt tek bche law zamana har che dabenm talaqe lakn asana bas ba bas krdne harshe xwa lagal dalarze aw xalka nazanm ku laknyan asan bwa w peyan hech nya mahela malt lasar tekbche sabrt habe har dakre ba mawake pe bche ch dakay @sola xanm
sola xanm: @Mihreman یی وەختی مندال بونی ج بکەم هاا تخواا لە یستاوە خەسوم دەلی رای ناگرم تاقەتی کەسم نیە مالی دالیشم لیان قەومایە لە مالی خۆیان نەمانە توشی کیشە بونە یی بە زگی حەمەلیای کو دەتانم بیمەوە لە یستاوە لۆیە خەممە
zrian.hamid12 · Wed Aug 12 2026 08:05:50 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گیانەکەم وەلا ئەزانم ناخۆشە من ١١ سالە لەسەر مالم راستی من حورم هەمو شت لەبن دەستی خۆمە من کەشوم کرد وتیان تا ٣ سال لەسەر مالبە تاشتیک کۆ ئەکەنوە دواتر بو بە سی سال بە باوکم وت پیان بلی باوکم وتی نا جاری پەلەمەکە دواتر بو بە ٤ سال دشەکەم شوی کرد باوکم وتی هەر خەسو خەزور ماوە مالی جیاو بۆ چیە ئینجا هەفتەیک پیش ئەوەی خەزورم وەفات بکا وتی مالتان بۆ جیا ئەکەمەوە کری خانوشتان بۆ ئەیەم من خەزورم ریک جیگای باوکمی بۆ گرتبومەوە بەراستی تامردن لە چاکەی دەرناچم خەسوشم خراپ نەبو بەس ئیتر دایکە دایم لەسەر کور بەجواب یەن خۆشمان ببین بە خەسو هەروا ئەبین ئیتر خەزورم ئەگەرا بۆ خانو وەلا هەفتەکە تەواو نەبو وەفاتی کرد ئی دوای ئەوە چۆن جیا ببمەوە هەر خەسوم ماوە کوریش بەس میردەکەی من لیرەیە خۆ ناتوانین جیا ببینەوە جا بە کوردی و بە کورتی ئاواتی مالی جیا ئەبیت بخەمە ژیر گل بەس خوا منالەکانم سالح بکا یارەب ناچار خۆم بگونجینم ... بۆیە ئەگەر وەعدیان مالی جیا بوە بە باوکت بلی با قسەیان لەگەل بکا بلی نامورتاحم کچی شوبرای خوشکەکەم بۆ ٦ مانگ لەسەر مال بو دوای شەش مانگ باوکی هینایەوە وتی مالی بۆ جیا بکەنەوە لەبەر ئەوەی کاتان تەواو بو راست مالی بۆ جیا کردەوە خوشکیکی خۆشم هەروا بو دوای ٦ مانگ باوکم هینایەوە ١٠ رۆژ لە مالی باوکم یەکەسەر خانوی بۆ کرین خەزوری سوپاس بۆ خوا نوخشە بیت لە تۆش یارەب
sola xanm: @zrian.hamid12 پیاوم لە پشتم نیە ئەگەرنا دەجومەوە حاشاک پیاوم زۆر کەلە رەقو شیتە هەر هەندە بداتە حینادی دەلیت برۆیەوە گەوادم دەویت بئیتەوە دوت یانی سەر شیتە زۆر فەوتامە لەگەلئ
den ko · Wed Aug 12 2026 14:02:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
كجي ژني دانيشة ناوي خواي بينة باش نية ئةتو مالي خوتت هةية ئةدي بةمن ج دةلي ٦ سالة لةسةر مالم خةسو خةزور دش تي هةمومو لةگةرن دوو مندالي جوانيشم هةية منيش خانوم لةبةر دةستة وا خانو دةكةم ئةمرو اةدايك بوني منو كجةكةمة وكمان تاني كيكي بو بكرين لةبةر بي پارةي دويني شةو بوة شةري منو ميردم هةندةك بارةمان هةية هي خانوة وتي دةيبةم كيك بو كجم دةكرم منيش تورة بوم بوة شةرمان شةريكي گةورة ليشي دام و ليشم دايةوة هةزار جويني پي دام. لاي دايكو باوكي هةزار جويني پي دام رةزيلو فةزيلي كردم
sola xanm: @den ko یی خۆ بەمنیان نەگۆتیە دەبی هەتا هەتایە لە شوقە بی جەند سالە وەعدیام پیدامە خانیمان لۆ بکەن هەزار شتی دئکە پیک دینن بەس یمن پیک ناهینن وا مندالم شیت دەبی لۆ خواری ٢ سالە
soz🤱🏻 · Thu Aug 13 2026 15:28:31 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خەتای خۆشتی تیایە نەدەبوایە بتکردایە بە ٢ منداڵ پیاو کەزانی ژن کردیە ٢ منداڵ تەواو پێی لێڕادەکێشێ دەزانێ ناتوانی دەسبەرداری ٢مندال بێت پێت ناخۆش نەبێ. بەس بەخوا خەتای خۆتە دەزانی ژیانت ناخۆشە مێردت حساب بۆقسەت ناکا. منداڵت بۆچیە بەس پێم بڵێ ئەوە بەشەرە تا منداڵت لێی ببێ.!
sola xanm: @soz🤱🏻 وللە خوشکم هەتا زگم بوە ٤ مانگو نیو نەمزانی بو زگم هەیە ئەگەرنا نەمدەهیشت بەو حالەوە ☹️
قمر🌝 · Wed Aug 12 2026 03:03:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گیانە ئەگەر دەزانی موشکیلەی تو بەس لەسەر خانو کرینە مالی لە خۆت تئک مەدە بەخوای ئەمن هەمان موشکیلەی توم هەبوو لە خانوی خەزورمم بەس چیە خۆش نەبوو ئەوانیش کە هاتنە داوام وەحدی ئەوایان پئ دابوم خانوی دەکرین ئەوانە پاش ٤ سال ئیستا وا دەچمە ناو خانوەکی خۆش بەس منیش دایمم شەر لەسەر خانوو بو لەگەل مئردم بەس ئیستا پەشیمانم چونکە مئردم زۆر باشە لەسەر ئەو شتە ئەو شەرەنەم لەگەک دەکرد تۆش تەحامول بکە هەتا شتەکی لۆت پئک دەینن یان بە قسەی خۆش بە مئردت بلئ
sola xanm: @قمر🌝 وللە خوشکم بەس خانی نیە بەس یستا بویتە بەس یستا کیشە گەوروکە خانیە هەیانە پارە بەقەستی ناکەن خۆ فەقیر نین وا لۆ کجیان خانی دەکرن لۆمنیش ئەو خینەوای بە دەوم وادەکەەن ج خوا قبور دەکااا تخوا زۆر سەبرم گرت لەسەریان هەمو سالی وەعدم دەدانی دەکەنە فشە یستا مندال ڤونم نزیک بویتەوە خەسوم لە یستاوە دەری رای ناگرم مالی داکیشم لئان قەومایە لە مالی خۆیان نەماینە جونەتە مالان
قمر🌝: @sola xanm وەاللە گیانە لیت تیدەگەم بەخۆم ئەو وەزحەم دیتیە لەو خانیەی خەزورم رۆیشتم ٥ مانگ چوم خانیەکم بە کرئ گرت دوای ساحب خانی گۆتی برۆن ژنی لۆ کوری هینابوو وەاللە هەزار قسەیان کرد گۆتیان هەتو خانیت گرتیە گۆتم ئەنگۆ ٤ سارە وەحدی ئەواتان بە من دایە خانیم لۆ بکەن هیچ نەبوو شەرەکی باشم کرد ئەمیش داخی ئەوەم لە در بوو پارەیان هەبوو
قمر🌝: @قمر🌝 بەس ئەتوش شتی گەورە مەکە لەسەر هەندی زیز مەبە
sola xanm: @قمر🌝 ئەدی وا هەر رام دەجیشن لەسەر زگ ج بکەم ئەدی نە مئرد کەسم لە پشت نیە
قمر🌝: @sola xanm وەاللە بە قسەی خۆش بە مئردت برئ ئەمن خۆم خراپ کرد ئەتو وەمەکە برئ مادەم قسەی خۆتان نەدەگەیاندە جئ لۆ هەرئ ئەوەتان بە من دا بەخوای خەزورم هەر دەیگۆ ئەتو جئت چ حەیبیتی بە راستی حەیبەکی واشی نەبوو بەس گچکە بوو گۆتم ئەنگۆ هەریتان بە من دایە دەبی لەسەر قسەی خۆتان بن ئەتوش ئەگەر دەزانی مئردت باشە لەسەر ئەوەی زیز مەبە
sola xanm: @قمر🌝 ناوللە خوشکم باش نیە ج قسە رەقو زبرە پیم دەری بەخۆم توشی خەمۆکی بومە لە دەست وی بە قسەکی راست دەگریەم دلم توند دەبی ئەویش هەتا سبەی بگریم راست بەجیم دەهیلی یان دەنوی ئەوهایە پیاوەکی ٤ سالە لەکنیم دو قسەی خۆشی لۆ نەکردیمە بەخوای نەوحەکە زۆر رقەو تیژە 💔لۆیە زۆر پرم بەتامە بوم ئەو شەو برۆم مندالیش بەجی بیلم بزانم ئەوکات بەخۆ دیتەوە