پری داگرتنی ئەپ
melisa · Sat Aug 22 2026 02:06:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمینە ئەوانەی بەتەمای حەملن قەت باوەر بە نیشانە مەکەن کەس نا ئەمن لەخۆمەوە دەست پێدەکەم سەرەتا کە قەلەق بوم سەربەخۆ مەمکم دەهێشا دەمگۆ تەواو حەملە دوایە دەکەتمە حادەی هەر جارە و بە نەوحەکی نیشانەم لۆ دەهات یان لەبەر قەلەقی خۆم ٧ رۆژ حادەم تاخیر کرد لۆ یەکەم جار لەپاش ٧ رۆژی راس کەتمە حادەی وەلا هیچ بە نیشانەی نیە چونکە قەلەقین نیشانە بەخۆی لۆمان دێ یانی بەخۆمان وەدەکەین نیشانەی لەخۆمان ببینینەوە ئەوجە قەت قەت باوەر بە نیشانەی مەکەن ئەمن وازم لە قەلەقی و نیشانەو هەموی هینایە
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

freshta · Sat Aug 22 2026 02:09:06 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵا ڕاست ئەکەی منیش وابوم ئەم مانگە حەفتەیەک دوا کەوتم
melisa: @freshta بەخوای هەموی قەلەقیە ئەمن وازم لە قەلەقی هینا بەخوای لێت دەبتە نەفسی خوا بەشی هەمومانی دانایە زوو یان درەنگ
freshta: @melisa وەڵا وایە خوشکی جوانم
melisa: @freshta ئەرێوەلا جەرگەکەم
خەیال🌼: ئەره واللە قەلەقی گەورەترین موشکیلەی ئافرەتانە کەمەک مێشکتان ساف کەن فکر لە مندال و عادەی مەکەنەوە بروا بکەن بەخۆی بە زگتان دەکەوی مەنح مەکەن و دوعای باش بکەن بدەنە دەست خوا بەخۆی ئاسان دەبی لۆتان @freshta
freshta: @Arman Bakhtyar انشااللە وائەکەم خودا بەشی هەموان بدات یاڕەبی
خەیال🌼: خوا مرازت حاسل بکا ان شاءاللە جەرگم 🤲 @freshta
خەیال🌼 · Sat Aug 22 2026 02:15:11 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەمن یەکەم مندالم زۆر لێی دەترسام لە جێوە هەر نەدەستام یەک ئیشم نەدەکرد نەدەچومە یەک جێگا بوە دوو مانگ و نیو دلی لێی نەدا نەخولقا لێم رۆیی مردم و ژیامەوە بەس الحمداللە پاش دوو مانگ ئەوەم بە زگ کەتەوە ئەوەندە مێشکم نەخستە سەری وەک ئەوەی یەکەم الحمداللە وا ٣٣ هەفتەیە ئەوەندە نەمایە لە باوەشی بکەم دەبی نەخشە لە هەموان بی خوایە 🤲🥹
melisa: @Arman Bakhtyar یارەبی بە ئاسانی دەتبی دەحەسێنەوە بەیەکەوە گولەکەم
شلیک🍓 · Sat Aug 22 2026 09:39:38 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەو نیشانانەی من هەمە هەموو مانگیک هەر خانمیکی کە هەیبیت یەکسەر ئەلیت حەملە . هەموو مانگیک پیش عادە دلم تیکەچیتو هیلنجەیەم بە هوموو بۆنیک قەبز ئەبم حەزم بۆ خواردن زۆرەبیت میز زۆۆۆۆر ئەکەم سەرم گیژەخوا 🙄 خۆشم هەنیک کات ئەکەومە گومان ئەوەنە تیکەچم قەت نیشانە ڕاست نیە تا بەسەر سورت تینەپەریت جا هەر کات تەرکیز لابرد لەسەر ئەو شتانە زۆۆۆۆر زوتر حەمل ئەکەیت
مەیلی · Sat Aug 22 2026 12:45:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بێجگە لە قەلەقی هەیە خۆی نیشانەی سوڕ و سکی هەمان شتن یەکێک لەوانە خۆم هەفتەیەک پێش کاتی سوڕم هێلێنجم ئەدا هەردوو سینگم ئازارێ زۆریان هەبوو ئیشتهای خواردنم زیاد ئەبوو خەواڵوو ئەبووم لەوەتەی سوڕم هەبوە هەروا بومە بۆیە دووگیانیش بوم پێم نەزانی تا بوە 5 هەفتە
دەریا · Sat Aug 22 2026 11:54:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئەتو زۆرت نەمایە زگ دەکەی انشااللە مادام هەمو مامگ ئەو نیشاناەت هەیە مامگیک یان دو مامگی تر زگ دەکەی بە ئیزنی اللە
melisa: @دەریا کوو دەزانی؟
Nano🦋: @دەریا چۆن منیش هەموو مانگ نیشانەم هەیە ئەم مانگە پێنج رۆژێش دواکەوتووم فحسم کرد حمل نەبو