پری داگرتنی ئەپ
darya · Mon Aug 24 2026 20:56:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو پرسیارێکم هەبوو الحمدللە دووگیانم بەس هەتا ڕشانەو دڵ تێکەڵ هاتنم نیە ئایە ئاسایە یان نا وەڵام بدەنەوە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (9)

Zardem💛 · Mon Aug 24 2026 21:02:00 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هیچ کێشە نیە گەر نەشت بێ
soul · Sun Aug 30 2026 23:47:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش وام
shnyary rebazm · Mon Aug 24 2026 21:19:30 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
کێشە نیە چونکە سەرەتایە دوو هەفتەی کە ئەتبینمەوە چت بەسەر دێ
shilan · Mon Aug 24 2026 21:28:52 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
انشاللە نات بی دلەکەم من هەر نۆ مانگەکە یەک جار رشاموە ئەوش خەتای پیاوەکم بو زۆر باسی شتی بی سەر و بەرەی کرد بیزم کردەوە سا وەک تر کیشەم نەبو انشاللە تۆش وابی رشانەوە زۆر ناخۆشە بخوا
ئینارا: @shilan کچت بوو یان کور منیش ئاوام بەس هەفتەی ٨ م 🥺🫶🏻
shilan: @ئینارا هی من کور بو ٣سالە ئیستا ئیستاش پی ئەجیت هەم بیت بەس هیشتا فەحسم نەکردوە ٧رۆژە دواکەوتوە
دایکی سەدا · Mon Aug 24 2026 21:44:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
وەڵامنیش شکورباشم سکەکەم 2مانگەبەس بەیەک مەرج بۆنی پیازنەیەت بەهەرجۆرێک بێت ئێستاپیاوەکەم نایخوات ئەڵێت قەینالەبەرتۆبانانت بۆبخورێت 😂😂
darya · Mon Aug 24 2026 21:46:32 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دەستان خۆش بێ بەس هی من دوو مانگە ان شاءاللە چوار شەممە دەچم بۆ سۆنەر بزانم دڵێ لێدەدات یان نا بەس دەڵێن کە دڵ تێکەڵ هاتن هەبێ ئەوە دڵێ لێ دەدات تخوا دووعام بۆ بکە خوای گەورە ئەو منداڵەم پێ ببەخشێ زۆۆر سپاس دەکەم تخوا دووعام بۆ بکەن بۆ خاتر ئەم شەوە پێرۆزە ئەوەی هەیەتی بۆی ساڵح بکەی ئەوەی نیەتی خوا پێببەخشێ ان شاءاللە
malak gyan · Mon Aug 24 2026 22:05:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
دشەکەم حەملی هەیە خەریکە مندالەی لە دایک دەبی تاوەکی ئیستا ئەوە نۆ مانگە نە رشاوەتەوە نە بێزدەکاتەوە ماشاللەی لیبیت بۆیە ئافرەت بۆ ئافرەت دەگۆری مەرج نیە تێکچونت هەبئ
soul: @malak gyan چی بوە کج یا کور
malak gyan: @soul زگەکەی کجە. بەس کچ و کوریکی دیکەی هەیە لەوانیش هەر ئاوا ئاسایی بوە
Asraa · Tue Aug 25 2026 00:27:24 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئاسایە منیش وام هیج رشانەو دڵتیکچونیکم نیە
نازەنین · Tue Aug 25 2026 17:23:16 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەڕێزاان لێرە گروپ چاتی هەیە؟؟