پری داگرتنی ئەپ
Sana Mohammad · Tue Aug 25 2026 23:07:05 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو هاوڕێیان بێزەحمەت کەستان هەبووە دکتۆر وتبێتی مناڵەکەت کچە دواتر لە هەفتەی ١٨ بۆ ٢٠ وتبێتی کوڕە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (5)

Roshna · Tue Aug 25 2026 23:34:20 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گوڵی من ڕەگەزی کور لە13هەفتە دیارە زۆر رونیشە لەسۆنەر بەس هەنی جار بۆیە دەر ناچیت ئەویش ئەگەر ئەندامی نێرینەی بچوک بئت هەتا شەش مانگ دیار نابئ
Sana Mohammad: @ROSHNA ئەمشەویش دکتۆرەکە وای بەمن وت جا منالەکە ڕوی لێمان نەبوو پشتی لێمان بوو وتی گەر کوڕیش بێت جارێ بچوکە ٣ هەفتەی تر سۆنەر بکەوە دڵنیا ئەبیتەوە بەس دودڵی کردم
Roshna: @Sana Mohammad ان شاللە بەدلی خۆت ئەبئ گوڵم
Sana Mohammad: @ROSHNA زۆر سوپاس گیانەکەم ئیشااللە ئەزیزم ئەی ببورە هی تۆ دەرکەوت چیە چونکە دوگیانیەکەمان لەهەمان هەفتەیە
Roshna: @Sana Mohammad بەڵی گیان لە 13هەفتە دەرچوو کور بوو لە 15کردمەوە وتی سەت لەسەت کورە الحمدللە
Sana Mohammad: @ROSHNA خوای گەورە لێت نەسێنێت یاڕەبیی بەسەلامەتی بیکەیتە باوەشت ئیشااللە
Roshna: @Sana Mohammad بەساقەوبم گوڵم لەگهڵ ئەوەی تۆیش بەسەلامت لەباوشی بکەی
Sana Mohammad: @ROSHNA زۆر سوپاس ئەزیزەکەم ئیشااللە
Sana Mohammad: @ROSHNA گیانەکەم ببورە تۆ لە جەدۆلی سینی ئەزانی ئایا ئەبێت ڕاست بێت؟ ئەزێت نابێت بۆم بکەیت
Roshna: @Sana Mohammad ئەزانم گوڵم بۆمناڵی یەکەمم ڕاست بوو بەس بۆئەمم ڕاست نەبوو وتی کچ کچیش نەبوو تەمنت بەژمارە لەگەڵ کۆتا سورت بنیرە گوڵم
Sana Mohammad: @ROSHNA ٢٣ ساڵم ٦/٥ کۆتا سوڕم بوو
Roshna: @Sana Mohammad خوشکە گوڵەکەم کوری داوە واللە اعلم بەس پئم بڵی ڕەنگ میزت زۆر زەرد بووە یان ئاساییە؟
Sana Mohammad: @ROSHNA دەست خۆش خوشکە باشەکەم زۆر سوپاس ببورە ئەزێتم یایت دوربێ لەڕوت وەلا زیاتر ڕەنگەکەی کاڵە
Roshna: @Sana Mohammad ئەزیت نییە گوڵم یارەبی چی ڕەگەزیک خێری تدایە بۆت بۆژیانت ئەبئتە هۆی دلخۆشیت ئەوەببئ گوڵم ان شاللە ڕەگەزیک ئەبئت لەپاڵی ئەحەسیتەو ە بەسەلامت لەباوشی کەیت دلنیابویتەوە پئم بڵی ئەگەر لات ئاسای بوو
Sana Mohammad: @ROSHNA بەساقەوبم زۆر سوپاس هەناسەکەم ئیشااللە لەگەڵ ئەوەی تۆ یاڕەبیی بەسەچاوم پێت ئەڵێمەوە با ئەمجارە سۆنەر بکەمەوە زۆر ئاساییە دڵەکەم ♥️
مەلین: @ROSHNA دەی گیانەکەم بۆ منیشی بکە بزانم هی من چیە
Roshna: @مەلین لەخزمەتام گوڵم تەمنت بەژمارە لەگەڵ کۆتا سورت بنیرە
مەلین: @ROSHNA تەمەنم ٢٨ ساڵە ١٧ـ٥ کۆتا سوڕم بو
Roshna: @مەلین کچ داوە واللە اعلم منیش هەمان تەمنی تۆم هەیە کچی دابوو بەس راست نەبوو بۆم کور بوو
Sana Mohammad: @ROSHNA سڵاو گیانەکەم باشی وتم با پێت بڵێم مناڵەکەم کچ بوو ئەمڕۆ لە ١٨ هەفتەیی سۆنەرم کرد %١٠٠ دەرکەوت کچە
sh🤍 · Wed Aug 26 2026 00:07:08 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
هیمن لە ١٨ هەفتەی وتی ٪٩٩ کچە لە ٢٣ هەفتەی سۆنەرم کرد کور دەرچوو
Sana Mohammad: @sh🤍 خوا لێت نەسێنێت یاخواا بەخوا دکتۆری ئێستا هیچی جێگای سیقە نەماوە منیشیان دودڵ کردوە نازانم چی بکەم
sh🤍: @Sana Mohammad ناوەلا جیی سیقەی نینە ئەمن جلکیشم لۆ کریبو بەس قسمەت ئەوها بوو کور دەرچوو
Sana Mohammad: @sh🤍 خوای گەورە بە سەلامەت بیکاتە باوەشت یاڕەبیی مناڵێکی ساڵح و سەلامەت بێت ئیشااللە منیش خوای گەورە بەدڵی خۆمم لەگەڵ کات تەندروست باش بێت
sh🤍: @Sana Mohammad ئامین انشااللە خودا بە نیەتی دڵی هەمووان بکا 🤲🏻
Sana Mohammad: @sh🤍 ئیشااللە🤲🏻♥️
baby · Tue Aug 25 2026 23:10:14 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
ئـیمن ھەتا بوە ٦ مانگ کوڕ بوو دوایێ الحمدللە بوە کچ🤣🤣غەلەتی دکتۆرەکانە دەنا ڕەگەز ناگۆڕێ خوشکم بەس دکتۆر لێیان تێک دەچی
Sana Mohammad · Tue Aug 25 2026 23:14:55 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خوا لێت نەسێنێت یاخوا وەلاهی من لە ١٣ هەفتەی ئەگەری کچیان یا پێم لە ١٦ وتیان ئەگەری زۆر زۆرە کچە ئەمشەو سۆنەرم کرد وتی ٣ هەفتەیەکی تر سۆنەر بکە گەر کچ بێت ئەوە تەواوە و ڕاستە گەر کوڕیش بێت ئەوە هەڵە کراوە لە سۆنەرەکە ئنجا کە سۆنەری کرد وتی مناڵەکەت پشتی تێکردوین ئیتر دودڵیان کردم نازانم
هێلان💕 · Tue Aug 25 2026 23:20:26 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
توخوا زۆرم حەز لەکچە ٢٢ هەفتەم تا ئیستا رەگەزی دیار نیەە🥲🥲
Sana Mohammad: @هێلان💕 یاڕەبیییی خوای گەورە بە دڵی خۆتت لەگەڵ بکات ئیشااللە ببیتە خاوەن کچێکی جوان و نازدار و سەلامەت .... باشە چۆن تا ئێستا دەرنەکەوتوە دکتۆر هیچ ئەگەرێکی نەوتوە چونکە ئیتر لە ١٤ هەفتەوە ئەگەری دەرکەوتنی هەیە لە ١٨ بۆ ٢٠ %١٠٠ دەرئەکەوێت
هێلان💕: ئامین یارەبی خوای گەورە دوعات قبول بکات..لە ١٤ بە ئەگەرەکی کەم گۆتی بە کچان دەجی لە ١٦ کردم دیار نەبوو لە ١٨ کردمەوە دانیش بوو کە ٢٠یش کردمەوە دیسان دانیشت بوو🫠هیج فەرقی نیە لام بەس زۆر زۆر حەزم لە کچیە ئەگەر کوریش بوو دیارە خوای گەورە ئەوهای بە باشتر زانیە لۆم🤲🏻🤲🏻@Sana Mohammad
Sana Mohammad: @هێلان💕 ئیشااللە خوای گەورە کچێکی نازدارت ئەیاتێ بەس وەک بزانم گەر ڕاست بێت ئەڵێن کچ دائەنیشێت درەنگ دەرئەکەوێت ئیتر خوا گەورەیە
هێلان💕: ان شاءاللە وا بێت خوایە...هەر خەون ئەبینم کور دەردەجی ئەوجە بەتەمای خوای سەری مانگ سۆنەری دەکەمەوە بزانم ئەوجارە دەرناجی @Sana Mohammad
Sana Mohammad: @هێلان💕 ئیشااللە ئەمجارە کە سۆنەرت کرد بڵێن کچێکی نازدارە خوا بەدڵی خۆتت لەگەڵ بکات خوشکم کە سۆنەرت کرد توخوا پێمان بڵێوە من ئەوەنە سترێسم