سڵاو ئەزیزانم دوور لە بابەتی دووگیانی ئەمەوێ دەست بکەم بە ئیش و یارمەتی هاوسەرم بدەم چونکە هەنێک قەرزارین و مێردەکەم شاگردە و کرێچین و مناڵێکیشم هەیە من پێشنیاری خەیاتیم بۆخۆم هەیە ئێوە پێتان باشە ئیشێکی باشە ؟ یان ئێوەش پێشنیاری ئیشێکم بۆ بکەن بەڵام با تێچوی زۆر نەوێ لەبەر ئەوەی لە تواناما نییە و نەبوونیش عەیب نییە هەموو کات سوپاسی خوا گیان ئەکەم بەس نییە لاشەمان ساخە ئەتوانین خۆمان بژیەنین تکایە بێ وەڵام مەڕۆن ئەزیزانی من هەر کەس لای خۆی ئامۆژگارییەژی بچووکم بکەن سوپاستان ئەکەم ❤️❤️
لە ئەپی پریدا بکەرەوە