ئەوەندە ماندووم کە بە کۆتا سنووری سەبری مرۆڤ گەیشتووم... ئیتر نە عەشق برینەکانم چارەسەر دەکات، نە باران و نە شیعر. لێرەوەیە کە دەبینم هیچ شتێک نابێتە دەرمانی ئەم دڵە، تەنانەت مردنیش کە وا خۆی دەردەخست کۆتا دەرمانی هەموو دەردێک بێت. لە شوێنێک تێگەیشتم کە ئارەزووەکانم هەر بە ئارەزووی نەهاتووەدی دەمێننەوە؛ لە ناوەڕاستی پێکەنینەکانمدا جەهەنەم لەگەڵم سەمای کرد، زۆر مردم بۆ ئەوەی تۆزێک بژیم، تا لە کۆتاییدا گەشتمە شوێنێک کە تەنانەت هەناسەدانەکانیشم پڕ بوون لە ئازار.
ئێستا لەگەل ئەم هەموو شکانەدا ، بەخاتری کام ئازاری روحم بنووسم؟ بەخاتری کام ئێشەم بۆ کامە گریانم داوای تۆڵەی ئیلاهی بکەم و بۆ خاتری کام جارهی لەرزینی گشت گیانم هاوار بکەم؟ بۆ ئێشە تیژەکەی دڵم چ پێناسەیەک بکەم، کە مێشکم ئەوەندە پڕە و نێو ئەم تەمومژەدا نازانم ڕوو لە کوێ بکەم و لە کوێوە دەرچم... بۆ ئەم خەمە سەختەی عومرم، دڵم دەپرسێت: ئاخۆ چەند عومری تر پێویستە تا بتوانم بە هەقی خۆم بژیم؟💔
لە ئەپی پریدا بکەرەوە