پری داگرتنی ئەپ
ئاسيا🩵ً · Sun Aug 30 2026 23:13:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خانمانی مانگی ١٢كێ مناڵی بوە؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (7)

Dllan · Sun Aug 30 2026 23:59:46 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
منیش هێشتا ماوم 🥹💔
ئاسيا🩵ً: @ســـارا كۆتا سورت چەنی ١٢بوو
Dllan: @ئاسيا🩵ً ١٠/١٢/٢٠٢٥
ئاسيا🩵ً: @ســـارا دكتۆر مەوعید بۆت داناوە؟
Dllan: @ئاسيا🩵ً نا هیچ مەوعیدێکی بۆ دانەنایە بەحیسابی ئەم بەرنامەیە بێت ٣٧ئێستا هەفتەو ٥رۆژە دەڵێت ١٦رۆژت ماوە
ئاسيا🩵ً: @ســـارا من كۆتا مەوعیدم ٢٠ی٩
Dllan: @ئاسيا🩵ً واتە ٢٠ی ٩ کاتی لەدایک بوونیتی یان عملیات
ئاسيا🩵ً: @ســـارا چاوەڕێی تەبیعیم تا ٢٠ی٩مناڵم نەبێت بۆم ئەكاتە عەمەلیات
Dllan: @ئاسيا🩵ً منیش بەهەمان شێوەی توو هەتا ١٦ی٩ دەبێت بوەستم
ئاسيا🩵ً: @ســـارا دەی خوا بۆت بۆت ئاسان بكا خوشكم دوعام بۆ بكە مناڵم نەبێت تا ئەو كاتە
Dllan: @ئاسيا🩵ً ان شاءاللە چۆنت حەز لێیە خودا ئەوها بکاتە قسمەتت هیچ ژانێکت لێنیە؟
ئاسيا🩵ً: @ســـارا ژانم هەیە بەس وەك هی عادەیە ئەی تۆ
Dllan: @ئاسيا🩵ً ژانی منیش وایە وەک عادەیە ئەورۆ پشتم ئازاری زۆر زۆر بوو ئازاری ناو دامەنیشم هەبوو لەگەلی
ئاسيا🩵ً: @ســـارا یەكەم مناڵتە؟
Dllan: @ئاسيا🩵ً بەلێ یەکەمە
ئاسيا🩵ً: @ســـارا منیش یەكەمە بە تەمای تەبیعیت؟
Dllan: @ئاسيا🩵ً ان شاءاللە
مەدینە: ئەگەرتا ٢٠/٩ مناڵەکەت نەبوو کردی بە عەمەلیات لەحکومی بۆت ئەکات یان ئەهلی ؟@ئاسيا🩵ً
Dllan: @ئاسيا🩵ً نازانم 💔🤷🏻‍♀️
ئاسيا🩵ً: @مەدینە لە حكومی بۆم ئەكات
مەدینە: @ئاسيا🩵ً ئەی باشە وەک بزانی دەرزی ژانت بۆ ئەکا بزانێ بەتەبیعی ئەتبێ ئەگەر نەبوو ئەمجا عەمەلیات یان تا ئەوکاتە نەتبوو هەر لەحکومیەکە عەمەلیاتت بۆ ئەکات ؟
ئاسيا🩵ً: @مەدینە وتی تا ٢٠ی٩نەتبیت ٨بەیانی جانتا حازركەو وەرە عەمەلیاتت بۆ ئەكەم
مەدینە: @ئاسيا🩵ً بۆیە ئەپرسم منیش دکتۆر تا ٧/٩بۆ داناوم نامەوێ هەردوو ژانەکە ببینم کە بەتەبیعی نەمبێ خۆ بەدەس خۆم نەمکردوە بە عەمەلیات ئەڵێم با لەحکومی بۆم بکات دکتۆرەکەی خۆشم لە شارێکیترە نازانم ئەوانەی ئەم شارەی خۆم لە حکومی بۆم ئەکەن یان لەئەهلی
ئاسيا🩵ً: @مەدینە خوشكم من دكتۆر خۆم بۆم ئەكا بەس ئەگەر تا ٤٠هەفتە مناڵت نەبێت دكتۆر بۆت ئەكاتە عەمەلیات
مەدینە: @ئاسيا🩵ً شەنسی من دکتۆرەکەم نقڵبوو ئێستاش هەر قسە ئەکەینو ئەویش تا ٧/٩ی بۆ داناوم بەس خەممە ژانم نەبێتو دەرزی ژانم بۆبکەن دوای ئەوەی کاتی خۆشم تەواو کرد.ئەمجا من تا ئێستاش کرانەوەو ژانم نیە بەمەرجێ دوەم سکمە یەکەمم بە تەبیعی بوە بەس ئەمە نازانم بۆ ئاوا دوا کەوت
ئاسيا🩵ً: @مەدینە نازانم ئەڵێن تا خۆت ژانت نەبێت دەرزی ژانت بۆ ناكەن كۆتا سوڕت چەنی چەن بوو
مەدینە: @ئاسيا🩵ً کۆتا سوڕم ١٦/١١ بوو بەپێی سوڕ ئەبوایە تا٢٣/٨ چاوەڕێکەم بەڵام دکتۆر ئەڵێ درەنگ دروستبوە بەپێی سۆنەرەکە ٣/١٢دروستبوە ئەبێ تا ٧/٩ چاوەڕێکەم زۆریش خەممەو ئەترسم 😢
ئاسيا🩵ً: @مەدینە مەترسە خوشكم ان شاللە پێش ئەو كاتە نەجاتت ئەبێت بەس بە پێی سوڕ ئەبوویایە ئێستا منالەكەت لە دایك بێت
مەدینە: @ئاسيا🩵ً ئەرەوەڵا بەس دکتۆر ئەڵێ سۆنەر ڕاست ئەکات نەک سوڕ ،خوای گەورە چی باشەئەوەمان بکاتە نسیب انشااللە 🤲🏻
🌸lona · Thu Sep 03 2026 18:16:35 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
27 rozhe tr amalayat akrem 😭
Sun Flower · Sun Aug 30 2026 23:33:34 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
.
vian · Sun Aug 30 2026 23:48:12 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
١٣/١٢ ڕۆژ دەژمێرم💔🥹
ئاسيا🩵ً: @vian بە تەمایی تەبیعیت یان عەمەلیات خوشكم
vian: @ئاسيا🩵ً دووسبەی ئەچم مەوعیدی عەمەلیات وەردەگرم
ئاسيا🩵ً: @vian دەی خوا بۆت ئاسان كا خوشكم
vian: @ئاسيا🩵ً ان شااللە لەگەل هەمووان 🤲🏻
R🤍✨ · Mon Aug 31 2026 00:11:02 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
١٠ی ٩ دکتۆرەکەم ڕۆژی حەمەلیاتم لەبۆ دیاری دەکا. زۆر هیلاک بومە منداڵەکەم دانیشتیە یەکجاری هیلاک بویمە
ئاسيا🩵ً: @R🤍✨ كۆتا سوڕت چەنی چەن بوو
R🤍✨: @ئاسيا🩵ً ٢٧ ی ١٢
گوڵ · Mon Aug 31 2026 05:26:36 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
٢٠ ی ١١ م سکم ٤٠ حەفتە و ٤ ڕۆژە هێشتا منالم نەبووە
s🩷 · Fri Sep 11 2026 18:14:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
٦/١٢کۆتا سورم بوو بە پی سۆنەر کۆتا مۆعیدم ٨/٩ بوو بەلام هێشتا ژانم نییە ٣ سانتیم کرانەوەشم هەیە