پری داگرتنی ئەپ
ئاسيا🩵ً · Mon Aug 31 2026 13:16:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو خانمانی مناڵبوون بە تەبیعی چۆنە ژانی مناڵ بوون چۆنە تكایە كەسێك بۆم باس بكات یەكەم مناڵمە زۆر ئەترسم🥲؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (3)

wrdila · Mon Aug 31 2026 13:30:56 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
.
نێرگز 💎 · Mon Aug 31 2026 14:46:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خاتون ئافرەت بۆ ئافرەت ئەگۆڕێت ئەگەر دکتۆر سەیرت بکات لە حەفتەی ٣٦ سەیری دامێنت ئەژات ئەگەر کێشەیەکت نەبێ پێتئەڵێت فڵان ڕۆژ وەرە سەردان بکە ئەوڕۆژە کە بۆت دائەبێ کۆتا ڕۆژت ئەبێ بەپێی سوڕی مانگانە واتە ڕۆژی مناڵبون ئەوکات ئەگەر کرانەوەت هەبو ویستت لە ئەهلی بتبێت پێتئەڵێ خۆت داغڵکە و لەوێ مامانی لێبێ یارمەتیت ئەیات باش کرانەوەت هەبێ من خۆم وابو بۆیە وا بۆت باسئەکەم ئیتر تۆ لە حەفتەی ٣٦ لەسەر پارە و شت ڕێئەکەویت لەگەڵ دکتۆر ئەگەر دوپەنجە و زیاتر کرانەوەت هەبێ مامان یارمەتیت ئەیات ئیتر ئافرەت کەوتوە هەیە زوتر ئەیبێ و هەیە درەنگ تر وە ئافرەت هەیە ناتوانێت بە تەبیعی بیبێت ئەوانە حاڵەتی جیاوازن لەگەڵ دکتۆر قسەی لەسەر بکە ئنجا بۆ ژان و ئازار ئیتر خۆی ناوەکەی بە خۆیوەیە ئازار و ژانت زۆر ئەبێ هیچیش وەک ئەوەنیە کە ئەڵێن وەک ئازاری عادە وایە نەخر جیاوازە و هەر ئەو ڕۆژەیە کە مناڵەکەت ئەبێ ئەو ژانانەی لە هەفتەکانی پێشتر ئەیبینی ئەوە سوکە ژانە ئنجا بەس یەک شتی ناخۆشە ئەوەش کە مامان یان دکتۆریش لێیە سەیری دامێن ئەکەن بۆ ئەوەی بزانن مناڵەکە چەنێک هاتۆتە خوار یان چەن کرانەوەت هەیە ئەوەش تێئەپەڕێت ئنجا من ئەونەم ژان و ئازار هەبو چونکە دەرزی ژانیشیان بۆ کردم وتم نابێ وا بمبێ عەمەلیاتم ئەوێ ئیتر نەیانهێشت وتئان ئەبێت و عەمەلیات خراپە ئێستە چونکە هاتبوە خوا مناڵەکە ئیتر لە ئاخیرا ئەونەم ئازار بینی هێزم بە خۆم یا وتم ئەمتۆزەیە با ئارامبگرم الحمدللە دوای ٨ سەعات بو شتێکی وابو بوم بەس باوەڕکە بە ئازارە و ناڕەحەتە بەڵام ئەوە خۆشە دوای هەمو شتێک بۆ خۆت و مناڵەکەت ئەکەیت یەعنی پێویستت بە کەس نیە مەگەر یەکێک خۆی بیەوێ لاتبێ هەر سەرەتا نابێ دانیشیت لەسەری ئەبێ زیاتر پاڵبکەوی و ئەگەر هەستی ئەبێ زپر هەنگاوی هێواش بنێیت ئنجا دوای هەرکەسەو بەجۆرێکە تەقەڵەکان ئەوەرن هەیە زو ئەوەرێ هەیە درەنگ ئەبێ دایم وشک و خاوێنبی هەر ئەو ڕۆژی مناڵبونە چەن سەعاتێک لە ژانایت
sunn flower · Mon Aug 31 2026 14:16:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
له يوتوب سه يركه ژانيش زور ناخوشه تا ده تبي هه يه زوو ده بي هه شه به شه و و روزيك نابي