پری داگرتنی ئەپ
Nazlinn n · Tue Sep 01 2026 05:33:10 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سلاو هاوڕێیان منداڵەکەم تەمەنی ٣ مانگە ئەوە ٢ ڕۆژە پیسای نەکردووە بەس شیری خۆمی پێدەدەم ' چی بکەم یان چی بخۆم پیسای بکات نامەوێ بیبەم بۆ دکتۆر شیاف و قەترەی پێبدەن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

👑🧸بـــە هاری ئەوم 🥹💍ℳ🙂‍↔️ · Tue Sep 01 2026 05:34:54 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
نەکردنی پیسایی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مناڵێکی تەمەن 3 مانگدا کە تەنها شیری دایک دەخوات، بابەتێکی تەواو ئاسایی و سروشتییە و جێگەی نیگەرانی نییە. ​شیری دایک زۆر بە ئاسانی هەرس دەکرێت و جەستەی مناڵەکە نزیکەی هەموو بەها خۆراکییەکانی هەڵدمژێت، بۆیە زۆرجار پاشەرۆیەکی کەم دەمێنێتەوە. مناڵی شیرەخۆری سەر شیری دایک لەوانەیە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک پیسایی بکات، یان هەندێک جار 3 تا 7 ڕۆژ (و تەنانەت تا 10 ڕۆژیش) پیسایی نەکات بەبێ ئەوەی قەبز بێت.
Nazlinn n: @👑🧸بـــە هاری ئەوم 🥹💍ℳ🙂‍↔️ (با) دەکات بەلام پیسای ناکات هەندێک کات لەگەل بایەکە یەک تۆز پیسای لەگەل دێت
👑🧸بـــە هاری ئەوم 🥹💍ℳ🙂‍↔️: @Nazlinn n ئەوە ئاساییە گیانە
Nazlinn n: @👑🧸بـــە هاری ئەوم 🥹💍ℳ🙂‍↔️ تەواو گیانەکەم دەستت خۆش بی
mahnaz · Tue Sep 01 2026 06:52:17 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
زۆر ئاسایە مندالەکەی منیش وایە هی منیش سێ مانگە هیچ نیە وە ئەگەر بەس شیری خۆت دەخوات ئاسایە هەتا یەک هەفتە پیسای نەکات
Nazlinn n: @mahnaz تەواو گیانە دەستان خۆش بی