هەموو شتەک خێری تێدایە بەس هیچ ژان بەرم نادا یەحنی هەندەک شت بڵێم گوناحم دەگاتێ بەس خۆزگە لەبارم دەچوم هەندە لەناو ئازاردام نە دەتوانم بخەوم نەدانیشم نە نانی بخۆم نە هیچ شتەک بکەم هەتا سەری خۆم پێ ناشورێ بەس هەموو کات دوعای دەکەم خوایە کەس وکی منی بەسەر نێ هەندەک شت لە ژیانت خێری ناداتەوە ئەمن لەوکاتەی زگم بوو بەس ناخۆشیم بەسەر هات لە شەش مانگم باوەڕ دەکەن یەک مانگ نەگریام ئەوەی دیکە کامل شەو ڕۆژم بە گریان بەسەر دەبرد نەک هەر نەخۆشی هەزار کێشە ئێستا دەڵێم خۆزگە پێیان گۆتبام قەیرە خۆزگە قەت داواکاریەکم نەدەهات چ حەیبم بوو لە ماڵێ هەموشی سەبەبی ئەوەلی چاو نەفەس وای لە ژیانی مە کرد هەر ئەو شەوەی زانیان دوگیانم یەکسەر بۆ بەیانیەکەی کەوتمە سەر خوێن هەتا ئەو دەقەیە ئیسرحاتم لەخۆم نەدیت هەزار جار شکورم بەس ئێستا تێدەگەم خۆشی هەموو دونیات هەبی پارەی هەموو دونیات هەبی قەت ناگاتە یەک لەش ساخی خۆت ئەو ڕپژانە زۆر پیاوەکەم بە سوحبەت دەڵێ ئەمن بە دوو منداڵ رازی نیمە ئەو قسەیە ڕێک وێرانم دەکا لە کاتەک ئەگەری منداڵبونەوەم زەحمەتە ئەو هەرچەند بە سوحبەت وابڵێ ئەو قسانە یەکجاری ئەمنی روخاندیە شەو ڕۆژ بەس دەگریم دەڵێم خوایە دەبی ئەو منداڵە چی لێدەرچی لەسەر ئەو هەموو خەمەی منەوە هەندەک جار لەسەر ئەو سوحبەتانە دەڵێم هەر منداڵەکەم بوو هەموو شتەکی لۆ بەجێدێڵم ئەو لەو وەختە ناخۆشە ئەمن دەڕوخێنی لەوەختە خۆشەکان بۆ چیمە نازانم هەزار بیر کردنەوەم هەیە بەس دوعام بۆ بکەن خوا رەحمم پێبکا وەڵا مردم لەبەر ئازار
لە ئەپی پریدا بکەرەوە