گەر بمەوێت حجابێک بکەم کەخوا فەرزی کردوە لەسەرم دەبێت چۆن حجابێک بێت ..؟؟؟
دوای تێڕامان و شوێنکەوتن بۆ دەقە کانی قورئان و سوننەت لەم بابەتە گرینگەدا ، بۆمان دەردەکەوێت کەوا ئافرەت هەرکات لە ماڵەکەی خۆی دەرچوو واجبە لەسەری هەموو گیانی دابپۆشێت وە هیچ جوانییەکی خۆی دەرنەخات وەپێویستە بۆهەموو جۆرە جل بەرگێک کەدەی پۆشێت پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت :
١.داپۆشینی هەموو گیانی جگە لەوەی باسکرا .
٢.خۆی بە دووربگرێت لە رازاندنەوە و جوانکاری .
٣.دوربێت لە جل و بەرگی تەسک و تەنک وکورت .
٤.پان بێت لاشە دەرنەچێتەوە .
٥.نابێ بۆن و عەترێک لەخۆی دات کە پیاوان بۆنی کەن
.
٦.نابێ بەجل و بەرگی پیاوان بچێ .
٧.نابێ بە جل و بەرگی کافران و بێباوەڕان یا ئافرەتە سافرەو هونەر مەندو خراپەکارەکان بچێت .
٨. نابێت بۆ ناوبانگ و خۆدارخستن و فیزو تکبر بێت .
٩- نابێت پۆشاکەکە زەخرەفەو گوڵ و گوڵزارو نقێم و جوانکاری بەسەرەوە بێت ،
١٠- نابێت بەلاشەوە بلکێت و حەجمی شوێنە هەستیارەکان دەرخات یاخود ڕەنگێکی کاریگەر و ڕەونەق داربێت چونکە باڵا پۆشی بۆ خۆ داپۆشینە نەک خۆ عەڕز کردن .
لە ئەپی پریدا بکەرەوە