پری داگرتنی ئەپ
dunya · Sat Sep 05 2026 23:01:13 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
سڵاو ١٢ رۆژە مناڵم بووە سەرەتا شیرم نەبوو شیری قتوم پێدا ئێستا ئەمەوێ شیری خۆمی پێبدەم چۆن فێری بکەم شیر خۆم بخوا
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (1)

نێرگز 💎 · Sat Sep 05 2026 23:15:40 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
گیان ١٢ ڕۆژ ئەونە زۆر نییە خەمت بێ بڵێی ئی خۆم ناگرێت بەس سەرەتا شەربەتی گێزەر خۆت دروستی کە وە شیرمۆز بخۆ برنج خواردنی تون و ترش و سوێر مەخۆ جارێ هەتا تامی شیرەکەت خۆشبێ و مناڵەکەت قبوڵی بکات وە کاتی خەو کە شیرت پێیا واتە کە مناڵەکە لە خەو هەڵئەستێنی ئبی دوسەعات جارێ شیر بخوات ئیتر ئەوکاتە شیری خۆتی پێبە و شیرە قتوەکە وردە وردە کەمتر بیەرێ بۆنمونە سەرەتا زۆری لێمەکە هەتا پێت ئاشنا ئەبێ کاتێک برسی بو لە باوەشت داینێ و سنگت با نزیک بێ لێیی وردە وردە فێر ئەبێ وە باوەڕبەوە مەکە کە بڵێ تازە نایخوات یان ئەو شتانە بکەیتە مێشکت بڵێ ئەبێت هەر بیخوات و دڵنیام ئەیخوات
dunya: @نێرگز 💎 دەست خۆش بێت دڵم ئێستا شیر خۆم ئەخوا بەس نازانم بۆ تێر نابێ بە شیری خۆم