پری داگرتنی ئەپ
malin · Sat Sep 05 2026 23:37:18 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
جەماعەت تخوا چی بکەم دلم زۆر تەنگ بوە هەستەکەم ژیان زۆر ناخۆشە کە ئەبا لیی یاوم میردەکەشم زۆر بە خەمباری یەتە پیش چاو هیچیش نالی نازانم چی بکەم هەستەکەم دنیا زۆر جەن جال بوە میشکم زۆر نا ئارامە نزیکی ئەوەم منالیشم ببی
لە ئەپی پریدا بکەرەوە

لێدوانەکان (2)

خەیال🌼 · Sat Sep 05 2026 23:52:07 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
خەم مەخۆ لۆتو خەم باش نیە زۆرت نەما بی مێشکت مەشغول مەکە بەو زروفە ناخۆشەی بەخوای پیاوی منیش وەیە هەر دێتەوە مالێ کەئابە لێی دایە خەمی پێ دەخۆم بەس ناچاریشم خۆم راگرم لەبەر بەبۆلە ئەتوش وەبکە خوشکم قورئان لێدە زکر بکە دوعا بکە
malin: @Arman Bakhtyar پیاوی من بی دەنگە قسە ناکا نازانن بەمن دل خۆش نیە نازانم دلم زۆر تەنگە وەلا زیکر ئەکەم ان شا للە بەس دلم ئەوەنە تەنگە ئەم پۆستەم نەکردایە دلم ئەتەقی زۆر بیزارم لەم ژیانە
Gullan · Sun Sep 06 2026 01:00:43 GMT+0000 (Coordinated Universal Time)
بەخوای خوشکم پیاوی ئەمڕۆ هەموو ئاوان ژیانەکە زەحمەت بووە پیاویش وەکو ئافرەت نیە دەریناێخی زیاتر بێدەنگ دەبن بەڵام ئێمەی ئافرەت بەگریان بێ بە بۆڵە بۆڵ دەری دەکەین ڕۆژهەیە پیاوم دێتە زۆر بێ جەوە ڕۆژیش دێتەوە باشە گەر بێ جەو بێ هەرزوو دەزانم ئەوڕۆ ئیشەکەی باش نەبووە مەبەستم لە ڕووی مادیە واللە پیاوی ئێستا زۆر گوناحن باسی باشەکان دەکەم ئەوانەی کەسابەت بۆ ماڵ و مناڵیان دەکەن خاستەن زۆر هیلاکن کەدێتەوە بەس بەخێر هاتنی دەکەم هیچی لەگەڵ ناڵێم دەزانم ماندووە تا نانەکەی دەخوا و دەخەوێ کە هەڵەسێ ئینجا گەر دوو کەلیمەی لەگەڵ بڵێم یان لەگەڵ کچەکەم یاری بکات بۆیە خۆت دڵتەنگ مەکە
malin: @Gullan خوشکم راستەکەی بەخوا ئەویش ماندوە بەس من ئەو ساردیەی ئەو لەوە نابینم هەر ئیش بی دلی بەمن خۆش نیە یانی قسە ناکا شت کەم ئەخوا لە چاویا بەدی ئەکەم من ئەوم خۆشەوی حەزناکەم وەک بیگانەیەک بین لەیەک مال