سه‌لام خانمه‌كان چۆنن هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان ساغ و سه‌لامه‌ت بن
هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خانمه دووگیانه‌كان ده‌خوازم وه ئه‌وانه‌ی منداڵیشیان هه‌یه خواگیان لێیان نه‌ستێنێت ساڵح و ته‌ندروست باش بن ئه‌وانه‌ی نیشیانه یاڕه‌بی خوای گه‌وره كه‌س بێبه‌ش نه‌كات له‌م نیعمه‌ته جوانه
ئه‌مه‌وێت پێتان بڵێم هه‌رگیز نا ئومێد مه‌بن گه‌ر خوای گه‌وره تا ئێستا منداڵی پێنه‌داون دڵنیابه خێرێكی گه‌وره‌ی تیایه
من دوای ٩ ساڵ منداڵم په‌یدا بوو پێش وه‌خته بوو له ٣٢ هه‌فته‌یی له دایك بوو تا هێنامه‌وه ماڵ ڕۆحم هاته ده‌ره‌وه بۆی به‌ڵام الحمدلله ئێستا له باوه‌شی خۆمایه خه‌فه‌تی زۆرم بینی له‌سه‌ر ئه‌م سكه‌م الحمدلله هه‌ڵبه‌ستنی ڕه‌حمم بۆ كرا دواتر له هه‌فته‌ی ٢٩ سه‌راوم ته‌قی ئیتر هه‌زار ئێش و ئازاری‌تر به‌ڵام خواگیان هه‌ر نائومێدی نه‌كردم هه‌میشه باوه‌ڕت وابێت ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره نه‌یهێنێت نابێت ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ش بیهێنێت به هه‌موو دونیا ناوه‌ستێنرێت.
الحمدلله🫶
لە ئەپی پریدا بکەرەوە