سڵاو خاتونە گوڵەکان
ـادەی هەر کەسە و بەپێی ئەزموونی خۆی و بە ڕاستگۆیانە وەڵام باتەوە ،پۆستەکەش ناسڕمەوە تا ئەوەی ئەزمونی نیە شتێکی دەست بکەوێ...
خۆتان ئەزانن ئەوەنەی بە عملیات مناڵ ئەبێ سروشتی وا نیە ، ئیتر چ دکتۆر بۆ پارەکەی وا بکات چ ترسی ئافرەتەکە ...هتد
مناڵبوونی سروشتی کراوە بە دێوەزمە
وەکو خۆم یەک مناڵم هەیە و بە سروشتی بوومە ساڵێک و سێ مانگە الحمدللە ، ڕاستی تا چل ڕۆژ من نە نوێژم کرد وە تەقەڵم لە چل ڕۆژ هەڵوەری ، جیالەوەش بەهۆی زەختی دەرونیەوە هەستی جنسیم کەمبووە و دکتۆر پێی وتم خۆ بە عەمەلیات نەتبووە بو کەمبووە؟؟؟ لێرەیا نیشانەی پرسیار دائەنێم من بەتەمای مناڵ نیم بەڵام ڕاستە بە عەمەلیات بتبێ جنسیت کەم ئەبێتەوە؟
ورگ گەورە ئەبێ؟
وەکو خۆم بڕیاڕم داوە چیتر بە سروشتی نەمبێ بەڵام هەنێ شتم خوێندەوە کە عەمەلیاتی لەپێش چاو خستم ، من حەزیش ناکەم ناو گیانم گەورە بێتەوە لە سەدا ٧٠ی کێشەی من ئەوەیە ماباقی بۆ ترس و ژانەکەیە و بۆ تەقەڵەکەیە ، ئەوەنەی ترە درێژەی ناکەمەوە هەر کەسەتان بەچی مناڵتان بووە و بە چیا تێپەڕیون باسی بکەن لە گەورەترین ئەزموون هەتا بچوکترین،،،، ئەوەش با بڵێم کەسێک قسەیەکی زۆر جوانی کرد وتی ئافرەت زۆر گوناحە زۆرجار ئەڵێ دکتۆر پیاوەکەم زیانم بێ ئەگرێ ناوگیانت کەورە بوە وتی ئەی پیاوەکە بۆ ناڕوات خۆی چارەبکات...واتا گەورەتری بکات بۆ ئیلا ژن خەفەت و ماندووبوونەکەشی بۆ بمێنێتەوە؟؟؟
لە ئەپی پریدا بکەرەوە