دکتۆرەکانی دەرەوە زۆر ئەلێن مناڵ لە هەفتەی یەکەمەوە ئەبێ رۆژانە دەقە دوو دەقە لەسەر دەم دابنرێ دواتر بەپێی تەمەنی منالەکە کاتەکە زیاد ئەکەی بۆ ئەوە منالەکە ماسولکەی ملی بەهێز بێ و زووتر مل بگرێ و زووتر فیری ئەوە بێ خۆی قڵپ بکاتەوە یا خۆی بخاتەوە سەر پشت و لە کاتی خۆیا گاگۆلکێ بکا ئەوانەی گرینگیان بەم بابەتە داوە بۆ منالەکانیان هەستان کردووە مناڵەکانتان پڕ وزە تر و بەهێزترە لە ڕووی جوڵەوە؟ وەرنە کۆمێنت بۆ هاندانی دایکانی تریش منیش وەک خۆم کە هەر لە یەک هەفتەوە راهێنانی تەمی تایمم بۆ منالەکەم کردووە لەگەل راهێنانی خۆ وەرگێران فیدباکی خۆمتان پێئەلێم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە