ئەگەࢪ ژن و مێردێڪت بینۍ یەڪتࢪیان زۆࢪ خۆش دەویست وڪێشەیان نەبوو لەنێوانیان .
مەڵێ ئەوە شانسیان هەیە ، هەࢪگیز لەپەیوەندۍ هاوسەࢪی شتێڪ نییە ناوۍ شانس بێت ، تۆنازانۍ ئەوانە لەژیانۍ ڕۆژانەیان چەند تەنازولیان بۆ یەڪتࢪۍ ڪࢪدووە ، تۆنازانۍ چەند ڪەم و ڪوڕۍ و بۆشایۍ لەژیانیاندا یە ، ڪەزۆࢪیان لەنەفسۍ خۆیان ڪࢪدووە هەتا لەگەڵی بژین و هەوڵ بۆ چاڪࢪدنی بدەن ،تۆ نازانی چەند هەڵەی گەوࢪە لێیان ڕویداوە و بەبچوڪ سەیࢪیان ڪࢪدووە و لەیەڪتࢪۍ بوࢪاون
تۆنازانۍ چەند ڪێشەیان لەمێشڪدایەو نایئاࢪۆژێنن بۆ یەڪتࢪۍ لەبەࢪ ئەوەۍ دەستیان لەیەڪتࢪ بەࢪنەبێتـ ..
لەم سەࢪدەمەدا و لەم کاتەدا ، هیچ ژن و مێࢪدێڪ بێ ڪەم و کوڕۍ نین تەنها ئەویە هەندێڪ دەیشاࢪنەوە و هەندێڪ نا ، تۆ نازانۍ چەند ڪاتیان ویستووە هەتا لێڪ تێگەشتوون ، تۆش هاتویت دەڵێیت شانسـ !
ئەزیزەڪانم خۆشەویستۍ هیچڪات شانس نییە
خۆشەویستۍ قەناعەتە ، بەخشینۍ یەڪتࢪیە ،
خەونۍ چون یەڪە ، بەزەییە ، ڕێزە ، ئاࢪامگرتنە لەلایەن هەࢪدوولاوە ، ئەگەࢪ ئەم تایبەتمەندیانە نەبوو لەنێوان دووڪەس دەبێت هەوڵبدەن بیدۆزنەوە و دروستۍ بکەن لەنێوانیان ئەگینا خێزانێڪۍ بەختەوࢪو دڵخۆش نابنـ .
🌱.
لە ئەپی پریدا بکەرەوە