سڵاو دڵم زۆر پڕە ئەمڕۆ لێژنەم هەبوو سەرەتا بەپێی کۆتا حادەم و هەتا ئاخیر سۆنەری ٢٢ هەفتەی دەبوا زگم ٢٤ هەفتەو دوو ڕۆژبی ئەمڕۆ کەچی لە ولادە نوسیتی ٢٣ هەفتە ئاوی منداڵەکەشم ٧٥ بوو گوتی میوە مەخۆ …. لە کاتێکدا ئەمڕۆ چوارەم سۆنەر بکەم لە سیانیان ئەڵێ کە ویڵاش بەشوێنی نەشتەرگەری وەیە ئەوان ئەمڕۆ ئەڵێن نا دڵنیا نین سەرەرای ئەوەی کە بەم هەموو ئازارەوەم هیچیان بۆم نەکرد کە چوم ڕێک هەموو رویان تێکردم تۆ چۆن منداڵی خۆت دەکوژی خۆ من بۆ کوشتن نەچوبوم چوم لە حەوت مانگی بریار بدەن منداڵەکەم دەربێنم ئەوان گوتیان لێگەرێ تا ٣١ هەفتەو ئەوانە یانی لە حاڵەتێکدا ژیانی من پڕ لە مەترسیە تازە ٢٥ ساڵم یەک منداڵ و سێ ساڵ زەواج زۆر بە ئاسانی دەیانگوت ئێ وا منداڵێکت نیە دەبن بە دوان با منداڵت نەبێتەوە چیە زۆر بە ئاسانی دەیانگوت هیچ نیە زۆر زۆر ئەوکاتە یەک پارچە لە رەحمت دەردەینن گوتم یانی تەواو منداڵم نابێتەوە گوتیان با دەبێتەوە کەس هەبوە تەنها لای خواری رەحمی مابێت منداڵی ببێت لە کامە یاسای پزیشکی ئەو شتە هەیە دەمگوت ئاخر ژیانم لە مەترسیە یانی من نەزیف دەبم دەیانگوت ناتوانین هیچ بکەین باشە ناتوانن قەینا دەیانگوت لەکوێت هێنا منداڵ بە حەوت مانگی بژیت بەس یەکیان یەکجار گوتی با بە ٢٤ هەفتەش دەژیت یانی بڕوا بکەن ژیانی ئافرەتەک کە لە وێران بونە لەسەرەتای دەست پێکردنی هێواش هێواش تیادەچێت زۆر لایان ئاسان بوو هەتا گاڵتەشیان پێدەکردم کە گوتم بەتەمای چوار پێنج منداڵ بووم ئێ من کەسم نیە ئەگەر حەزم لە منداڵ بێت تاوانە ئاخیر شت گوتیان ئەگەر لەسەر مەسولیاتی خۆت دەری دەینی بڕۆ دەری بێنە زۆر بە بێ منەتی رویان لە هاوسەرەکەم کرد کو هێشتت حەمەلیات بکات ناوەڵا پیاوی ئێستا هیچیان بەدەست نیە خوا ئاگای لێیە هاوسەرەکەم لەو شتانە هیچ نازانێت دیارە من بە پیاوی نازانم کە هیچی بەدەست نەبێت ئەی بۆ مێردمە وە بە هەموو زمانێک هاوارم کرد کاکە ژانم هەیە کاکە شەوان ناخەوم مردم لەبەر ژانی پشتو خواروی زگم ئەڵێن ئاسایە ئەو ژانە هی ئەوە نیە ئاخر کەس بە شێوەی ئاسای ئەڵێ ژانم هەیە چ دایکێک حەزدەکات منداڵەکەی زو دەربێ کامڵ نەبێت لەکاتێکا چەند نزیکی خۆم لە حەوت مانگی منداڵیان بو گەورەش بوون کەسیان نەمردن مردنو ژیان بەدەست خودایە ئەگەر بەشی منبێ لە شەش دەری بێنم هەر دەژی ئەگەر بەشی من نەبێ لە ٤١ هەفتەش ببیو بەخێویشی بکەم هەر ناژی بەجدی ئەمڕۆ تەواو ڕوخام شوکرم بەخوا زۆر کەس باسی ئەوە نەکات بەس کە هیچ منیان بەلاوە گرینگ نەبوو هەزار جار دەیاندەمە دەست خودا نازانم ئێستاش هەر دکتۆرەک لەسەر مەسولیاتی خۆم لە حەوت مانگی بۆم دەربێنێت دەیکەم پێش ئەوەی خراپتربێت حاڵم
لە ئەپی پریدا بکەرەوە