سڵاو خانمان ئەو قسەیەم بۆ هەمووتانە ئەوەتا ئێستا حاڵی خۆم دەبینم هەتا پێتان دەکرێ قەت قەت نەکەن نەشتەرگەری بکەن باوەڕبکان خراپیەکانی زۆر زۆرە ئەگەر پێشتر ئەوەم دەزانی هەموو ساڵێک منداڵێکم بە تەبیحی دەبوو بەس قەت ئەو نەشتەرگەریەی یەکەمم نەدەکرد یانی دەبینین هەموومان تەبیحی چەند گران بوە بە حام دکتۆرەکان دەڵێم نەک باسی ولادە منداڵبونی سارد و گەرم و هەزار شت هاتیە بۆ شێوازی تەبیحی ئەمن ئەوکاتەی کردم ئەقڵم پێنەدەشکا گاڵتەم بەوکەسانە دەکرد باسی تەبیحیان لەگەڵم دەکرد وەڵا ئێستاش بە ناشکوری ناڵێم هەزار جار ڕۆژی ئاوات بە مردن دەخوازم لەتاو ژان ئەمن فۆبیام گرتبوو بە تەبیحی هەندە دەترسام پەنام بردە بەر نەشتەرگەری ئەوانەی ترستان هەیە هەوڵدەن لەگەڵ کەسانی شارەزا قسە بکەن دکتۆر یان ئەوانەی بە تەبیحی منداڵیان بوە با ئەو ترسەتان نەمێنێت یانی بەس ناڵێم بەخۆم قەدەری من ئەوە بوە بەس ڕۆژانە چەندان دکتۆر چەندان ئافرەت لێرەش دەڵێن شوێنی نەشتەرگەریم تەنک بوە ئازاری هەیە ئینتهابی کرد بزانن کە ئاسان نیە بەس ئەمەی کورد هەموومان واینە دەڵێن نەشتەرگەری کردو زوو خۆی نەجاتدا باوەڕبکەن بۆ دوای ئەوە بەس خراپەیە کە لەگەڵ خۆمانی دەکەین ئەوەی بەسەر من و بەسەر زۆربەی ژنی ئێستا دێت کە دەبینم دکتۆرەکان چەند باسی ئەو حاڵەتەی من دەکەن چەندە زۆربوە پێمناخۆشە بەسەر هەر کەسەکی دیکە بێت بۆیە ئەوقسانەم کرد ئینشااللە هەموتان سەلامەت دەبن
لە ئەپی پریدا بکەرەوە